بۆمن هه‌ڵه‌بجه شارێكى كیمیاچهشهو سته‌ملێكراو نیه‌و به‌س، بۆ من ئه‌و شاره مانایه‌كى قوڵتر‌و مانادارتر له‌وه‌ى هه‌یه كه هه‌ر شارێك بێت و به‌س، شاعیرانى وه‌ك مه‌وله‌وى تاوه‌گۆزى، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ڕیس، گۆران، نالى و ئه‌حمه‌د موختار‌و تایربهگى جاف و زۆرى دیكه، نیشانه‌ى روناكى ئه‌و شاره‌ن، روناكى به‌و مانایه‌ى مێژوو ناوه دره‌وشاوه‌كان ده‌بنه ئه‌ستێره‌ى ئاسمانه‌كه‌ى، ئه‌وه جگه له بوونى پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان كاكه‌ى " هاوارى " ، موسوڵمان پێشتر جوله‌كه و هتد.
هه‌ڵه‌بجه لاى من جگه له عومه‌رى خاوه‌ر، جگه له دهستڕهنگینیهكانى هه‌ورامان، ئه‌و ههورامانهى هه‌میشه ده‌وڵه‌تێكى خۆژێن بووه له نێو گه‌ل و خاكێكى له‌ت و په‌ت و داگیركراودا جگه له‌و هه‌ناره به ناوبانگه، جگه له ته‌كیه‌و خانه‌قاو مزگه‌وت و حوجره مانایه‌كى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه كهمرۆڤهكانى هه‌میشه نیشانه‌ى به‌رده‌وامى و كۆڵنهدانن، نیشانه‌ى ئه‌وه‌ن كه ته‌نانه‌ت له نێو سته‌م و تاریكیشدا بیر له ژیان ده‌كه‌نه‌وه، من ئه‌مه هه‌ر له شاهۆدا شاهۆى ئاشناى مین نابینمه‌وه له ئاراس عابدو ئه‌وانى تریشدا ده‌یبینمه‌وه، ئه‌وانه‌ى كیمیا‌و له ده‌ستدانى خانه‌واده نا ئومێد‌و كه‌له‌لاى نه‌كردن.
ده‌بو هه‌ڵەبجه له رێى كارتێكى بچوكه‌وه ئێستا له هه‌موو ماڵێكى دنیادا هه‌بوایه
ده‌بو هه‌ڵبجه له رێى كارتێكى بچوكه‌وه ئێستا له هه‌موو ماڵێكى دنیادا هه‌بوایه، ده‌بوو وێنه‌ى عومه‌رى خاوه‌رو كۆرپه‌كه‌ى به سومبلى ژینۆساید ئێستا له ده‌رگاى ده‌ره‌وه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ههڵواسرابا ، ئه‌وه نه‌كراوه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و شاره دنیا له بیرى كردووه، نه‌كراوه له به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر جار ئه‌وه خۆمانین ئه‌و شاره و خه‌ڵكه‌كه‌ى له بیر ده‌كه‌ین، عیراق گه‌وره‌ترین كه‌مته‌رخه‌مه به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌بجه، به‌رانبه‌ر شارێك كه سه‌دام باره سێ‌و نا بۆنى سێوى له ته‌ك سیانیدا بۆ ناردن.
من ده‌زانم سه‌رۆك كۆمار زۆر ده‌م له ته‌ك ئازاره‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌دا گفت و گۆى كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌زانم له ده‌ستوردا ئه‌و به ته‌نێ نوێنه‌رى یه‌ك پێكهاته‌و یه‌ك شار‌و یه‌ك شوێن نیه
من ده‌زانم سه‌رۆك كۆمار زۆر ده‌م له ته‌ك ئازاره‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌دا گفت و گۆى كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌زانم له ده‌ستوردا ئه‌و به ته‌نێ نوێنه‌رى یه‌ك پێكهاته‌و یه‌ك شار‌و یه‌ك شوێن نیه، به‌ڵام ئازارى شارێ بۆ شارێ تر، پێكهاته‌یه‌ك له نێو پێكهاته‌كانى تردا جیاوازه ، ئه‌وه بۆیه تاڵه‌بانى له سه‌ر كه‌ركوك و كوردستانى بوونى كه‌ركوك هاته ده‌نگ، به‌رهه‌م ساڵح به‌ده‌ر له سه‌رۆك كۆمارى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یى كوشت و بڕكراوى كورده له به‌غدا بۆیه ده‌بوو پێداگرى له سه‌ر ئه‌وه كردبا كه هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگاى 19هه‌مى عیراق بۆ پارله‌مان كورسى خۆى هه‌بێت، به بوونى 3 كورسى بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان نهدنیا كۆتاى دێت و نهكابهش كه‌چ ده‌بێت، ته‌نیا 3 كورسى بۆ پارێزگایه‌ك، كه ده‌بوو حكومه‌تى عیراقى به‌رده‌وام له خه‌میدا بوایه، هه‌ڵه‌بجه هى هه‌موو كورد‌و هه‌موو عیراق و هه‌موو جینۆسایدكراوانى دنیایه، عیراق له به‌ر هیچ نا له‌به‌ر مسته‌فا زه‌ڵمى و عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ڕیس و گۆران قه‌رزارى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ن.
براى عه‌ره‌بى چاوڕه‌شم
تاڵ بوو بهشت تاڵ بوو به‌شم
له یه‌ك باده تاڵى نۆشین
برایى كردین به هه‌نگوین
ئاخۆ عه‌ره‌به‌كان له‌م په‌یامه مرۆیهه تێده‌گه‌ن ؟!.