پرشنگ له‌باشوره‌وه‌یه‌

فارس نەوڕۆڵی - 20-10-2019 - 2707 جار خوێندراوەتەوە

له‌دواى سایكس پیكۆ دابه‌شكردنى كوردستان بۆ چوار به‌ش و كردنى به‌بن ده‌ستى فارس و عه‌ره‌ب و تورك، ئیتر له‌و ساته‌ وه‌خته‌وه‌ گه‌لى كوردستان شێوازى جیا جیاى خه‌باتى بۆ به‌ره‌نگارى ئه‌و داگیركارى و دابه‌شكردنه‌ نائه‌خلاقیه‌ گرتۆته‌ به‌ر، له‌به‌ر هه‌ل و مه‌رجى سیاسى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینى و ئابورى هه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا، خه‌باتى گه‌لى كوردستان له‌هه‌ر پارچه‌یه‌ك چووه‌ دۆخێكى سیاسى تایبه‌ت به‌خۆى، له‌چوارچێوه‌و په‌یوه‌ندى و به‌ریه‌ككه‌وتنى ئاگایى نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست و نه‌ته‌وه‌ى ژێر ده‌ست، به‌پێى بیركردنه‌وه‌و ئاگایى نه‌ته‌وه‌یى سه‌رده‌ست گه‌لى كورد شێوازى خه‌باتى به‌ڕێوه‌بردووه‌.
باشورى كوردستان به‌شێكى گرنگى گه‌لى كوردستانه‌ كه‌به‌درێژایى مێژووى داگیركارى نه‌سره‌وتووه‌ تائاستى سه‌ركێشى چووه‌ته‌ مه‌یدانى به‌ره‌نگاریه‌وه‌و ئاماده‌نه‌بووه‌ چۆك دابدات

 

باشورى كوردستان به‌شێكى گرنگى گه‌لى كوردستانه‌ كه‌به‌درێژایى مێژووى داگیركارى نه‌سره‌وتووه‌ تائاستى سه‌ركێشى چووه‌ته‌ مه‌یدانى به‌ره‌نگاریه‌وه‌و ئاماده‌نه‌بووه‌ چۆك دابدات، باشورى كوردستان جگه‌ له‌باره‌ جوگرافیه‌كه‌ى، له‌باره‌ سیاسى و ئابوریه‌كه‌شیدا پێگه‌یه‌كى گرنگى هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش هاوشانه‌ له‌گه‌ڵ باره‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و هۆشیاریه‌كه‌یدا ئه‌گه‌ر له‌ڕووى جوگرافیه‌وه‌ سه‌یرى به‌شه‌كانى كوردستان بكه‌ین باشور به‌وه‌ى كه‌چه‌قى ناوچه‌كه‌یه‌و پێگه‌یه‌كى جێگرى جوگرافیاى هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ى تاكه‌به‌شى كوردستانه‌ كه‌له‌سێ لاوه‌ به‌ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ سێ پارچه‌كه‌ى دیكه‌دا دراوسێیه‌و خاوه‌نى زه‌وییه‌كى به‌پیته‌، ئه‌مه‌و چه‌ندان هۆكارى دیكه‌ وایكردووه‌ كه‌كاریگه‌رى ئه‌رێنى باشور له‌سه‌ر پارچه‌كانى دیكه‌ به‌ڕونى دیاره‌، به‌تایبه‌تى له‌مێژووى شۆڕش و به‌ره‌نگاریدا نمونه‌یه‌كى كۆڵنه‌دانه‌ له‌ئاستى جیهاندا هه‌موو رژێمه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراق ڕێگا نه‌ما نه‌یگرنه‌به‌ر بۆ سه‌ركوتى باشور، به‌ڵام نه‌یانتوانى چۆكى پێداده‌ن وخۆیان بوون به‌په‌ندى زه‌مانه‌.
گه‌لى كورد له‌باشور توانى به‌ره‌نگارى سه‌ختترین دۆخ ببێته‌وه‌ به‌ره‌نگاى پیلانى نه‌گریسى جه‌زائیر كه‌ویستیان كورد قڕان بكه‌ن، به‌ڵام حه‌كیمى سه‌ركردایه‌تى شۆڕش توانى ئه‌و پلانه‌ پووچه‌ڵكاته‌وه‌و كوردستان له‌سه‌ر خاكى خۆى بهێڵێته‌وه‌ ئه‌ویش بۆماوه‌یه‌ك شۆڕشى سڕكردو، له‌ده‌رفه‌تێكى تردا شۆڕشى هه‌ڵگیرسانده‌وه‌

 

گه‌لى كورد له‌باشور توانى به‌ره‌نگارى سه‌ختترین دۆخ ببێته‌وه‌ به‌ره‌نگاى پیلانى نه‌گریسى جه‌زائیر كه‌ویستیان كورد قڕان بكه‌ن، به‌ڵام حه‌كیمى سه‌ركردایه‌تى شۆڕش توانى ئه‌و پلانه‌ پووچه‌ڵكاته‌وه‌و كوردستان له‌سه‌ر خاكى خۆى بهێڵێته‌وه‌ ئه‌ویش بۆماوه‌یه‌ك شۆڕشى سڕكردو، له‌ده‌رفه‌تێكى تردا شۆڕشى هه‌ڵگیرسانده‌وه‌، كورد به‌ره‌نگارى كیمیا بارانكردن بوویه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نفال وه‌ستایه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌خه‌باتى به‌رده‌وام له‌قاره‌مانێتیدا بووه‌، گه‌نجانى كورد له‌زیندانه‌كانى داگیركه‌ردا كوردستان یان نه‌مانیان ده‌وته‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌م دۆخه‌ ترسناكه‌ هه‌ركاتێك كورد له‌پارچه‌كانى دیكه‌ پێویستیان به‌باشور هه‌بوایه‌ ئه‌وا بێ حسابكردن بۆ سنوره‌ ده‌ستكرده‌كان چوون به‌هاناى براكانیان له‌پارچه‌كانى دیكه‌، چوونى بارزانى بۆ كۆمارى مهاباد نمونه‌یه‌كى باڵاو به‌رچاوه‌ ، به‌ڵام به‌جیهانى نه‌بوونى ئه‌م ڕۆڵه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌وكاته‌دا ئه‌وه‌ بووه‌ وه‌ك ئێستا میدیاو ته‌كنه‌لۆجیا نه‌بووه‌ بۆ گه‌یاندنى ئه‌م قاره‌مانێتى و قوربانیه‌ ئه‌وكات به‌گوندێك ئه‌گه‌ر ڕادیۆیه‌كى هه‌بووایه‌ ئێستا هه‌موو تاكێك ده‌توانێت خاوه‌نى ده‌زگایه‌كى گه‌یاندن بێت له‌ڕێى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌، دواى ئه‌و هه‌موو قۆناغه‌ سه‌خته‌ى گه‌لى كورد له‌باشور، دواى ڕه‌خسانى ده‌رفه‌تى نێوده‌وڵه‌تى توانى حكومه‌تى كوردستان دروست بكات. 
ئه‌وه‌ ماوه‌ى 28 ساڵه‌ خاوه‌نى حكومه‌ت و، په‌رله‌مانه‌و یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وته‌ له‌مێژووى كورددا به‌م فۆڕمه‌و مانه‌وه‌ى بۆ كاتێكى به‌رده‌وام، له‌ماوه‌ى ئه‌و 28 ساڵه‌ گه‌لى كورد له‌باشورو ده‌ستكه‌وته‌كانى ڕوبه‌ڕووى چه‌ندان پیلان و قۆناغى سه‌خت بۆته‌وه‌

 

ئه‌وه‌ ماوه‌ى 28 ساڵه‌ خاوه‌نى حكومه‌ت و، په‌رله‌مانه‌و یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وته‌ له‌مێژووى كورددا به‌م فۆڕمه‌و مانه‌وه‌ى بۆ كاتێكى به‌رده‌وام، له‌ماوه‌ى ئه‌و 28 ساڵه‌ گه‌لى كورد له‌باشورو ده‌ستكه‌وته‌كانى ڕوبه‌ڕووى چه‌ندان پیلان و قۆناغى سه‌خت بۆته‌وه‌، به‌ڵام توانیوێتى خۆى ڕاگرێ سه‌ره‌ڕاى كه‌م و كوڕیه‌كانى كه‌كه‌سمان لاریمان نیه‌ لێى، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا پڕۆسه‌ى مه‌ده‌نى و دیموكراسى به‌رده‌وامه‌، ئه‌گه‌ر چى هه‌رێمى كوردستان توشى چه‌ندان په‌لامارى تیرۆریستى بووه‌و له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌دا قوربانى زۆریشى لێ كه‌وته‌وه‌ كه‌گه‌وره‌ترین په‌لامارى تیرۆریستى په‌لامارى داعش بوو، به‌ڵام حكومه‌تى كوردستان پرسى كوردى، به‌تیرۆره‌وه‌ نه‌ئاڵاند، له‌سه‌ربنه‌ماى (دلێرى، میانڕه‌وى، خۆڕاگرى) ئیداره‌ى دۆخه‌كه‌ى داوه‌، مرۆڤ دۆستانه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دۆخه‌دا كردووه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌م دۆخه‌ دژواره‌ى حكومه‌تى كوردستان و گه‌لى كورد له‌باشور، ئه‌وكاته‌ى به‌شێكى جه‌سته‌ى نیشتیمان ده‌كه‌وێته‌ دۆخێكى سه‌خته‌وه‌ له‌ڕۆژئاوا سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان بڕیار وه‌رده‌گرن بۆ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ، مێژوویه‌ك بوو دووباره‌ بوویه‌وه‌ دوێنێ كوردى باشور به‌ڕابه‌رایه‌تى بارزانى ڕاسته‌وخۆ چووه‌ مهاباد، ئه‌مڕۆش به‌بڕیارى دامه‌زراوه‌یى باڵاى باشور پێشمه‌رگه‌ چووه‌ كۆبانێ.

له‌م قۆناغه‌شدا كه‌توركیا له‌شكركێشى ده‌كات بۆ ڕۆژئاواى كوردستان، گه‌لى كوردستان له‌باشور سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، په‌رله‌مان، و حكومه‌ت به‌هێزى دبلۆماسى سیاسى و میدیایى هاوكارێكى گه‌وره‌ن بۆ رۆژئاوا له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له‌هاوكارى خۆراك و پێداویستى مرۆییه‌وه‌ درێغى نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ ڕۆڵى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كه‌پێگه‌ى خۆى له‌ڕووى سیاسى و دبلۆماسیه‌وه‌ خستۆته‌كار بۆئه‌وه‌ى ڕۆژئاوا نه‌كه‌وێت ، ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێدا بۆ خۆ فه‌رزكردن نیه‌ یاخود بۆ سوپاس نیه‌ چونكه‌ ئه‌رك سوپاسى ناوێت ئێمه‌ش وه‌ك باشور ئه‌ركى خۆمان ئه‌ركى هاوخوێنى و هاوزمانى و هاومێژوویى خۆمانه‌ بۆ براكانمان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه‌ بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند كه‌سێكى زۆركه‌م لێره‌و له‌وێ له‌نوسینه‌كانیان له‌سیمینارو كۆڕو كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌یانه‌وێت له‌پێگه‌ى باشور بده‌ن، كه‌ئه‌مانه‌ ئامانجه‌كه‌یان دیاره‌ بۆچى واده‌كه‌ن و كێ له‌پشتیانه‌ له‌ناو ئه‌مانه‌شدا خه‌ڵكى تێدایه‌ به‌هه‌ڵه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناو مه‌سه‌له‌كه‌یانه‌وه‌.
بۆیه‌ ئه‌وانه‌ ده‌بێت بزانن باشور به‌فرمێسك و خوێن گه‌شتووه‌ته‌ ئێره‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ش كه‌هه‌یه‌ پێویسته‌ له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ببینه‌ هێز بۆى

 

بۆیه‌ ئه‌وانه‌ ده‌بێت بزانن باشور به‌فرمێسك و خوێن گه‌شتووه‌ته‌ ئێره‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ش كه‌هه‌یه‌ پێویسته‌ له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ببینه‌ هێز بۆى، له‌لایه‌كه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ى لێ بگرین بۆ به‌هێزبوون نه‌ك بكه‌وینه‌ لێدان و شێواندنى حكومه‌ت و گه‌لى باشور ، چونكه‌ باشور قه‌ڵایه‌ بۆ پارچه‌كانى دیكه‌و خۆره‌ بۆ پێدانى وزه‌ بۆ پارچه‌كانى دیكه‌، واتا پرشنگى خۆرى ئازادى له‌باشوره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت بۆ پارچه‌كانى دیكه‌، له‌ئێستادا له‌م دۆخه‌ دژواره‌دا به‌هیچ جۆرێك كات و ساتى ئه‌م به‌راوردكردنه‌ نیه‌ له‌نێوان فكرو هێزه‌كانى به‌ره‌نگارى كوردیدا. ئێستا كورد له‌ته‌نگانه‌دایه‌و تاكه‌ شتێكه‌ پێویسته‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕۆحى كوردانه‌و به‌ره‌نگارییه‌و ده‌ستگرتنى یه‌كترو پشتیوانى كردنه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌ وشه‌یه‌كیش بێت ئه‌و تاكه‌ وشه‌ كوردانه‌یه‌ ڕۆڵى باشى خۆى ده‌بینێت نه‌ك له‌به‌ر هه‌رهۆكارو ئامانجێك بێت هه‌ندێ كه‌س بكه‌ونه‌ لێدانى، پێگه‌ى باشورى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانى له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌ى هێزو وزه‌ى پارچه‌كانى دیكه‌ له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ باشوره‌.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP