ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕەپانێکی نا ئارام

ئەحمەد کامەران - 9-11-2019 - 1037 جار خوێندراوەتەوە

خۆی لە ڕاستیدا ئەگەر باسی نا ئارامی و ناجێگری بکەین بۆ مڕۆڤەکان لەسەر ئەم گۆی زەویەدا بە هیچ شێوەیەک ناوچەیەکی ئارام کراومان بەرچاو ناکەوێت کە بەشێوەیەکی مسۆگەرکراو بێت بۆ مڕۆڤە هەژارەکان چوونکە هەژارەکان بەردەوام بوونەتە قوربانی  لەسەر دەستی کەسە دڕەندەکانی ئەم گۆی زەویەدا، کەچی بەردەوام تووشی برسێتی و ماڵ وێرانی و لەگەڵ چەندین جۆری دەستدرێژی  جۆراوجۆری دیکە دەبنەوە،ئەگەر سەیری کیشوەرێکی وەکو ئەفریقا بکەین کە هیچ کاتێک هەست بە مڕۆڤ بوونی خۆمان ناکەینەوە، چوونکە چەندین کارەساتی نامڕۆڤایەتی بەرچاومان دەکەوێت خۆ ئەوانیش لە کۆتایی دا مڕۆڤن مافیان هەیە کە لەم ژیانەدا بە خۆشی و ئاسوودەیی بژین نەک بەشێوەی ڕەزالەتی و مەینەتی جگە لەوەش تەنها  ئاوێکی پاکیان بێ شک نابرێت کە تینوویەتیەکەیان پێ بشکێنن ئیتر بە هەر شێوەیەک و حالەتێکدا بێت هەژارەکان لە هەر کوێیەکی ئەم گۆی زەویەدا بن ژیانیان نائارامە چوونکە دادپەروەریەکی ڕاستەقینە هێشتا لە دایک نەبووە کە هەموو کەسێک لە ژێری دا بحەسێتەوە.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو گۆڕەپانە ئاڵۆزو مەترسیدارەیە کە ژیانی مرۆڤەکانی تێدا بە بەردەوامی لە ناجێگیری دایە، بەهۆی دەرئەنجامی ئەو جەنگ و کوشتاریەی کە لەم ناوچەیە ئەنجام دەدرێت

 

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو گۆڕەپانە ئاڵۆزو مەترسیدارەیە کە ژیانی مرۆڤەکانی تێدا بە بەردەوامی لە ناجێگیری دایە، بەهۆی دەرئەنجامی ئەو جەنگ و کوشتاریەی کە لەم ناوچەیە ئەنجام دەدرێت، هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی مێژوو ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئەم ناوچەیە وەکو بورکانەکان بووە کە بەردەوام لە کوڵان دابووە کە لەهەر فرسەتێکدا تەقیوەتەوە   ،هەرچەندەش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە مەڵبەندی  سەرەکی سەرهەڵدانی ئاینە جیاوازەکان و هاتنی پێغەمبەرەکان دادەنرێت کە بە درێژایی مێژوو لەم ناوچەیەدا بە چەندان ئاین و پەیامبەرانی  ئاینە جیاوازەکان خۆیان بە خەڵکی ناساندوە هەتاوەکو کۆتا ئاین کە ئاینی (ئیسلام)ە،بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە لەگەڵ هاتنی هەر ئاینێک و پەیامبەرێکی دا ڕاستەوخۆ بەربەرەکانێ و جەنگ هەڵگیسراوە، کە لە دەرئەنجام دا خوێن ڕشتنی لێکەوتۆتەوە  کە  بە دەیان خەڵک خوێنیان تێدا ڕژا،من هیچ کاتێک بەرگەی ڕژانی خوێنی هیچ مڕۆڤێک ناگرم لەسەر ئەم گۆی زەویەدا بەتایبەتیش کە مڕڤێک بەبێ تاوان لەسەر هیچ شتێکدا بکوژرێت چوونکە ئێمەی مڕۆڤ  کاتێک هاتوینەتە سەر ئەم گۆی زەویەدا بۆ ئەوە هاتووین کە خۆشەویستی و پەیامی ئاشتی بڵاوبکەینەوە بۆ یەکتریدا نەک وەکو گورگێک بکەوینە جەستەی یەکتری و یەکتر لە ناو ببەین.
ناکۆکی لە نێوان ڕەش پێستەکان و سپی پێستەکان دا کە بەردەوام ڕەش پێستەکان  کران بە کۆیلەیەکی چەوسێنراوی ژێر دەستی سپی پێستەکاندا، بەڵام خۆ ئەوانیش هەر لە کۆتایی دا  مڕۆڤ بون

 

 بەڵام خۆ هەرچەندەش کە (ڕۆژئاوا) بێ بەش نەبووە لەم جەنگ و کوشتاریانەدا کە بە درێژایی مێژوودا دەبینرا بە تایبەتیش لەسەردەمی قەشەکاندا کە ئەوکات ئاینی (مەسیح) باڵا دەست بوو ، جگە لەوەش ناکۆکی لە نێوان ڕەش پێستەکان و سپی پێستەکان دا کە بەردەوام ڕەش پێستەکان  کران بە کۆیلەیەکی چەوسێنراوی ژێر دەستی سپی پێستەکاندا، بەڵام خۆ ئەوانیش هەر لە کۆتایی دا  مڕۆڤ بوون بەس تەنها  لەبەر ئەوەی پێستەکەیان ڕەش بوو، بەڵام لە دەرئەنجام دا ڕۆژئاوا توانی ئەو بەربەستانە بشکێنێت و بەخۆیان دا بچنەوە کە ئیتر بڕیاری هەڵگرتنی ئاڵایەکی  دیموکراتیەتیان دا(دیموکراسی) ،بەڵام من پێم وانیە کە هیچ بەشێکی ئەم جیهانە بتوانێت دیموکراتیەتێکی تەواو سەربەستانە بەرقەرار بکات چوونکە لەسەردەمی ئێستادا وشەی دیموکراسی (دیموکراتیەت)وەکو کاڵایەکی هەراجی  لێهاتووە کە کەسانی باڵا دەستی وڵاتان لە پێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیان دا مامەڵەی پێوە دەکەن.
گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو بەڵگە حاشا هەڵنەگرەیە کە ئەوەمان نیشان دەدات دیموکراسی تەنیا وەکو تابلۆیەکی ئۆتۆمبیلە یان تەنها وەکو ڕەمزێکی تەقلیدیە کەکەسە دەسەڵات دارەکان بۆ گیرفان و بەرژەوەندیەکانی خۆیان مامەڵەی پێوەی دەکەن 

 

بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم قسەیەشم گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو بەڵگە حاشا هەڵنەگرەیە کە ئەوەمان نیشان دەدات دیموکراسی(دیموکراتیەت) تەنیا وەکو تابلۆیەکی ئۆتۆمبیلە یان تەنها وەکو ڕەمزێکی تەقلیدیە کەکەسە دەسەڵات دارەکان بۆ گیرفان و بەرژەوەندیەکانی خۆیان مامەڵەی پێوەی دەکەن ئەگەرنا ئەوەی ئەمڕۆ لە نێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینرێت کە شەپۆلێکی جەنگ و خوێناوی وکاولکاری ڕووی  تێدا کردووە، کەچی  ئەو وڵاتانەی  خۆیان بە وێنەی دیموکراسیەوە  خۆیان نیشان  دەدەن کەچی دەبینین هیچ جۆرە هەڵوێستێکی ئەوتۆی خۆیان نیشان نادەن، تەنها بەشێوەیەکی ڕووکەشی دا هەڵوێستەکانی خۆیان نیشان دەدەن بە تایبەتی ئەو ڕێکخراوانەی کە لۆگۆی مافی مڕۆڤیان بە خۆیانەوە دا هەڵگرتووە ئەوانیش تەنها کۆمەڵە کەسانێکی قازانج ویستن لە ئەنجامی ڕوودانی کارەساتە جۆراوجۆرەکاندا،هەر بۆیە دیموکراسی و دادپەروەریەکی تەواوەتی بە هیچ شێوەیەک و هیچ کاتێکیش بوونی نابێت چوونکە تاوەکو مڕۆڤی دڕەندە و جەنگ خواز هەبن لەسەر ئەم گۆی زەویەدا بۆیە بە شتێکی مەحال هەژمار دەکرێت، خۆی هەرچندەش ڕۆژ بەڕۆژ مڕۆڤە باشەکان بەرەو کەمی دەچن یان لەناو دەبرێن بە هەر هۆیەک بێت ئیتر.
بونی ململانێی مەزهەبیش لەنێو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەشێکی گەورەی نائارامیەکەی ئەم ناوچەیە نیشان دەدات کە بە درێژایی مێژوو تێپەڕاندنی بە خۆیەوە بینیوە  کە تاوەکو ئێستاش هەر بەردەوامە 

 

بونی ململانێی مەزهەبیش لەنێو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەشێکی گەورەی نائارامیەکەی ئەم ناوچەیە نیشان دەدات کە بە درێژایی مێژوو تێپەڕاندنی بە خۆیەوە بینیوە  کە تاوەکو ئێستاش هەر بەردەوامە  لە پاڵیشیدا بە هەزاران خوێنی یەکتری تێدا ڕژاوە وە  یاخود ڕق و کینەکان بەرامبەر بەیەکتردا تۆخ تر دەکرێن تەنها بەهۆی دوو مەزهەبەوە کە لەیەک ئاینەوە سەری هەڵداوە کە ئەویش ئاینی(ئیسلامە)، کە ئەمەش تەنها کۆمەڵە کەسانێکن پێیان دەگوترێت: بازرگانی مەزهەبی واتە بۆ ڕایی کردنی کارو بارەکانی خۆی و بڵاوکردنەوەی ئایدیاکانی خۆیان دا وە هەروەها بۆ فراونکردنی سنورەکانی دەسەڵاتی خۆیاندا  پشت بە چەندین  مەرامی جیاوازدا دەبەستنەوە، چوونکە ئیسلام یەک ئاین و یەک ئایدیایە بۆیە ئیتر ناکرێت کەسە بەرژەوەند خوازەکان بیکەن بە چەندین گرووپ و مەزهەبدا، کە لە ئەنجامیشدا ناسەقامگیری لەنێوان تاکەکانی گۆمەڵگا درووست دەکەن وە لە جیاتی ئەوەی تاکەکان ڕووحی مڕۆڤایەتیان تێدا بەرجەستە ببێت کەچی بەهۆی درووستبونی ئەم گرووپانەوە  گێژاویەکی بێ سەرو بەرانە لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا درووست  دەکات بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگە پێویستە تاک لەسەروی ئەمانەوە بیربکاتەوە واتە بەشێوەیەکی (ڕۆشنبیرانەوە) هەنگاوەکانی بنێت.
سوریا نموونەیەکی گەورەی نا ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  نیشاندەدات  کە ماوەی 9 ساڵە بە بەردەوامی جەنگ و کووشتاری  تێدا  دەبینرێت

 

سوریا نموونەیەکی گەورەی نا ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  نیشاندەدات  کە ماوەی 9 ساڵە بە بەردەوامی جەنگ و کووشتاری  تێدا  دەبینرێت کە ئەمەش لە دەرئەنجام دا ئەوەی  بە درێژایی ئەم چەندین ساڵەدا باجەکەی دەدات تەنها خەڵکە هەژارەکەیە کە ماڵ و ژیانی خۆی لە دەستداوە جگە لەوەی کە ڕووبەڕووی چەندین دەست درێژی جۆراو جۆر دیکە بوونەتەوە کەچی سەرۆک و خێزانەکەی لە ماڵێکی گەرم و گوڕدا ژیانیان دەگوزەرێنن بەبێ ئەوەی هەست بەبوونی هیچ ئازارو کەم کورتیەکدا بکەن، کەچی  لە پاڵ ئەوەیشدا بە دەیان منداڵی بێ تاوان خۆیان لە ئاوارەیی و بێ نازی دا دەبیننەوە، دیارترین نموونەش کە لەم کۆتاییەدا ڕووی دا هێرشەکەی تورکیا بوو لە 9ی ئۆکتۆبەردا بۆسەر ڕۆژئاوا کە بە دەیان خێزان ئاوەرە بوون چەندان منداڵ بەبێ ناز کران،  کەچی  هەر لە کۆتایشدا دەسەڵات دارەکان بۆخۆیا لەسەر مێزێکدا کۆ دەبنەوە و دەست دەخەنە نێو دەستی یەکتریەوە لە چاوی کامێراکانەوە بە پێکەنینەوە دەسکەوتی گەورەی خۆیان ڕادەگەیەنن.

*ئاخۆ دەبێت ئەو ناوچە نائارامانەی نێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چ  کاتێک ئاڵای ئاشتی و دادپەروەری  بەرز دەکەنەوە ،وە  ئیتر کۆتاییش  بەم وێرانکاریانە دەهێنن.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP