عێراق له‌م مانگى ڕه‌زبه‌ره‌دا ،به‌ره‌كانى له‌ده‌ست ده‌دات ؟

نەوزادی موهەندیس - 30-10-2019 - 1595 جار خوێندراوەتەوە


مانگى ڕه‌زبه‌ر و گه‌ڵاڕێزانى 2019 بۆ عێراق مانگێكى پڕ وه‌یشومه‌ و نه‌هات و مه‌ترسیدار بوو،به‌تایبه‌تى بۆ حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و ده‌ستڕۆیشتوه‌كانى ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ له‌ دواى ڕوخاندنى ڕژێمى به‌عسى صدامیه‌وه‌ له‌ 2003وه‌ جڵه‌وى حوكمڕانى عێراقیان گرتۆته‌ ده‌سته‌وه‌  و به‌هه‌موانیان عێراقى ده‌وڵه‌مه‌ندیان ڕووتاندۆته‌وه‌ و خسویانه‌ته‌ سه‌ر لێوارى مایه‌پوچبوون ولێكهه‌ڵوه‌شان و نه‌دارى و گه‌له‌كه‌شیان كردۆته‌ هه‌ژارترین و بێ ئارامترین و نه‌خوێنده‌وارترین و نه‌خۆش و بێده‌رامه‌ترین گه‌ل،له‌سایه‌ى سیسته‌مێكى حوكمڕانى كه‌مینه‌یه‌كى ئاینى و مه‌زهه‌بى توندڕه‌وه‌وه‌ كه‌ هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ سه‌رخستنى مه‌زهه‌به‌كه‌ى خۆى بێگوێدانه‌ خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیان و گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ى.
عێراق بۆخۆشى وڵاتێكه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ته‌وه‌یى و كه‌مینه‌ى باڵاده‌ستى سوونه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ له‌ساڵى 1920وه‌

 

• عێراق بۆخۆشى وڵاتێكه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ته‌وه‌یى و كه‌مینه‌ى باڵاده‌ستى سوونه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ له‌ساڵى 1920وه‌،و به‌درێژایى 83 ساڵ حوكمى كه‌مینه‌ى سونه‌ مه‌زهه‌بى پاشایه‌تى و كۆماریه‌كان به‌خراپترین شێواز ئه‌م وڵات و كۆمه‌ڵگایه‌یان ڕابه‌رى كردوه‌،له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى شیعه‌ مه‌زهه‌بى نه‌ته‌وه‌ عه‌ره‌به‌وه‌ و ماوه‌ى 16 ساڵه‌ زۆر خراپتر درێژه‌یانداوه‌ به‌و جۆره‌ حوكمڕانیه‌ سه‌رنه‌كه‌وتوه‌.

• هه‌ردوو ئه‌م مه‌زهه‌به‌ ئاینیه‌ نه‌ته‌وه‌ عه‌ره‌به‌ به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و خراپبه‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات و بڕوانه‌بونیان به‌ بنه‌ماكانى دیموكراسى و ئازادیه‌كان و كارى پێكه‌وه‌یى و ئاشتى و ئارامى و سیسته‌مێكى حوكمڕانى ده‌سته‌جه‌معى په‌ڕله‌مانى نه‌یانتوانیوه‌ بچوكترین خزمه‌ت به‌ گه‌ل و خاكى عێراق بكه‌ن و بونه‌ته‌ مایه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى  دیارده‌كانى بێكارى و هه‌ڵاوسان و گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ هاوڵاتیان و ناوچه‌ جیاوازه‌كان دوور له‌ ئینتیماى حیزبایه‌تى و مه‌زهه‌بى و ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى ته‌سك،نه‌بونه‌ته‌ هۆكارى دامه‌زراندنى وڵاتێكى نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماكانى هاوڵاتیبون و سه‌روه‌رى یاسا و ڕێزگرتنى مافه‌كانى مرۆڤ و به‌ ئاشتى  و ئارامى كاركردن پێكه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و مه‌زهه‌بیه‌كان هه‌ست به‌ ئارامى و ئاوه‌دانى وڵات بكه‌ن و هه‌ست به‌ شكۆ و كه‌رامه‌تى مۆرۆڤایه‌تیان بكه‌ن.
 ئه‌م خۆپیشاندانه‌ى ئه‌م مانگه‌ ده‌رخه‌رى هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ن كه‌ هاوڵاتیان پێكه‌وه‌ به‌ سونه‌ و شیعه‌ى عه‌ره‌به‌وه‌ له‌هه‌موان بێبه‌شترن له‌ كه‌مترین ماف و ئیمتیازاته‌كانى ئه‌م وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌

 

• ئه‌م خۆپیشاندانه‌ى ئه‌م مانگه‌ ده‌رخه‌رى هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ن كه‌ هاوڵاتیان پێكه‌وه‌ به‌ سونه‌ و شیعه‌ى عه‌ره‌به‌وه‌ له‌هه‌موان بێبه‌شترن له‌ كه‌مترین ماف و ئیمتیازاته‌كانى ئه‌م وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌،ئه‌وه‌ى ئه‌م مانگه‌ خۆپیشاندانیان كرد بریتین له‌ زۆرینه‌ى شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌هه‌ر 10 پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق و تائێستا 5 پارێزگا سونه‌ مه‌زهه‌به‌كان و هه‌رێمى كوردستان خۆپیشاندانیان به‌خۆوه‌ نه‌دیوه‌،كه‌واته‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ تاڕاده‌یكى زۆر خۆڕسك و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌كى ڕاستگۆیانه‌ى هاوڵاتیانه‌ بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵى و بێكارى و ناعه‌داله‌تی وبێخزمه‌تگوزاریه‌ى 16 ساڵى ده‌ستڕۆیشتوه‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانه‌ و هاوڵاتیان لێیبێبه‌شبوون،ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌و ڕق و بێزارى و ناڕه‌زاییانه‌ى هاوڵاتیانه‌ له‌ سه‌ركرده‌ و حیزبه‌ سیاسیه‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانى خۆیان،و هه‌موو ڕه‌وایه‌تیه‌كى له‌ پشته‌وه‌یه‌ چونكه‌ داواكاریه‌كانیان داواكارى ژیان و هاووڵاتیبون و ماف و خۆشگوزه‌رانیانه‌،به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداره‌ سه‌ر مه‌سته‌كانى شیعه‌ى عه‌ره‌ب له‌دۆڵێكى زۆر  دوور و جیاوازن له‌ هاوڵاتیانى خۆیان هه‌ربۆیه‌ ده‌نگ و سه‌دا و هاوارى هاوڵاتیانیان نه‌ده‌بیست له‌ماوه‌ى 16 ساڵى ڕابووردوودا.
 ئه‌م خۆپیشاندانه‌ و  سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى و هاوكاتبوونى له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانى وڵاتى لوبناندا، ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى له‌وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش ئێرانى شیعه‌ مه‌زهه‌ب

 

• له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ و  سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى و هاوكاتبوونى له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانى وڵاتى لوبناندا،ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى له‌وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش ئێرانى شیعه‌ مه‌زهه‌ب و خاوه‌ن نفوز و بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌و وڵاتانه‌ى كه‌ هه‌ژمونى ئێرانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ عێراق و به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن و عوممان وسوریا و لوبنان و ته‌نانه‌ت فه‌له‌ستین و ..هتد.ئێران به‌هه‌موو هێز و توانایه‌وه‌ پشتیوانى له‌و سه‌ركرده‌ و میلیشیا چه‌كدارانه‌ ده‌كات كه‌ گوێڕایه‌ڵى سیاسه‌ت و ڕاسپارده‌كانى ئه‌ون و دژایه‌تى هه‌موو گه‌لانى ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌كات،هه‌ربۆیه‌ گه‌ر ئێران توانیبێتى دڵى ده‌سه‌ڵاتداران به‌ره‌و خۆى كه‌مه‌ركێش بكات ئه‌وا دڵ و لایه‌نگیرى گه‌لانى ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌ده‌ستداوه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌هه‌مان مه‌زهه‌بیش بن.به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گریش دڕاندنى وێنه‌كانى ڕابه‌رى كۆمارى ئیسلامیه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى عێراقه‌ له‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ى ئێران له‌كه‌ربه‌لا و كوشتنى هه‌موو ئه‌و لایه‌نگرانه‌ى میلیشیا چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ئێرانن وه‌ك عه‌صائیبى ئه‌هلى حه‌قى خه‌زعه‌لى و هاوشێوه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى عێراق عه‌ره‌بیه‌ نه‌ك فارسى.

• به‌م شێوه‌یه‌ گه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ درێژه‌یان هه‌بێت،ئه‌وا ده‌ستێوه‌ردان و خوێنڕشتنى زیاترى تێده‌كه‌وێت و له‌وانه‌شه‌ شه‌ڕى ناوخۆییش سه‌رهه‌ڵبدات.كه‌ ئه‌مه‌ش بۆخۆى ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ دابه‌شبوونى عێراق به‌سه‌ر چه‌ندین هه‌رێم و ناوچه‌دا،گه‌ر له‌ ساڵانى ڕابووردوو ته‌نها باسى  سێ ناوچه‌ى شیعه‌ و سونه‌ و كورد ده‌كرا،ئه‌وا ڕه‌نگه‌ ناوچه‌ شیعه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوور ببێته‌ چه‌ندین ناوچه‌ى جیاوازى دابه‌ش به‌سه‌ر حیزب و سه‌ركرده‌ و بنه‌ماڵه‌ به‌هێزه‌كانى شیعه‌دا،ئه‌مه‌ش هه‌موو به‌ قازانجى ئێران ته‌واو ده‌بێت.
 له‌لوبنان و له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌راندا سه‌رۆك وه‌زیرانى سونه‌ مه‌زهه‌ب سه‌عد حه‌ریرى ده‌ستیله‌كاكێشایه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى ئێران و حیزبوڵاى لوبنانى له‌ پشت ئه‌م داواكاریه‌وه‌ن

 

• له‌ئێستادا 19/10/2019 له‌لوبنان و له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌راندا سه‌رۆك وه‌زیرانى سونه‌ مه‌زهه‌ب سه‌عد حه‌ریرى ده‌ستیله‌كاكێشایه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى ئێران و حیزبوڵاى لوبنانى له‌ پشت ئه‌م داواكاریه‌وه‌ن . له‌عێراقیشدا ئێستا موقته‌دا صه‌در سه‌رۆكى ڕه‌وتى صه‌در و خاوه‌نى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌ڕله‌مانى 58 كورسى و زۆرترین ژماره‌ى وه‌زاره‌ت له‌حكومه‌ت و ته‌واوى ئۆرگانه‌كانى تردا، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆى له‌ ئێران بۆخۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ناو خۆپیشاندانه‌كانى شارى نه‌جه‌فه‌وه‌ و هانى زیاتریان ده‌دات وداواكارى به‌رزده‌كاته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان و گۆڕینى یاساكه‌ى و دواتر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عبدالمهدى سه‌رۆك وه‌زیران به‌هه‌مان شێوه‌ى لوبنان(( كه‌ئه‌مه‌ش ڕێكه‌وتێكى ئاسایى نیه‌)).

• خێرابوونى ڕووداوه‌كانى خۆپیشاندان له‌عێراقدا به‌م شێوه‌ دراماتیكیه‌ مه‌به‌ستیانه‌ كه‌ عێراق  نه‌ وه‌ك وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى و نه‌وه‌ك وڵاتێكى خاوه‌ن شه‌رعیه‌تى یاسایى و ده‌ستورى بمێنێته‌وه‌ به‌ڵكو گه‌ره‌كیانه‌ ببێته‌ گۆڕه‌پانێكى كراوه‌ بۆ ململانێ ناڕه‌وا ناوچه‌یى و ناوخۆیى و دونیاییه‌كان  و ئه‌مه‌ش هه‌موان قازانجى لێده‌كه‌ن و ته‌نها گه‌لانى عێراق و خاكه‌كه‌ى زیانیان پێده‌گات.ده‌بێت هه‌موانیش و به‌تایبه‌تیش صه‌در و عامرى كه‌ دژایه‌تى ئه‌م حكومه‌ته‌ ده‌كه‌ن باش بزانن كه‌ له‌ناو شیعه‌دا كه‌سێكى باشتر و شیاوتر بۆ هه‌مووان له‌ عبدالمهدى نادۆزنه‌وه‌ بۆ ڕابه‌رایه‌تیكردنى عێراق به‌ره‌و كه‌نارى ئارامى و له‌كاتى غه‌رقبوونى كه‌شتیه‌كه‌ى عێراقیشدا ئه‌وان پێش هه‌موان زیانیان پێده‌كه‌وێت.

• به‌م شێوه‌یه‌ ئاینده‌ى عێراق له‌سایه‌ى ئه‌م خۆپیشاندانانه‌وه‌ كه‌وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ((یقول الحق ، یراد به الباگل))به‌ره‌و تونێلێكى تاریك و تون و نادیار هه‌نگاو ده‌نێت و هیچ كه‌س و لایه‌ن و سه‌ركرده‌یه‌كیش زامنى ئاینده‌یه‌كى ڕۆشن ناكات. و عێراق له‌م مانگى ڕه‌زبه‌ره‌دا ،له‌لایه‌ك به‌رى ڕه‌نجى چه‌ند ساڵه‌ى خه‌باتى دژى تاكڕه‌وى و زوڵم و چه‌وسانده‌وه‌ و گه‌نده‌ڵى  له‌ده‌ستده‌دات و له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانى 16 ساڵى ڕابووردووشى به‌هه‌ده‌ر ده‌دات.

• له‌م نێوه‌نده‌شدا كوردیش زیانى گه‌وره‌ى به‌رده‌كه‌وێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌داخه‌وه‌ نێوماڵى كوردیش زۆر توندوتۆڵ و یه‌كگرتوو نیه‌،بۆیه‌ هه‌ق وایه‌ كورد و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى و جه‌ماوه‌ره‌كه‌شى ببنه‌ یه‌ك ده‌ست و یه‌ك دڵ و خاوه‌ن یه‌ك بڕیار و گوتار و كردار له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌ر و ڕووداوێكى نه‌خوازراودا و سنوره‌كانى هه‌رێم بپارێزن وته‌نها وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر نه‌مێننه‌وه‌ بۆ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ و درك به‌ كاریگه‌رى و مه‌ترسیه‌كانیشى بكه‌ن له‌ڕووى داهات و دارایى و ئه‌منى و ..هتد.
هیچ سه‌ركرده‌ و حیزبێكیش تاكلایه‌نه‌ و به‌ته‌نها بڕیار له‌چاره‌نوسى هه‌رێمى كوردستان نه‌دات و به‌ڵێنى هیچ جۆره‌ سازش و ڕێكه‌وتنێكیش به‌هیچ سه‌ركرده‌ و لایه‌نێكى عێراقى نه‌دات

 

هیچ سه‌ركرده‌ و حیزبێكیش تاكلایه‌نه‌ و به‌ته‌نها بڕیار له‌چاره‌نوسى هه‌رێمى كوردستان نه‌دات و به‌ڵێنى هیچ جۆره‌ سازش و ڕێكه‌وتنێكیش به‌هیچ سه‌ركرده‌ و لایه‌نێكى عێراقى نه‌دات،ده‌رباره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراقى و به‌تایبه‌تیش ماده‌ى 140ى ده‌ستور و هێزى پێشمه‌رگه‌ و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم و سنور و ناوچه‌ دابڕوه‌كان و گۆڕینى سیسته‌مى حوكمڕانى له‌عێراقدا له‌ په‌ڕله‌مانیه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى، بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر به‌ده‌ستى خۆمان تاكڕه‌و و دیكتاتۆرێكى نوێ نه‌خه‌ینه‌وه‌ سه‌ر كورسى حوكم له‌به‌غداد و ئه‌ویش به‌ ئاسن و ئاگر وه‌ڵاممان بداته‌وه‌،چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ حوكمڕانانى به‌غداد وه‌كو ئه‌و پیرێژنه‌ وان كه‌ هه‌میشه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر داب و نه‌ریته‌ كۆنه‌كانى، وه‌كو عه‌ره‌بیش ده‌ڵێت ((حلیمه‌ رجعت الى عادتها القدیمه‌)).

بۆیه‌ به‌هه‌ق قۆناغه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر كورد و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تیش دواى ڕووداوه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان و داگیركاریه‌كانى توركیا و شلۆقبونى زیاترى ئه‌منیه‌تى ته‌واوى ناوچه‌كه‌.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP