تادێت مۆركی سه‌رمایه‌داری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌ره‌ده‌سه‌نێت، له‌ژێر دروشمی دیموكراسی و مافی تاك و ئازادیدابوو، ره‌گی سه‌رمایه‌داری به كڕۆكی حزب و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا چووهخوارهوه. له ده‌ستپێكی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه تا ئێستا، ته‌نها گۆڕانكاری له ناوچه‌كه‌دا به‌دیبكرێت باڵاده‌ستبوونی سیستمی سه‌رمایه‌داری و بڵاوبوونه‌وه‌ی نائارامییه.
مێژویه‌كی درێژیی ململانێی ئیسلامی و ماكسیزم به بردنه‌وه‌ی كه‌سیان كۆتایی نه‌هات و سه‌رمایه‌داری به‌روبوومه‌كه‌ی چنیه‌وه
مێژوویه‌كی درێژیی ململانێی ئیسلامی و ماكسیزم به بردنه‌وه‌ی كه‌سیان كۆتایی نه‌هات و سه‌رمایه‌داری به‌روبوومه‌كه‌ی چنیه‌وه. ئه‌وكاته‌ی سۆشیالیستیهكان ململانێكی هه‌بوون و نه‌بوونی خودایان له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كان ده‌كرد، سه‌رمایه‌داری به‌ناوی مه‌ده‌نیه‌ته‌وه دڵی هه‌ردوولای رازی ده‌كرد و به‌شی هه‌ردووكیانی ده‌خوارد.
چه‌مكی ئازادی، كه سۆشیالیسته‌كان ئیسلامیه‌كانیان لهسهربهرشهق ده‌دا له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارییه‌وه به‌كارهێنرا بۆ دروستكردنی بازاڕی ره‌ش.
ئازادی ژن، كه ئیسلامیه‌كان تۆمه‌تی به‌ره‌ڵایی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانیان پێدهخسته ئه‌ستۆی سۆشیالیستەکان، دووباره له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارییه‌وه به‌كارهێنرا بۆ بانگه‌شه‌ی كاڵا و مه‌رامه سه‌رمایه‌دارییه‌كان
ئازادی ژن، كه ئیسلامیه‌كان تۆمه‌تی به‌ره‌ڵایی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانیان پێدهخسته ئه‌ستۆی سۆشیالیستەکان، دووباره له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارییه‌وه به‌كارهێنرا بۆ بانگه‌شه‌ی كاڵا و مه‌رامه سه‌رمایه‌دارییه‌كان.
چه‌كی ده‌ستی ئه‌م دو لایه‌نه دژیه‌كه پیرۆزیه ئایینیه‌كان و به‌ها دیموكراسیه جوانهكانبو، هه‌ردولا گورزی جه‌رگبڕیان وه‌شاند ئه‌مما له‌و نێوه‌نده‌دا ته‌نها سه‌رمایه‌داریی وه‌ك لایه‌نی ته‌ماشاكار گره‌وی ده‌برده‌وه
كاراكته‌ره‌كانی ناو حزب و كایه‌ی سیاسی له‌زانین یاخود له نه‌زانیه‌وه سه‌رسامی ده‌سه‌ڵاته ره‌هاكانی سه‌رمایه‌داریبوون و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بوونه به‌شێك له به‌رنامه گه‌وره‌كه. مۆدێلی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكی و خۆرئاوایی له‌سایه‌ی ململانێی بێ شوماری ئه‌منی و ئایدیۆلۆجیدا هاورده‌كرا ئه‌وه‌ش كه زه‌مینه‌كه‌ی ره‌خساند كێشمه‌كێشی سۆشیالیزم و ئیسلامی بوو چونكه به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و نیشتمانیه‌كان ته‌نها له‌و كێشمه‌كێشه‌دا تێكده‌شكان واته شه‌ڕی ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌نێوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا به‌رپاكرا، چه‌كی ده‌ستی ئه‌م دوو لایه‌نه دژیه‌كه پیرۆزیه ئایینیه‌كان و به‌ها دیموكراسیه جوانهكانبوو، هه‌ردوولا گورزی جه‌رگبڕیان وه‌شاند ئه‌مما له‌و نێوه‌نده‌دا ته‌نها سه‌رمایه‌داریی وه‌ك لایه‌نی ته‌ماشاكار گره‌وی ده‌برده‌وه سه‌رئه‌نجام تاكه‌كانی نێو بڕیاری سیاسی و كارگێڕی له‌گشت دامه‌زراوه و ناوه‌ند و حزب و پێكهاته‌كاندا بوونه سه‌رمایه‌دار و چیتر خاوه‌ن ئایدیۆلۆجیه چه‌پڕه و راستهڕهوهكان له چه‌قی بڕیاردوورخرانهوه و هه‌ریه‌كه‌یان به‌شی خۆی نه‌یاری هه‌بوو كه گه‌شه نه‌سه‌نێت.
له‌هه‌ردو حوكمی خودایی و تێڕوانینی سۆشیالیزمیدا، دادپه‌روه‌ری چه‌مكێكی پیرۆزه ئه‌مما سه‌رمایه‌داری به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه به‌ئاودا بكات له‌ناویبرد
له‌هه‌ردوو حوكمی خودایی و تێڕوانینی سۆشیالیزمیدا، دادپه‌روه‌ری چه‌مكێكی پیرۆزه ئه‌مما سه‌رمایه‌داری به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه به‌ئاودا بكات له‌ناویبرد. تازه به تازه میلله‌ت هۆشی دێته‌وه، نوزه نوز ده‌كات و ده‌ناڵێنێ و چیتر ناتوانێت له‌سایه‌ی هیچ به‌ره‌یه‌كدا خه‌بات بكات، خه‌باتی چی كه هه‌موو دروشمه‌كان ساختهدهرچوون؟ نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تیه‌كی ئاییدیۆلۆجیش له‌ولاوه كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه به‌تایبه‌ت كه له بنه‌مادا سه‌رمایه‌داری وه‌ك هه‌وا بێ ره‌نگ و بۆ دێت و ئه‌وه‌ی كه په‌رچه‌می هه‌ڵكردووه و به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌جه‌نگێ هێشتا لێره‌وله‌وێ هه‌ر ئیسلامی و عهلمانییهكهیه به چه‌ك و تفاقه كۆنهكانیانهوه، جارجاره‌ش سۆشیالیسته‌كان دیموكراتێك ده‌كه‌نە پاشگر و ئیسلامیه‌كانیش مۆدێرنێك هه‌ڵده‌گرن، هه‌ركاتێكیش لایه‌كیان به‌هێزببێت به‌لاكه‌ی تر گه‌رووی ده‌گرن هەموو کارەکانیشیان بە سپۆنسەری سەرمایەدارەکانە.
تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ سنورداركردنی هه‌ژمونی ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌دارییه دڵره‌قه‌ی ئێستا كۆكردنه‌وه‌ی ئیسلام و سۆشیالیزمه له یه‌ك سه‌نگه‌ردا
تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ سنورداركردنی هه‌ژموونی ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌دارییه دڵره‌قه‌ی ئێستا كۆكردنه‌وه‌ی ئیسلام و سۆشیالیزمه له یه‌ك سه‌نگه‌ردا كه پێكه‌وه خه‌باتی دادپه‌روه‌ری ئه‌نجامبده‌ن و به‌بێ به‌ركه‌وتنه ئایدیۆلۆجیهكانیان تێكۆشانێكی نه‌رم بۆ چه‌سپاندنی گۆشه‌نیگا هاوبه‌شه ئابوورییه‌كانیان په‌یڕه‌وبكه‌ن ، به‌ڵام ئایا تاچه‌نده مومكینه؟ هێشتا من ئه‌وه نازانم.