عێراق لە چاوەڕوانی حکومەتێکی نوێدا

ئەحمەد کامەران - 2-12-2019 - 1093 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی دوو مانگە لە نێو گۆڕەپانی عێراق دەنگێکی گەورەی ناڕازەیەتی هەڵگیسراوە ، کە لەچەندین چین توێژ پێک هاتبوو کە ئەم دەنگە ناڕازایەتیە چەندین  ناوی  بەدوای خۆی دا هێنا کە دیارترینیان ناسرابوو بە شۆڕشی دژی گەندەڵکاران، لە دەرئەنجامی ئەم دەنگە ناڕەزایەتیەدا بە چەندان هاوڵاتی عێراقی بوونەتە قوربانی دیارترینیان ئەوەی لە ناسریە ڕوویدا کە خوێن ڕشتنێکی گەورەی بەدوای خۆی دا هێنا چوونکە ئیتر تووڕەیی گەل لە ئاستێکی باڵادایە کە بەهیچ شێوەیەک دامرکاندنەوەی ئەستەمە، هاوکاتیش لە بەردەوامی ئەم خۆپیشاندانەدا کە ماوەی دوومانگی تێپەڕاندوە کەچی لە دەرئەنجامدا  وای کرد کە سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدلمەهدی  نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی خۆی پێش کەش بە پەرلەمان بکات وە پەرلەمانیش بە زۆرینەی دەنگ دەستلەکارکێشانەوەکەی قبول کرد، هاوکاتیش ئەم دەستلەکارکێشانەوەی بە یەکەم دەستلەکارکێشانەوە دانانرێت لە ماوەی کاری سیاسی دا کە لە ڕابردوودا لە چەندین پۆستی تردا دەستی خۆی لە پۆستکەی کێشاوەتەوە بەڵام ئەوەی ئەم جارەیان جیاوازە چوونکە پۆستی ئەم جارەی سەرۆک وەزیرانە کە  ساڵێکیش تێنەپەڕیوە بەسەر دەسەڵاتەکەیدا کەچی وایان لێ کرد دەست بەرداری دەسەڵات ببێتەوە کە هەروەکو ئەوەمان پێ دەڵێت کە گوایە ئەم پیاوە سەرچاوەی هەموو گەندەڵیەکانی نێو عێراق بووبێت بەڵام لە ڕاستی دا گەندەڵیەکە هی سەرچاوەی  ساڵانی ڕابردووی عێراقە کە زۆر بەئاسانی بۆ ئەو سەرۆک وەزیرانەکانی تر بەڕێوە چوو کە  دەستی خۆیان لە پۆستەکانیان نەکێشایەوە.
 لە ئێستادا عێراق وەکو حکومەتێکی کار بەڕێکەڕی لێ هاتووە بۆ ماوەی  یەک مانگ، بەڵام ئەوەی لێرەدا جێگای تێبینیە  هیوادارام  لە یەک مانگ زیاتر تێپەر نەکات 

 

بەڵام لە ئێستادا عێراق وەکو حکومەتێکی کار بەڕێکەڕی لێ هاتووە بۆ ماوەی  یەک مانگ، بەڵام ئەوەی لێرەدا جێگای تێبینیە  هیوادارام  لە یەک مانگ زیاتر تێپەر نەکات چوونکە ئەم جۆرە ڕووداوانە لە نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق  بە ئاسانی چارەسەر ناکرێن و بەهۆی بوونی ئەو ململانێ و ئاڵۆزیانەی نێوان لایەنەکاندا، خۆی لە ڕاستیدا بوونی دەست لەکارکێشانەوە لە نێو گۆڕەپانی سیاسەتدا بە سیمایەکی دیموکراسیانە دادەنرێت چوونکە بەهۆی ئەوەی ڕەنگە ئەو کەسە دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نەبێت بۆ چارەسەری ڕووداوەکان کە لە دەرئەنجامدا بە دەست لە کارکێشانەوە ڕەنگە ببێتە دەرگایەک بۆ چارەسەری کێشە سیاسیەکانی نێو ئەو وڵاتەدا، بەڵام بۆ عێراق  تۆزێک پێچەوانەیە چوونکە لە عێراق هەرکەسێک بێت و بڕوات هیچ گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ تێدا ڕوونادات.
بەهۆی ئەوەی کەسێکی خاوەن ئیرادەی بەهێز نایەتە نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق کە بتوانێت بە شێوەیەکی ڕاستەقینە ڕووبەڕووی ئەم هەموو گەندڵکارانەی نێو عێراق ببێتەوە بە بێ ئەوەی گوێ بۆ هیچ بەرژەوەندیەکی خۆی بدات 

 

بەهۆی ئەوەی کەسێکی خاوەن ئیرادەی بەهێز نایەتە نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق کە بتوانێت بە شێوەیەکی ڕاستەقینە ڕووبەڕووی ئەم هەموو گەندڵکارانەی نێو عێراق ببێتەوە بە بێ ئەوەی گوێ بۆ هیچ بەرژەوەندیەکی خۆی بدات ،ئەگەرنا عێراق هەر بەردەوام دەبێت لە بوونی گەندەڵی و خراپی ژیانی هاوڵاتیەکانی دا، وە هەرچەندە پاش عادل عەبدلمەهدی پێنج کەس کاندید کراوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران  بەڵام ئاخۆ ئەو کەسانە چ جیاوازیەکیان دەبێت لەگەڵ عادل عەبدلمەهدی واتە ئەو کەسانە کە کاندید کراون کەسانی خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزن و دەتوانن تەواوی کێشەکانی  نێو عێراق بە شێوەیەکی فراوان کۆتایی پێ بهێنن و ژیانی هاوڵاتیانی عێراق خۆشگوزەران بکەن، بێگومان هەموو کەس ئەوەی دەوێت کە عێراق  بەرەو ئارامی بڕوات چیتر لەم فەزای گەندەڵیەدا ڕزگاری بێت کە ساڵانێکی زۆرە بەرۆکی گرتوە کە لە دەرئەنجامدا هاوڵاتی باجە قورسەکەی دەدات و بەتایبەتیش چینی گەنجانی خێر لە خۆ نەدیوی عێراق بوونەتە قوربانی دەستی گەندڵکارە قێزەونەکانی عێراق.

ئاخۆ چارەنووسی ئەم هەموو حزب و میلشیاو گرووپانەش  چی لێ دێت کە دەستیان ناوەتە نێو ئەم حکومەتە بێ سەرو بەرەی  عێراق هەر  بۆیە دەبێت لەم حکومەتە نوێیەدا ئەمانە هەمووی کۆتاییان پێ بێت و عێراق لەسەر دەوڵەتێکی مەدەنی یەک دەنگیدا دابمەزرێنرێت بە بێ هیچ جیاوازیەکی ئاینی و مەزهەبیدا ، ئەگەرنا هیچ جیاوازیەکی نابێت لەگەڵ حکومەتەکانی تردا وە دووبارە  تووڕەیی شەقام  بە دوای خۆی دەهێنێتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP