بەپەلە

بۆچی کەس ناڵێ کۆنگرە نەکرێت؟

دەلیل جەمال - 21-11-2019 - 4403 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی دوای ئەنجامدانی کۆنفرانسی کۆمیتەو مەڵبەندان ،ئەنجامدانی کۆنگرە تۆخترو نزیکتر دەبێتەوە .دوای جەنابی مام جەلال ڕۆحی شاد کۆنگرە بوبوە  کارتی فشار تا ئەوکاتەی ئیتر دەرچەنەماو ئەم فشارە بوە فشاری ڕای گشتی یەکێتییەکان .

یەکێتی حەقی بەستنی کۆنگرەی هەیە
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بەڵێ یەکێتی دەبو زوتر بچێتە ناوکۆنگرەوە بەڵام هۆکارو فاکتەر زۆربوون حەقی بەوەدەدا یەکێتی بوەستێ و کۆنگرەنەکات چونکە هیوای گۆڕانکاری و سەرکەوتنی کۆنگرە کەم بوو.گەربپرسین ئایا ئەو هۆکارو فاکتەرانە نەماون لەئێستادا؟

کۆنگرە ئۆباڵە.
لەغیابی جەنابی مام جەلال دا کۆنگرە بەرپرسیاری گشت سەرکردایەتییە بەرپرسیاریەتیەک بۆ مێژوو دەمێنێتەوە ئایا لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتەن ؟ دەتوانن دەرئەنجامەکان قبوڵبکەن پێیان دەکرێت یەکێتی هیچ نا بەدۆخی ئێستای یان باشتر بپارێزن ؟ پرسیارگەلی دیکە کە لەزهنی هەموانداهەیە بەڵام پێموایە ئیتر کەس پرسیارەکان ناکات چونکە کەس ناچێتە ژێرباری وەڵامی ڕاست و بێ ڕەتوشی پرسیارەکان. کەبۆخۆی ئەمە ئۆباڵە 

بۆچی کەس هاوارناکات؟
کەس نییە نەزانێت و نەبیستێت کە کۆنگرەی ئەمجارە پڕە لە دڵەڕاوکێ و ترس و گومان  ، هەموان چاو لەسەر ئایندەو چارەنوسێکین بەتەواوی ڕون نیە. گەرچی ئەم هۆکارو پرسیارانە بەپاساو دەبینرێن و دەخوێنرێنەوە گەربڵێی کۆنگرە نەکرێت باشترە . بەڵام ئەی کەی ؟ ئەمەش نازانرێت چونکە نازانرێت کەی لەپێناوی یەکێتیدا واز لە هەندێ شتی لاوەکی دەهێنرێت.

باکۆنگرە بکرێ و ببڕێتەوە.
ئەم مەقولەیە بوە بەباو ،چونکە هێندە وتراو نەکرا ئیتر بوە بە بابەتێک وەک لەکۆڵکردنەوە وێنادەکرێت خۆگەر وابێت ئیتر قۆناغە ترسناکەکەیەو دەرئەنجام سنگ کوتانە بۆ ڕابردوو.
دواجار ئەگەر کۆنگرە کرا دوای کۆنگرە هیچ پەنجەرەیەک نییە بۆ پاساو یان گلەیی و بۆڵەبۆڵ تۆران و ترازان چونکە هیچ کەس بەدەنگی بەرز ناڵێ نابۆکۆنگرە هەموان لەگڵیدان ،بۆیە پێویستە بەدەرئەنجامیش ڕازیبن ولەگەڵیدابن

کۆنگرەی یەکێتی بوەتە دیفاکتۆ  جاباش بێت یان خراپ کاتی هەڵبژاردن و بەراوردی نەماوە لەنێوان باش وخراپا چونکە باشە بەهێزترە لەڕوکەشدا هەرچن لەناوەڕۆکدا ماویەتی . من ئەم بابەتەم بۆ مێژوی دوای کۆنگرە نەنوسیوە هێندەی پێش ڕوداوەکان وتن باشترە گەرچی کەس گوێی پێنەدات بەڵام بۆ وخۆم دەیڵێم و خوێنەریش تێدەگات. بۆ دوای کۆنگرەش تا هیچ کەس هۆکارو پاساو نەهێنێتەوە بۆ شەرعیەت پێنەدانی .....

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP