بەپەلە

ترس لەخۆپیشاندانەکانی عێراق

عومه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د - 19-11-2019 - 1367 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژبەڕۆژ خۆپیشاندانەکانی عێراق پەرەدەسەنێت وسەقفی داواکاریەکان بەرزدەبێتەوە، خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە جیاوازە لەگەل خۆپیشاندانەکانی ساڵانی  پێشوو، چونکە ئەوەجاری یەکەم نیە کەشەقامی عێراقی دەجوڵێت وپەیام دەداتە دەسەڵاتداران کەبائاڕاستەی ئەوحوکمڕانیەی کەبەدرێژای حەڤدەساڵی ڕابردووکردویانە بوەستێت وگوێ بۆدەنگی شەقام بگرێت، هەرچەندە عێراق خاوەنی دەستورێکە و لەدەستورەکەدا بەوڵاتێکی دیموکراسی خۆی ناوزەد کردووە. 
لەم وڵاتەدا دەسەڵاتداران تەنها ئەوەندە گەلیان دەوێت هەتاوەکو چوار ساڵ جارێک هەڵیان دەبژێرێت ودەیانخاتەوە سەرکورسی دەسەڵات

 

بەم پێیەش بێت دەبێت گەل سەروەرو خاوەن بڕیاری یەکەم بێت لەدانان ولابردنی دەسەڵاتداران ودەسەڵاتی یەکەم بێت، بەڵام لەم وڵاتەدا دەسەڵاتداران تەنها ئەوەندە گەلیان دەوێت هەتاوەکو چوار ساڵ جارێک هەڵیان دەبژێرێت ودەیانخاتەوە سەرکورسی دەسەڵات، لەدوای ئەوە بەهەمان ریتمی سیاسی دەڕۆن .کەئەویش گەندەڵیەکی فراوان وبێ سنوروهەڵلوشینی سەروەت وسامانی گەل وئاوەڕنەدانەوەیە بەلای گوزەران وژیانی هاوڵاتیان وخەرج کردنی دەیان ملیۆن دۆلارە تەنانەت بۆوڵاتانی دراوسێش، بەپێی یەکێک لەلێدوانەکانی پەرلەمانتارێکی عێراقی لەساڵی ٢٠١٢ هەتا ئێستا نزیکەی ٢٢٠ ملیار دۆلار دراوە بەڕژێمەکەی ئەسەد لەسوریا هەتا ڕێگە لەکەوتنی بگیرێت،ئەمەسەرەڕای ئەوەی لەناوخۆسدا لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ هەتا ئێستا٤٥٠ ملیار دۆلاری عێراق بەهەدەردراوە.
 ئەمجارەیان پارتە دەسەڵاتدارەکان ترسێکی گەورە دایگرتوون، چونکە دەزانن هێج کارتێک بەدەستیانەوە نەماوە، سەرۆک وەزیران هاتە سەرخەت وبڕیاری کۆمەڵێک چاکسازی دا

 

ئاستی بێکاری ڕێژەکەی ٤٠٪ وهەڵئاوسانیش زیاترە لە ٢٥٪، لەم بارودۆخە ناهەموارەدا گەلانی عێراق بەتایبەتی لەشارەکانی ناوەراست وباشور ڕژاونەتە سەرشەقام وسەرەڕای داواکاری چاکسازی داوای رۆشتنی دەسەلات وپارتە سیاسیەکان دەکەن بەگشتی، ئەمجارەیان پارتە دەسەڵاتدارەکان ترسێکی گەورە دایگرتوون، چونکە دەزانن هێج کارتێک بەدەستیانەوە نەماوە، سەرۆک وەزیران هاتە سەرخەت وبڕیاری کۆمەڵێک چاکسازی دا، بەڵام شەقام متمانەی پێنەکردو سوربون لەسەر داواکانیان، هێزە ئەمنیەکان ومیلیشیاکان توندوتیژیەکی زۆریان بەکارهێنا هەتا ئێستا نزیکەی ٢٥٠ هاوڵاتی کوژراون و٦٠٠٠ی دیکەش بریندارن، پەرلەمان ناتوانێ کۆببێتەوەو نازانێ چی بەخۆپیشاندەران بڵێت، هەرچەند لەسەرەتاوە هادی عامری وسەدر ویستیان فشار لەعادل عەبدول مەهدی بکەن ودەست لەکار بکێشێتەوە تەنانەت سەدر داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی دەکردو دەیوت ئەم دۆخە ئەگەر وابڕوات وەک سوریاو یەمەنی لێ دێت.
پاش کۆبونەوەی هەردوو لایەنەکە لەگەڵ قاسم سولێمانی هەردوکیان لەداواکاریەکانیان پەشیمان بونەوە و لەئێستادا کەسیان پشتیوانی لەهەڵوەشاندنەوەی  حکومەت وپەرلەمان ناکەن

 

بەڵام پاش کۆبونەوەی هەردوو لایەنەکە لەگەڵ قاسم سولێمانی هەردوکیان لەداواکاریەکانیان پەشیمان بونەوەولەئێستادا کەسیان پشتیوانی لەهەڵوەشاندنەوەی  حکومەت وپەرلەمان ناکەن، چونکە لەم دۆخەدا کەبارەگای هەموو پارتە سیاسیەکان سوتێنراوەو چەندان جارهێرش کاروەتە سەر قونسوڵگەری ئێران  .دۆخەکە مەترسیدار دەبێت ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت لەوەدەترسن کەهێزگەلیکی نوێ بێتە پێشەوە ئەم هێزە تەقلیدیانە تێپەڕێنێت وبەتەواوی لەدەسەڵات دوربخرێتەوە.
لەهەرێمی کوردستانیشدا بەئاڕاستەیەکی تر هەست بەترس دەکرێت لەبەردەوام بونی خۆپیشاندانەکانی عێراق وئەودروشمانەی کەبەرزیان کردۆتەوە

 

لەهەرێمی کوردستانیشدا بەئاڕاستەیەکی ترهەست بەترس دەکرێت لەبەردەوام بونی خۆپیشاندانەکانی عێراق وئەودروشمانەی کەبەرزیان کردۆتەوە، بەتایبەت لەئەگەری هەڵوەشاندنەوەی حکومەت وپەرلەمان وئەوداواکاریانەش کەهەیە بۆ هەموارکردنەوە یان هەڵوەشاندنەوەی دەستور، بەشێک لەم ترسە لەوەوە سەرچاوەدەگرێت کەلەبەرئەوەی پارتە دەسەڵاتدارەکانی عێراق ناتوانن بەئاڕاستەی چاکسازی بکەن ووەڵامی خۆپیشاندەران بدەنەوە، دەیانەوێت ئاڕستەی داواکاری خۆپیشاندەران بگۆڕن ودواجار بەقازانجی خۆیان کۆتایی پێ بێت، واتە هەموو خراپی بارودۆخەکە بگەرێننەوە بۆشێوازی سیستمی حوکمڕانی وماددەکانی دەستور، هێزە کوردیەکان دەزانن کەئەومافە دەستوریانەی بۆکورد بەدەست هاتوون لەبارودۆخێکی تایبەتیدا بوەو بەشێوەی تەوافوق بوە، بەڵام ئەگەر لەئێستادا ئەم ماددانە هەموار بکرێتەوەو لەپەرلەمانەوە دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەوا زۆرسەختە کەئەم پێکهاتەی ئێستای پەرلەمان دەنگی لەسەربدات، یان ئەگەر ئەم دەستورە هەموارکراوە بخرێتە بەردەم ڕای گشتی، ترسێک هەیە لەوەی کەدولەسەر سێی سێ پارێزگاکە بەگەرمی بەاداری تێدا بکەن ودەنگی بۆنەدەن، لەلایەکی تریشەوە ئەگەر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بگۆڕێت بۆهەڵبژاردنی داهاتوو نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات وڕێگەلەتەزویر بگرێت، ئەوکاتەش دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی کوردستان دەکەونە بەردەم مەترسی وئەگەری دابەزینی دەنگەکانیان زۆرە، کەواتە دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەگەردەیانەوێت بەربەم ترسە بگرن وزەمانەتی پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێم ومافەدەستوریەکان بکەن پێویستە لەسەریان کەئەوشەقامە کوردیەی کەئێستا توڕەیەلێیان ئاشتی بکەنەوەوبائاڕاستەی چاکسازی هەنگاوبنێن وشکۆو ڕێز بگێڕنەوە بۆ پەرلەمان ودامەزراوەکانی حکومەت و هەوڵی کەم کردنەوەی ئاستی بێ کاری لەناو گەنجاندا بدەن وخزمەتگوزاریەکان زیاتربکەن، چونکە تەنها زەمانەتی پاراستن ومانەوەی مافە دەستوریەکانی کورد  هاولاتیانی کوردوستان خۆیانن  ودەبێت دەسەلاتی کوردی بەدەم خواست داواکانیانەوە بچێت. 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP