عادل عبدالمهدى جه‌لاد یان قوربانى؟

نەوزادی موهەندیس - 1-12-2019 - 6857 جار خوێندراوەتەوە

ڕێك له‌ 24/10/2018دا د.عادل عبدالمهدى و كابینه‌كه‌ى((ته‌نها 14 وه‌زیر)) متمانه‌ى په‌ڕله‌مانى عێراقیان وه‌رگرت.و دواتر و دواى نزیكه‌ى 8 مانگى تر ((4 وه‌زیرى تر))متمانه‌یان پێدرا،كه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها دواى  ساڵێك و 1 مانگى ته‌واو  به‌نیوه‌ناچڵى ئیداره‌ى حكومه‌تێكى ناته‌واوى كرد چونكه‌ تاكو ئێستا كابینه‌كه‌ى نه‌توانى ته‌واو بكات و وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ وه‌ك وه‌زاره‌تێكى كاریگه‌ر و گرنگى بۆ پڕنه‌كرایه‌وه‌.
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ دیاربوو كه‌ ئه‌م حكومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌شى ناتوانن 4 ساڵى ئاشتى و ئارامى و ئاوه‌دانى بۆ عێراق بگێڕنه‌وه‌

 

هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ دیاربوو كه‌ ئه‌م حكومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌شى ناتوانن 4 ساڵى ئاشتى و ئارامى و ئاوه‌دانى بۆ عێراق بگێڕنه‌وه‌، نا له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م پیاوه‌ بێتوانا و بێ به‌رنامه‌ و گه‌نده‌ڵ و بێ ئه‌زوموونى سیاسى و ئیدارى و ئه‌منى و داراییه‌،به‌ڵكو به‌هۆى ململانێ توند و ناڕه‌واكانى سه‌رانى حیزبه‌ سیاسیه‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانى هاومه‌زهه‌بى خۆیه‌وه‌ و به‌تایبه‌تیش سائیرون و فه‌تح كه‌ خۆیان به‌ كوتله‌ى گه‌وره‌ى په‌ڕله‌مانى ده‌زانى و هه‌ریه‌كه‌شیان هه‌وڵیده‌دا كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌لاى خۆى بێت، كاتێكیش نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام و به‌ناچارى ئه‌م پیاوه‌ میانڕه‌وه‌ و خه‌مخۆرو پاك په‌رێزه‌یان وه‌ك كاندیدى هه‌ردوولا و ته‌وافوق هێنایه‌ پێشه‌وه‌ و كردیانه‌ نوێنه‌رى خۆیان و ڕازیبوون به‌ پێدانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێى، به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ كه‌وتنه‌ ته‌ون و داو نانه‌وه‌ بۆى و ڕێگه‌یان نه‌دا كه‌ به‌ ئاره‌زوو  ویست و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و پلانێكى بێلایه‌ن نماینده‌ و وه‌زاره‌ت و وه‌زیره‌كان دیاریبكات له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتووى و لێوه‌شاوه‌یى و ئه‌زموون و ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزى و ئه‌كادیمیبوون و پسپۆڕى و شاره‌زایى كه‌سه‌كان،دوور له‌ پشكپشكێنه‌ى حیزبایه‌تى و نه‌ته‌وایه‌تى و ئاینى و مه‌زهه‌بى و ناوچه‌گه‌رى.
ئه‌وان له‌یه‌ك كاتدا هه‌م متمانه‌یان پێداو هه‌میش خه‌نجه‌رى ژه‌هراویان له‌ پشتى ده‌دا و ڕێگرى و كۆسپى ناڕه‌وایان له‌ پێشدا دروست ده‌كرد

 

به‌ڵام ئه‌وان له‌یه‌ك كاتدا هه‌م متمانه‌یان پێداو هه‌میش خه‌نجه‌رى ژه‌هراویان له‌ پشتى ده‌دا و ڕێگرى و كۆسپى ناڕه‌وایان له‌ پێشدا دروست ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو دواى نزیكه‌ى 5-6 مانگ ئه‌وكات توانیان وه‌زیره‌كانیان دیاریبكه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ نه‌به‌كامى له‌دایكبوو به‌ عه‌مه‌لیاتێكى قه‌یسه‌رى له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌ند به‌ناو دكتۆرێكى نه‌زان و نه‌شاره‌زا و  ئه‌نجامیش حكومه‌تێكى لاواز و بێده‌سه‌ڵات و كه‌مئه‌ندامى لێپه‌یدا بوو.
 په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌ و دونیاى عه‌ره‌بى و ئیسلامى و زلهێزه‌كانیشدا ئاسایى و گه‌رموگوڕتر كرده‌وه‌

 

سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ و خۆپیشاندانانه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌دا ڕووبه‌ڕووى ئه‌م حكومه‌ته‌ بوه‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌ى وه‌زیره‌كانى له‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان بوو، كه‌چى توانى به‌هێمنى و بێده‌نگى گه‌لێك كارى باش بكات له‌ڕووى ئیدارى و سیاسى و ئابوریه‌وه‌ و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌منیه‌تیشى هێمن كردبۆوه‌ و نمونه‌یه‌كى جوان و سه‌ركه‌وتوویى كارى پێكه‌وه‌یشى له‌نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تیشدا پیشاندا و هه‌مئاهه‌نگى و لێكتێگه‌یشتنى زۆر باشیان له‌نێواندا هه‌بوو،چه‌ندین گرێبه‌ست و ڕێكه‌وتنى ئابورى له‌گه‌ڵ وڵاته‌ زلهێزه‌كاندا واژۆكرد بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بوژاندنه‌وه‌ى عێراق. و په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌ و دونیاى عه‌ره‌بى و ئیسلامى و زلهێزه‌كانیشدا ئاسایى و گه‌رموگوڕتر كرده‌وه‌.به‌ڵام ئه‌م سه‌ركرده‌ به‌ناو خه‌مخۆر و دڵسۆزانه‌ى عێراق كه‌ خۆیان و حیزبه‌كانیان به‌شێكى گه‌وره‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى بوون كه‌چى به‌ ڕۆژ له‌حكومه‌ت و شه‌ریك بوون له‌شه‌ویشدا ناڕه‌زایى و خه‌ریكى داو و ته‌ون هه‌ڵخستن بوون بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌هدى.به‌ڕاستى دووڕوویى و درۆزنى ئه‌و سه‌ركردانه‌ وایكرد كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌م ده‌رده‌ بچێت.و هیچ ڕێزێكیان نه‌ بۆ ده‌ستور و یاساكان داده‌نا ،نه‌ بۆ هاوڵاتیان و سه‌روه‌رى عێراق داده‌ناو نه‌ بۆ داموزه‌ده‌زگا شه‌رعیه‌كانیش.
خه‌ریكى گه‌نده‌ڵى و مشه‌خۆرى بوون له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌ كه‌ له‌ماوه‌ى 16 ساڵدا له‌كۆى داهاتى 850 ملیار دۆلار بڕى 450 ملیار دۆلار به‌هه‌ده‌رو به‌گه‌نده‌ڵى له‌ كیس عێراق و هاوڵاتیانى چون

 

هه‌ربۆیه‌ هه‌موان خه‌ریكى گه‌نده‌ڵى و مشه‌خۆرى بوون له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌ كه‌ له‌ماوه‌ى 16 ساڵدا له‌كۆى داهاتى 850 ملیار دۆلار بڕى 450 ملیار دۆلار به‌هه‌ده‌رو به‌گه‌نده‌ڵى له‌ كیس عێراق و هاوڵاتیانى چوون،به‌هه‌ق ئه‌م ده‌سته‌ سیاسیه‌ بۆگه‌ن و گه‌نده‌ڵه‌ى عێراقى نوێ به‌ ده‌یان ساڵ عێراقیان پاشه‌كشه‌ پێكرد بۆ دواوه‌ ،چونكه‌ له‌لایه‌ك بڕوایان به‌سیسته‌مى حوكمڕانى عیلمانى و په‌ڕله‌مانى و دیموكراسى و ئازادیه‌كان نه‌بوه‌ و له‌لایه‌كیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و دونیاش كاریان ده‌كرد و هیچ به‌لایانه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندى و سه‌روه‌رى و به‌هێزى عێراقیان لا مه‌به‌ست نه‌بوه‌. هه‌ربۆیه‌ له‌ماوه‌ى 16 ساڵى ڕابووردوودا به‌ ده‌یان و سه‌دان كێشه‌ و گرفتى گه‌وره‌ و بچوك سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگاى عێراقیدا هه‌ر له‌  گه‌نده‌ڵى و مشه‌خۆرى و بێكارى و هه‌ڵاوسان و نه‌خۆشى و دواكه‌وتن و نه‌خوێنده‌وارى و نه‌بوونى ئاسایش و خزمه‌تگوزارى و داته‌پینى ژێر خانى ئابورى و نه‌بوونى كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنى پیشه‌سازى و پاشه‌كشه‌ى بواره‌كانى كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و ته‌ندروستى و خوێندن و په‌روه‌رده‌ و ئاوه‌دانى و ...هتد.

هه‌ربۆیه‌ گه‌نجان و لاوان و ته‌واوى چین و توێژه‌كان جامى توڕه‌یى وناڕه‌زایى و گیانى تۆڵه‌ و ڕق و قینیان سه‌ریكرد و له‌ماوه‌ى دوومانگى تشرینى یه‌كه‌م و دووه‌مى ئه‌مساڵدا كه‌وتنه‌ سه‌ر شه‌قام و ده‌ستیاندایه‌ توندوتیژى و داواكارى ڕه‌واى خۆیان به‌رزكرده‌وه‌ و داواى مافى خۆیانیان ده‌كرد و به‌داخیشه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ڕێڕه‌وى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ گۆڕاوه‌ و داواكاریه‌كان له‌ داواكارى نه‌مانى گه‌نده‌ڵى و بێكارى و بێ خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ ده‌ستله‌كاكێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور و یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و گۆڕینى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و چێكردنى چاكسازى و ..هتد. كه‌هه‌موانیان داواكارى سیاسین نه‌ك جه‌ماوه‌رى كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى بوونى ده‌ست و هێزى ده‌ره‌كى ناوچه‌یى و دونیاییشه‌ له‌م خۆپیشاندانانه‌دا.

هیچ كام له‌سه‌ركرده‌ و حیزبه‌ سیاسیه‌ باڵاده‌سته‌كان و ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عیه‌تیش هه‌ڵوێستێكى ئه‌رێنى و كرداره‌كیان نه‌بوو بۆ پاراستنى هه‌یبه‌ت و شكۆى حكومه‌ت و داموده‌زگاكانى و هه‌موان ڕۆڵى ته‌ماشاكه‌ریان ده‌بینى و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردبو

 

ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى ئه‌م 2 مانگه‌دا ڕوویاندا له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى كه‌ ڕاسته‌وخۆ حكومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌یان تاوانبار ده‌كرد و به‌كه‌مته‌رخه‌م و بێتوانا ناویان ده‌برد، هیچ كام له‌سه‌ركرده‌ و حیزبه‌ سیاسیه‌ باڵاده‌سته‌كان و ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عیه‌تیش هه‌ڵوێستێكى ئه‌رێنى و كرداره‌كیان نه‌بوو بۆ پاراستنى هه‌یبه‌ت و شكۆى حكومه‌ت و داموده‌زگاكانى و هه‌موان ڕۆڵى ته‌ماشاكه‌ریان ده‌بینى و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردبوو،كه‌ هه‌موانیان له‌ترس و تۆقینێكى گه‌وره‌دا ده‌ژیان چونكه‌ هه‌موانیان به‌شدارن له‌ هێنانه‌ كایه‌ى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا نه‌ك به‌ته‌نها حكومه‌ت و عادل عبدالمهدى سه‌رۆكى.

بۆیه‌ ناڕه‌وایه‌ و كارێكى نالۆژیكى و بێوژیدانیشه‌ كه‌ ته‌نها ئه‌و پیاوه‌ به‌ لێپرسراوى  هه‌موو كه‌مته‌رخه‌مى و گه‌نده‌ڵى و هه‌ڵه‌ و شكسته‌كانى 16 ساڵى ڕابووردوو بزانرێت،و ته‌نها داواى لێپرسینه‌وه‌ و سزادانى ئه‌م پیاوه‌ بكرێت كه‌ ته‌نها وه‌ك قوربانى وایه‌ و جه‌لاده‌ ڕاسته‌قینه‌كانى كابینه‌كانى پێشوو له‌ مالكى و عه‌بادى و سه‌رۆكى حیزب و ڕه‌وت و هاوپه‌یمانێتیه‌كانى ترى لێبێبه‌رى بكرێت.
ئه‌م پیاوه‌ ته‌نها هه‌ڵه‌ و كه‌موكوڕى ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌دڵسافى و دڵسۆزى و ده‌ستپاكى و نیه‌تپاكیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌مواندا ده‌كرد و متمانه‌ى پێیان هه‌بو

 

ئه‌م پیاوه‌ ته‌نها هه‌ڵه‌ و كه‌موكوڕى ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌دڵسافى و دڵسۆزى و ده‌ستپاكى و نیه‌تپاكیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌مواندا ده‌كرد و متمانه‌ى پێیان هه‌بوو،به‌ڵام ئه‌وان دووڕوویى و خۆپارێزى بنه‌ماى شیعه‌ مه‌زهه‌بیان له‌گه‌ڵ پیاده‌ ده‌كرد،ئه‌م پیاوه‌ ده‌یویست سیسته‌مى حوكمڕانى سه‌قه‌تى 16 ساڵى ڕابووردوو ڕاستبكاته‌وه‌،ده‌یویست ته‌نها چه‌ك به‌ده‌ست سوپا و هێزه‌كانى ناوخۆوه‌ بێت،ده‌یویست میلیشیا چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ نه‌مێنن ،ده‌یوست گه‌نده‌ڵى بنه‌بڕبكات و چه‌ندین ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌ و نوسینگه‌ى پشكنه‌ره‌ گشتیه‌كان و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ و دیوانى چاودێرى دارایى دروستكرد و پشتى ده‌گرتن بۆ لێپرسینه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران،ده‌یویست ئاشتى و ئاوه‌دانى بۆ وڵات بگێڕێته‌وه‌، گه‌ره‌كى بوو بێكارى و هه‌ژارى و مشه‌خۆرى و دواكه‌وتویى نه‌هێڵێت،ده‌یویست حكومه‌تێكى یاسایى و هاوڵاتى و داموده‌زگایى پێكه‌وه‌ بنێت. 

به‌ڵام هه‌موانیان به‌ڕوویدا ڕاوه‌ستان و هه‌رجاره‌ى تۆمه‌تێكى ناڕه‌وایان بۆ دروستده‌كرد له‌وه‌ى كه‌ جارێك سه‌ر به‌ئێرانه‌ و جارێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا نه‌رمه‌ و جارێكى تریش له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌ سونه‌ مه‌زهه‌به‌كانى كه‌نداودا ڕێكه‌ و جارێكیش ڕووى كردۆته‌ چین و ده‌یانى تریش.كه‌ هه‌موانیان ته‌نها مه‌به‌ستیان شكستپێهێنانى ئه‌م حكومه‌ته‌  بوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ چاكسازى و پاكسازیه‌كانى سه‌رنه‌كه‌وێت و ئه‌وانیش به‌رده‌وامبن له‌ مه‌له‌كردن له‌ئاوى لێڵ و لیخنى گه‌نده‌ڵى و دادۆشینى عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حیزب و سه‌ركرده‌ و بنه‌ماڵه‌ و وڵاتانى دراوسێدا.
به‌هه‌ق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌م پیاوه‌ و له‌م دۆخه‌دا عێراق به‌ره‌ ئاڕاسته‌یه‌كى نادیار و ئاینده‌یه‌كى تاریك و تونتردا ده‌بات

 

به‌هه‌ق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌م پیاوه‌ و له‌م دۆخه‌دا عێراق به‌ره‌ ئاڕاسته‌یه‌كى نادیار و ئاینده‌یه‌كى تاریك و تونتردا ده‌بات و جارێكى تریش عێراق پیاوێكى وه‌ك ئه‌م مه‌هدى مونته‌زه‌ره‌ى شیعه‌كانى بۆ په‌یدا نابێته‌وه‌ كه‌ توانى دڵى هه‌موان بشكێنێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدا  و دوور نیه‌ عێراق به‌ره‌و قۆناغێكى خوێناوى و شه‌ڕى ناوخۆ هه‌نگاو بنێت، هه‌روه‌ك چۆن عێراق به‌له‌كیسدانى عبدالكریم قاسم پێى نایه‌ قۆناغێكى خوێناوى و هاڕینى شه‌ریكه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتدا له‌ناوخۆیاندا.ئیدى ئه‌مه‌ عێراقه‌ غه‌ریب و عه‌جیبه‌كه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ و به‌درێژایى 5هه‌زار ساڵه‌ى مێژووى خۆى له‌ ده‌وامه‌یه‌كى هاڕینى یه‌كتر و خوێن و فرمێسك و كاولكارى و جه‌نگ و شه‌ڕى ناوخۆیدا ده‌ژى.ئه‌وه‌ى نامۆیه‌ كه‌ نابێت هیچ ده‌یه‌ ساڵێك به‌ ئارامى و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى بژێت.

ئه‌م مه‌هدیه‌ وه‌ك خۆى نوسیویه‌تى له‌نامه‌ى ده‌ستله‌كاكێشانه‌وه‌كه‌یدا له‌ 29/11/2019دا كه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى ڕه‌هاى نه‌بوه‌ و چیدیش ناتوانێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نده‌ڵ و دزى ماڵى گشتیدا كاربكات  له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى عێراق و عێراقیه‌كاندا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌. چونكه‌ دژه‌كانى سیسته‌مه‌ێكى حوكمڕانى وا بۆگه‌ن و پیسیان پێكه‌وه‌ناوه‌ گه‌ر موسا به‌ گۆچانه‌ ئه‌فوسوناویه‌كه‌شیه‌وه‌ بێته‌وه‌ ناتوانێت چاكى بكاته‌وه‌ چ جاى مه‌هدیه‌كى بێده‌سه‌ڵات وه‌ك عادلكه‌ى عێراق،به‌ڕاستى ئه‌و ئایه‌ته‌ى كه‌ هێناویه‌تیه‌وه‌ زۆر جوان ده‌ربڕى خواست و ناخێتى كه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌دا به‌ده‌ست ئه‌م هه‌موو فشار و گه‌نده‌ڵى و ناحه‌زانه‌وه‌ خواردویه‌تى وه‌كو قوربانیه‌ك دێته‌ پێش چاو نه‌ك وه‌ك جه‌لادێك و بكوژى خۆپیشانده‌ران. كه‌ ده‌ڵێت ))یا ابت افعل ما تۆمر ستجدنی ان شا‌و الله من الصابرین((.

دڵنیام عێراق به‌بێ ئه‌م مه‌هدیه‌ش هه‌ر ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌ به‌ڵام وه‌كو ئه‌م عادله‌ به‌خۆیه‌وه‌ نابینێته‌وه‌ به‌گشتى بۆ عێراقیه‌كان و به‌تایبه‌تیش بۆ كورد و هه‌رێمى كوردستان. و ده‌بێت له‌مه‌ودوا فاتیحایه‌كى قوڵ بۆ عێراقێكى یه‌ك ویه‌كگرتووى به‌هێز دابدرێت،چونكه‌ هه‌ر له‌ئێستاوه‌ به‌ره‌و له‌ناوچوون و پوكانه‌وه‌ و داڕمین ومردنێكى له‌سه‌رخۆ و هێواش هه‌نگاو ده‌نێت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP