یەکیەتی و یەکریزیمان!

نیاز لاجانی - 3-11-2019 - 1763 جار خوێندراوەتەوە

ھەموو دونیا بە ئێمەوە سەرقالە،تورکیا ئەگەر بۆیی بچێتە سەر شتێک ناھێلێ بە ناوی کورد!عێراق لە لێواری بە سوریا بوون و خەریکە بە سەر ھەمواندا بتەقێتەوە!
کەچی بەداخەوە لەم دۆخەدا،کێشەی پۆست و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی دەخەینەسەر بەرژەوەندی گشتی وداھاتووی وولات لە بری یەکگرتوویمان و مشور خواردن لە داھاتوی ھەرێمی کوردستان کە زۆرینەی ھێز و حکومەتانی ناوچەکە چاویان پێھەلنایە.


دەبێ  باش بزانین ھەر یەک لەو حزبانەی کوردستان تەنانەت ئەوانەی ھێزی چەکداریشان نیە،دەتوانن دۆخی ھەرێم تێکبدەن جا نەخاسمە ھێزە سەرەکیەکانی کوردستان کە خاوەن ھێزی چەکدارن! 

دەبێ ئەوەمان لە بیر بێ بچوکترین حیزبی نێو پەرلەمان دەتوانی دۆخی ھەرێم بشەوێنێ...!!
ھەر لێدوانێکی خراپ،ھەر ھەنگاوێکی نامەسولانە خزمەت بە پلان و بەرنامەی دوژمنان دەکا...
پێویستە سیاسیەکانمان،لە ئاستی بەرپرسیارەتی دابن! 

ئێستا حەقە ژورێکی عەمەلیاتی ھاوبەشی نێوان ھێزەکان ھەبێ و لە ئامادەباشی دابن و روبەروی ھەر پیلانێکی دوژمنانمان ببنەوە!
بریا ھەمومانیش لە خوارەوە وازمان لە تەخوین کردن دەھێنا.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP