هه‌ندێك داتاو زانیارى له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان " ناوچه‌ى دابڕێنراو"

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج - 11-11-2019 - 4677 جار خوێندراوەتەوە

به‌ پێى به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌ سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى به‌عسا " 1968 تا 2003" 
42386 توركمان خۆیان كردوه‌ به‌ عه‌ره‌ب ، یان كراون ." گۆڕینى ناسنامه‌ كراون به‌ عه‌ره‌ب ناچاركراون ببن به‌ عه‌ره‌ب "
38147 كورد كراون به‌ عه‌ره‌ب ، یان خۆیان كردوه‌." ناچار كراون"
واته‌ به‌گشتى  80533 كه‌س ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییان گۆڕدراوه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا كۆى گشتى عه‌ره‌بى هاورده‌ بۆ كه‌ركوك   26476 خێزان 
214696 كه‌س 
 له‌و ژماره‌یه‌ 16104  كه‌سیان فه‌رمانبه‌رن  هێنراونه‌ته‌ ناو كه‌ركوك ، زۆربه‌یان ئه‌و كاته‌ خراونه‌ته‌ كۆمپانیاى نه‌وته‌وه‌.
راگواستن : بریتیه‌ له‌ دورخستنه‌وه‌و ده‌ركردنى خه‌ڵكانێك له‌ شوێن و جێى خۆیان ، له‌ كه‌ركوك و ده‌ورو به‌رى چه‌ند شێوازێكى راگواستن پیاده‌ كراوه‌ ، له‌وانه‌ :
یه‌كه‌م: راگواستن له‌ناو شاره‌كه‌ ، واته‌ ده‌ركردنى كوردو توركمان له‌ناو شارى كه‌ركوك .
دووه‌م: راگواستنى گونده‌كان و ده‌ركردنى خه‌ڵكه‌كه‌و راونان و تاڵانكردن و روخاندن و سوتاندنى گونده‌كان ، ئه‌مه‌ش چه‌ند جارێك دووباره‌ بوه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵى 1963، له‌ ساڵانى 1987 و 1988.
سێیه‌م : راگواستن و گواسته‌نه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى چه‌ندین قه‌زاو ناحێ . به‌ پێى هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه‌و داتا 
60%  خه‌ڵكى كه‌ركوك  كورده‌كه‌ به‌ر سته‌مكارى ئه‌نفال كه‌وتون " راگواستن و ده‌ركردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ " 
49% خه‌ڵك و خاكى كه‌ركوك به‌ ر په‌لامارى ته‌عریب و راگواستن كه‌وتون .
هه‌روه‌ها چه‌ندین قه‌زاو ناحێ یان گوازراونه‌ته‌وه‌، یان هه‌ڵوه‌شێورانه‌توه‌، بۆ نمونه‌ گواستنه‌وه‌ى " چه‌چه‌ماڵ ، كه‌لار، كفرى ، خورماتوو" به‌بڕیارى راسته‌وخۆى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارو به‌ مه‌رسومى كۆمارى بۆسه‌ر پارێزگاكانى  سلێمانى و دیاله‌ و تكریت، یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ناحێكانى " شوان ، قه‌ره‌هه‌نجیر ، له‌یلان، یایچى ، قادركه‌ره‌م" .
به‌عساندن : به‌ زۆر به‌ به‌عسى كردن ، ئه‌م شێوازه‌ هه‌موو دام و ده‌زگاكانى گرتبوه‌وه‌، قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان ، رێكخراوه‌كان ، به‌ڵێنده‌ره‌كانى كۆمپانیاى خۆراك ، كارو بارى رۆژانه‌، و هه‌موو جومگه‌كانى ژیان .ئه‌مه‌ش زۆرئه‌سته‌م بوو ، چونكه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاره‌زومه‌ندانه‌نه‌بوو به‌ تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك.
گۆڕینى ناسنامه‌ و گۆڕینى ناو، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ كردنى ناوى كوردى و گۆڕینى ناوى شارو شارۆكه‌و گه‌ڕه‌ك و قوتابخانه‌و كۆگاو كتێبخانه‌و مزگه‌وت و هه‌تا دواى .

خاوه‌ن موڵكه‌كانى كه‌ركوك :
به‌ پێى قسه‌ى حه‌نا به‌تاتۆ موڵكداره‌كانى كه‌ركوك بریتین له‌ 
سه‌ید رۆسته‌مى كاكه‌ى  039, 191 دۆنم
شێخه‌كانى تاڵه‌بانى   63,137 دۆنم 
بابانێكان  81353 دۆنم 
سه‌ید ئه‌حمه‌د خانه‌قا   44351 دۆنم 

هه‌ڵبژاردنى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا :
عه‌ره‌بى كه‌ركوك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بڕوایان به‌ گۆڕانكاریه‌كان نه‌بوو له‌ سه‌ره‌تادا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى  30- 1 – 2005 یان نه‌كرد، بۆیه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ك پێویست ده‌نگیان نه‌هێنا ، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك رێژه‌ى به‌شدارى به‌م جۆره‌ بوو: 
لیستى برایه‌تى كه‌ركوك 237303 ده‌نگى هێنا 
واته‌ رێژه‌ى 3, 59%   26 كورسى 
به‌ره‌ى توركمانى  73791 ده‌نگ  8 كورسى 
4, 18% 
گردبوونه‌وه‌ى كۆمارى عیراقى 43635 ده‌نگ   رێژه‌ى  8, 10%  5 كورسى 
هاوپه‌یمانى ئیسلامى توركمانى 12678 ده‌نگ 1 كورسى 1, 3 % 
گردبوونه‌وه‌ى نیشتمانى عیراقى  12329 ده‌نگ 3%  1كورسى .

فه‌رمانبه‌رانى كه‌ركوك :
تا كۆتاى ساڵى 2008 رێژه‌ و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ر له‌ كه‌ركوك به‌م جۆره‌ بووه‌ : 
رێژه‌ى فه‌رمانبه‌ر له‌ كه‌ركوك  به‌پێى 2008 
65136 فه‌رمانبه‌ر
عه‌ره‌ب   32772   31, 50% 
كورد 15077       14, 23% 
توركمان 16358     12, 25% 
كلدۆ ئاشور 929   43, 1% 

كه‌ركوك پێش 1976
1- به‌ر له‌ ساڵى 1976 كه‌ركوك بریتى بووه‌ له‌ 7 قه‌زاو 23 ناحێ و 1438 گوند 
2- دواى ئه‌و مێژوه‌ كه‌ركوك به‌ره‌ به‌ره‌ بووه‌ به‌ 3 قه‌زاو 9 ناحێ و 590 گوند.
3- له‌ ساڵى 1963 له‌ سنورى قه‌زاى دوبزو ناحێى سه‌رگه‌ڕان ده‌یان گوند راگوازران و چۆڵكران و ته‌عریب كران ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ روخاندنى گه‌ڕه‌كێكى گه‌وره‌ى ناوجه‌رگه‌ى شار.
4- مێژوى سته‌مكارى له‌برى ئه‌وه‌ى له‌ 1968 وه‌ ده‌ست پێبكات بۆ سنورى ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بیگێڕێته‌وه‌ بۆ 1963 ، ئه‌مه‌ خواستى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌، له‌ ساڵى 1963 ده‌یانگوندى كورد سوتێنران و تاڵانكران و ته‌عریب كران بۆ نمونه‌  له‌ سه‌رگه‌ڕان " گونده‌كانى  جاستان، ده‌ربه‌ند، سه‌ربه‌شاخ ، شناغه‌، دركه‌ى گه‌وره‌، په‌ركانه‌، دركه‌ى گچكه‌، عه‌ولافات، ساره‌لو، گه‌ڕاو، كێشمه‌، ته‌لهه‌ڵاله‌َ، گه‌زوه‌شان و هتد" له‌ دووبز" قه‌ره‌ده‌ره‌، عه‌مشه‌، مه‌رعى، قوشقایه‌، قه‌ڵا عه‌ربه‌ت، هه‌نجیره‌ بچوك، قوتانى خه‌لیفه‌، قوتانى كورده‌كان، سێكانیان، شۆراو، باجوان، گورگه‌چاڵ، شێخان، نادراوه‌، دركه‌ى كوردان، عه‌له‌غێر، مامه‌، شیرناو، ته‌قته‌ق، كونه‌رێوى، چه‌خماخه‌، مه‌ڵحه‌"

به‌عس و كه‌ركوك 
به‌عس له‌ ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆیدا : 
یه‌كه‌م: به‌ مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌  608 له‌ 6- 11- 1975  قه‌زاكانى چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار له‌ كه‌ركوك كرانه‌وه‌و خرانه‌ سه‌ر سلێمانى ، كفریش برا بۆ سه‌ر دیاله‌.
        دوه‌م: به‌ مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌ 41 له‌ 29 -1- 1976 خورماتو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى به‌بێ داقوق له‌ كه‌ركوك دابڕێنراو خرایه‌ سه‌ر         سه‌لاحه‌دین .
سێیه‌م : به‌ مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌ 33 له‌ 25-12- 1976 به‌شێكى زۆر له‌ گونده‌كانى مه‌خمور به‌تایبه‌ت گونده‌كانى كه‌ندێناوه‌و قه‌راج خرانه‌ سه‌ر داحێى دوبز.
چواره‌م : به‌ مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌ 514 له‌ 1- 1- 1984 ناحێى زاب له‌ قه‌زاى شه‌رگاته‌وه‌ هێنرایه‌ سه‌ر قه‌زاى حه‌ویجه‌ له‌ كه‌ركوك.
پێنجه‌م : به‌ بڕیارى پارێزگا ژماره‌  1- 3- 8- 764  له‌ 12- 7- 1987 ناحێكانى " قه‌ره‌هه‌نجیر ، شوان، یایچى ، قه‌ره‌حه‌سه‌ن" هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌.
شه‌شه‌م : به‌ مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌ 434 له‌ 25 – 9 – 1989 پردێ و چه‌ند شوێن و یه‌كه‌یه‌كى كارگێڕى ترى سه‌ر به‌ كه‌ركوك گوازرانه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌ولێر.
حه‌وته‌م: به‌ بڕیارى كۆمارى ژماره‌ 245 له‌ 15 – 10- 2000 سه‌رگه‌ڕان " قودس " كرایه‌وه‌ به‌ ناحێ و خرایه‌ سه‌ر دوبز، ئه‌م ناحێیه‌ پێشتر هه‌ڵوه‌شێنرابوه‌وه‌و زه‌ویه‌كانى كه‌ هى كورده‌ به‌سه‌ر عه‌ره‌بدا دابه‌ش كرابوو.
   هه‌شته‌م : به‌ مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌ 508 له‌ 1- 1- 1987 قادركه‌ره‌م هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و ناوچه‌كه‌ كرایه‌ ناوچه‌ى یاساغكراو .
نۆیه‌م : به‌ مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌ 235 له‌ 1- 1- 1996 له‌ نێوان هه‌ولێرو كه‌ركوك چه‌ندین ناوچه‌ ته‌عریب كرا .

سه‌رژمێرى 1957
به‌ گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 1957 كه‌ زمانی دایك به‌ پێوه‌ر وه‌رگیراوه‌، ئه‌وانه‌ی به‌ كورد نووسراون و به‌ كوردی قسه‌یان كردووه‌ رێژه‌كه‌یان به‌م جۆره‌یه‌ له‌ قه‌زاكه‌دا:
ـ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ: 100%
ـ قه‌زای خورماتوو 54,7%
     ـ قه‌زای كفری 53,7%
ـ ناو كه‌ركوك 40,9%
حه‌ویجه‌ مه‌لحه‌: هێشتا نه‌بووه‌ به‌ قه‌زا 5%ی كورد بووه‌.
سه‌رژمێری ساڵی 1957به‌ گشتى :
ـ كورد 48,3%
ـ عه‌ره‌ب 28,2%
ـ توركمان 21,4%

راگواستنى خه‌ڵك و ده‌ركردنى كورد 
ساڵی 1995، 28 خێزان، (ده‌كرێت ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌بێت)
ـ ساڵی 1996، 188 خێزان
ـ ساڵی 1997، 551 خێزان
ـ ساڵی 1998، 666 خێزان
ـ ساڵی 1999، 448 خێزان
ـ ساڵی 2000، 373 خێزان
ـ ساڵی 2001، 1006 خێزان
ساڵی 2002، 1600 خێزان

كه‌ركوك به‌ر له‌ هاتنى به‌عس 
كه‌ركوك به‌ر له‌ ساڵى 1968 بریتى بووه‌ له‌ :
1- قه‌زاى مه‌ركه‌ز  " كه‌ركوك"
بریتیه‌ له‌ ناحێكانى " قه‌ره‌حه‌سه‌ن، ئاڵتون كۆپرى، شوان ، تازه‌ خورماتوو"
2- قه‌زاى كفرى  و ناحێكانى
3- قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ناحێكانى
4- قه‌زاى خورماتوو ناحێكانى
5- قه‌زاى حه‌ویجه‌و ناحێكانى
ئه‌م پارێزگایه‌ به‌به‌رده‌وامى روو به‌ڕووى ته‌عریب و راگواستن بووه‌ته‌وه‌و لێیقرتێنراوه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین بڕیارو مه‌ڕسومى كۆمارى ده‌رچووه‌، بۆنمونه‌ :
قه‌زاى كفرى له‌ كه‌ركوك دابڕێنراوه‌و به‌ مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌ 608 له‌ 6- 11- 1975 خراوه‌ته‌ سه‌ر دیاله‌ ، به‌ هه‌مان مه‌رسوم چه‌مه‌ماڵ و كه‌لار له‌ كه‌ركوك كراوه‌ته‌وه‌و خراونه‌ته‌ سه‌ر پارێزگاى سلێمانى.
هه‌روه‌ها به‌ مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌ 41 له‌ 29-1-1976قه‌زاى خورماتووله‌ كه‌ركوك دابڕێنراوه‌و خراوه‌ته‌ سه‌ر تكریت.
به‌ مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌ 514له‌ 1-1-1984ناحێى زاب له‌ قه‌زاى شه‌رگاتى موسڵ كراوه‌ته‌وه‌و خراوه‌ته‌ سه‌ر قه‌زاى حه‌ویجه‌ له‌كه‌ركوك.
له‌ 12- 7- 1987 به‌ یه‌ك بڕیار هه‌رچوار ناحێى قه‌ره‌هه‌نجیرو شوان و یایچى و قه‌ره‌حه‌سه‌ن، هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌وخه‌ڵكه‌كه‌یشى بۆ شوێنه‌كانى دیكه‌ به‌تایبه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوك راگوێزران.
به‌ مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌ 434 له‌ 35- 9- 1989 قه‌زاى پردێ ئاڵتون كۆپرى له‌ كه‌ركوك دابڕێنراو خرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر.ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ بڕیاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى قادركه‌ره‌م و سه‌رگه‌ڕان و چه‌ندین شوێنى ترو راگواستنى دانیشتوانه‌كه‌ى ئه‌و شوێنانه‌و دابه‌شكردنى زه‌ویه‌كانیان به‌سه‌ر عه‌ره‌بدا به‌تایبه‌ت له‌ سه‌رگه‌ڕان و دووبز.
له‌ دواى روخانى به‌عس :
ماده‌ى 140 جێبه‌جێ نه‌كرا 
له‌ دواى روخانى به‌عس زیاتر له‌ هه‌زار ماڵى كورد له‌ سنورى حه‌ویجه‌ ده‌ركراون 
سه‌دان گوندى كورد ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه‌ 
له‌ دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر زیاتر له‌ 40 گوندى كوردى چۆڵكراون 
تا ئێستاش ته‌عریب به‌رده‌وامه‌ .

تێبینى : ئه‌م وتاره‌ زانیارى كۆكراوه‌ى ناو چه‌ند وتارێكى پێشترمه‌ ، به‌ مه‌به‌ست و بۆ پێدانى زانیارى  واملێكردووه‌ 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP