ڕۆژئاڤا و پلانی B

سلێمان عەبدوڵا یونس - 13-10-2019 - 63317 جار خوێندراوەتەوە

چارەسەری کێشەی کوردستانی باشور لەبەغدایە، ھی ڕۆژئاڤا لە دیمەشقە، ھی باکور لە ئەنقەرەیە، ھی ڕۆژھەڵات لە تارانە. خراپترین دیالۆگ و ڕێکەوتنیش لە شەڕ باشترە.

ڕەنگە لەسەردەمێکدا، کەخواستی ڕەوا لای بیری سەربەخۆیی و خۆسەری بێت، ئەوە ڕاستیەکی تاڵ و نەویستراو بێت، بەڵام بە گوێرەی ھەلومەرجە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان، واقعی حزبسالاری، ھەژمونی سەرکردایەتیەتی لۆکاڵی و کلاسیک کەھیچ سەرودەرێک لەگۆڕانکارییە ناوچەیی و جیھانیەکان ناکات و وێڵی دوای بەرژەوەندی مافیاگەرایی خۆیەتی، بەداخەوە ئەوە حەقیقەتە.

ڕێکەوتنی ڕێبەرایەتی خۆسەر و حکومەتی سوریا وێڕای ئەوەی وادەبینرێت بژاردەی ناچارییە، بەڵام لەڕاستیدا ھەڕەمەکی و کتوپڕیش نیە و بەمانای گەڕانەوەی ڕۆژئاڤا نیە بۆ خاڵی سفر و چوارگۆشەی یەکەم، بەڵکو  گرتنەبەری ڕێگایەکی ڕاستە و ئەگەر بەشێوەیەکی ژیرانە ببرێتە پێشەوە ڕەنگە ئەنجامی دڵخۆشکەر بدات بەدەستەوە، بەتایبەت ڕێبەرایەتی خۆسەر زیاتر لەساڵێکە وەک پلانی B تاوتوێی ئەو بژاردەیە لە ئاستە باڵا و داخراوەکاندا دەکات .

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP