بەپەلە

دیدێک لـە بارەی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن و هـــەمووار کردنەوەی دەستورەوە

بەختیار محمود - 19-11-2019 - 1370 جار خوێندراوەتەوە


دوو پرسی گرنگ لـە پاڵ نیگەرانییەکانی هاوڵاتیانی عێراق دژی گەندەڵی وبەڕێوەچوونی سیستەمی سیاسی و حکومڕانی لە شەقامی عێراقی سەری هەڵداوە،ئەوانیش گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان و هەمووارکردنەوەی  دەستورە.

پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنـــــەکــان کـە لایــــەن سەرۆکــایـــەتی کۆمارەوە ئــامادە کـراوە  لــــەسەر بنەمـــــای چـاکسازی لـــە سیستەمی هەڵبژاردنەکان وگێڕانـەوەی متمانە بــــۆ شەقامی عێراقی ، بـــۆ ئــــەوەی  هاوڵاتیان لــــــە ڕێگەی پڕۆسەیەکی دیموکراسی  دڵنیاکـــەرەوەوە  بـــەشداری هەڵبژاردن بکەن و  بە دەنگی خۆیان  چارە نووس و  داهاتووی خـــۆیان دیـــاری بکەن ، نەک  بـەو یاسایەی کــە  هۆکارە  بــۆ دابـــەش کردنی پشک پشکێنەی  حزبی و قـــۆرغ کــردن و بـــەڕێوەچـــوونی پڕۆسـەی هـــەڵبژاردن  کـــە ئێستا  بــۆتە هـۆی  بێ متمانـەی هـاوڵاتیان و بەشداری نـەکـردنی خـــەڵک بـــەو ڕێژەیـــە لــە هەڵبژاردنــــەکانـدا لـــــە ژێر نـــاوی کۆمیسۆنی سەر بەخـۆی هەڵبژاردنــەکان ئــەنجام دراوە ، ئــامارە زانراوەکان مەترسی گەورە دەخەنە ڕوو ،مەعلومیشەکە‌وەک جیهەتێکی سەربەخۆ ئەم دامەزراوەیە  نەیتوانیوە سەرپەرشتی ئەو پڕۆسە گرنگە
بکات لە ڕابردوودا ، لێکەوتەکانیشی بە سلبی بەسەر تەواوی سیستەمی حکومڕانیدا  شکاوەتەوە.

ئەگـــەر سەرنجێک لــــــە ڕێژەی  بەشداری  هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بدەین ، بەشداریکردنی هـــاووڵاتیان لــــە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان نزمە و لە سەرتاسەری عێراق ڕێژەی بەشداری لە کۆتا هەڵبژاردنی ساڵی(۲۰۱۸) لــــە ٤٤.٥٢% بووە نەگەیشتووەتە نیوەی ژمارەی دەنگدەران ، بە شێوەێک لـــە عێراق ٢٤ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانی هەبووە نــزیکەی ۱۰ ملیۆن هاووڵاتی دەنگی داوە.

ڕێژەی بەشداریکردن بەشێوەیەکەلە دوایی ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە لە عێراق ، بۆ یەکەم جارە کە بەشداری هاووڵاتیان لە دەنگدان ئەوەندە نزم بێت ، ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای سـاڵی ٢٠٠٣ وە سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تر ئەنجامدراون، ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:

ساڵی ٢٠١٠ ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە دەنگدان ٦٠% بووە.
ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەی بەشداری هاوڵاتیان لەدەنگدان ٦٢.٤%بووە.
بەرزترین ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە دەنگدان ساڵی ٢٠٠٥ بووە کە ڕێژەکە ٧٩.٦% بووە.

ئـــامارەکان ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە ساڵ بەساڵ ڕێژەیی بەشداری ڕوو لە کەمییەو  هاوڵاتیان بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا ناکەن.

پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان کە لایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە ئامــــــادە کراوە  چەند  ڕەهەندێکی گرنگی لــــە خۆ  گرتووە لـــە پێناو  دووبارە  گێڕانەوەی  متمانە بۆ  گــــەلی عێراق تا بەشداری هەڵبژاردن بکەن  ، گرنگترین خـــاڵەکانی ئەو پڕۆژە یاسایە :
۱-دروست کردنی کۆمیسۆنی هەڵبژردن لــــەسەر بنەمایی کەفائەت و توانا و پسپۆڕی دەبێت کە پێک دێت  حەوت دادوەر ، دوور لە پشک پشکێنەی حربی و تایفی.

۲- کەمکردنەوەی تەمەنی خــۆ کاندیدکردن لــــە(۳۰) ساڵەوە بۆ(۲٥)ساڵ ئەمەش دەرفەتی هاتنە پێشەوە بۆ  گەنجان زیاتر دەڕەخسێنێت. 

سەبارەت بە دەستور و هەمووار کردنەوەی

دیارە دەستوری عێراق بە ڕەزامەندی و ڕازی بوونی تەواوی پێکهاتەکانی عێراق  لـەکاتی خۆیدا داڕێژراوە ،  ئێستا لایەنە کانی عێراق بـــە گشتی داوای هەمووار کــــردنەوەی دەکەن ، سەرۆک کــــۆماریش وەک  پارێزەری دەستوری عێراق ئــــەو بابەتەی وەک  قەزێیەکی نشتیمانی  وەرگرتووە.

کورد بۆ ترسی لە هەموار کردنەوەی دەستور هەیە؟

بەشێک لــەو لایەنانەی کــــە بەشدار بوون لــــە نوسینەوەی  دەستوردا ، ئێستا  پێیان وایـــە  هەموار کردنەوەی  دەستور مەترسی لەسەرمافە دەستورییەکانی کورد درووست دەکات، بەڵام ئەم ڕووئیایە تەواو سیاسییە نەک خەمی نەتەوەیی، چونکە لەمادەی ۱٤۲ دەستوری عێراقدا بەڕوونی ئاماژە بەوە  دراوە کە بە بێ کورد  ناتوانرێ دەستور هەمـوار بکرێتەوە ،  کورد گەورەترین مافی دەستوری بە دەستەوەیە بەتایبە لە بڕگەی٤ لە مادەی ۱٤۲دا  ئەو مافە سەرەکییانەی کــــە لــــە دەستوردا چەسپێنراون  بێ ڕەزامــەندی  لایـــــەنی کوردی  دەستکاری ناکرێن .

لــــە لایەکی تریشەوە کــــورد دامەزراوەیەکی گرنگی وەک سەرۆکایەتی کۆماری لــــەم دەوڵەتـەدا  بـــە دەستەوەیـە و خـاوەنی  پێگەیەکی  بەهێزە  لەبەغدا  ، هیچ  لایەنێک لـە عێراق  ئاسـان ناتــــوانێت هەنگاو بــەسەر ئــەم  دامەزراوە میحوەرییەدا  بنێت و دەستکاری جددیی نەخشەی سیاسی و گۆڕینی هاوکێشە و قەوارەی هەرێمی کوردستان بکات.

بەختیار محمود

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP