كاتێك كورد ئیسلام بوه‌.. تورك هه‌ر ئیسلامیشی نه‌ناسیوه‌

نەوزادی موهەندیس - 13-10-2019 - 4324 جار خوێندراوەتەوە

با ئه‌ردۆگان ئیسلامه‌تی به‌ كورد نه‌فرۆشێته‌وه‌ ..
 
• سه‌ره‌تا دان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێم كه‌ هه‌ڵبژاردنی دین و مه‌زهه‌به‌كان كارێكه‌ هیچ تاكێك خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنیدا ئازاد نه‌بوه‌ به‌ڵكو له‌ دایك و باوكه‌وه‌ بۆی ماوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌چنه‌ ‌چوارچێوه‌ی ئازادی تاكه‌كه‌سیه‌وه‌ كه‌ مافی هیچ كه‌س نیه‌ ڕه‌خنه‌ی پێ‌ له‌كه‌سانی تر بگرێت.به‌ڵام كاتێك كار گه‌یشته‌وه‌ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كه‌ خۆی به‌ ئیسلا م داده‌نێت و تۆش به‌ كافر و سوپایه‌كیش به‌ناوی ((سوپای موحه‌مه‌دیه‌وه‌ و به‌ده‌سپێكی سوره‌تی فه‌تح ))ه‌وه‌ ده‌نێرێته‌ سه‌ر خاك و گه‌له‌كه‌ت و قه‌تڵ و عامت ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ی جیهادی كردبێت دژی كافران و له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئیسلام.ئیتر هیچ بوارێك نامێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ قسه‌نه‌كه‌یت و وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌ی ئاكه‌په‌ به‌ناو ئیسلامه‌وه‌ ده‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌موو كورد و به‌تایبه‌تیش له‌ ڕۆژئاوی كوردستان، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن مه‌سیحی و جوله‌كه‌كان و بێ ‌دینه‌كانیشه‌وه‌ مایه‌ی قبوڵكردن نیه‌

 

• ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌ی ئاكه‌په‌ به‌ناو ئیسلامه‌وه‌ ده‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌موو كورد و به‌تایبه‌تیش له‌ ڕۆژئاوی كوردستان، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن مه‌سیحی و جوله‌كه‌كان و بێ ‌دینه‌كانیشه‌وه‌ مایه‌ی قبوڵكردن نیه‌. بۆیه‌ حه‌زمكرد به‌ داتاو زانیاری و ئامار جیاوازی له‌نێوان ئێمه‌ی كورد و توركدا بكه‌م و پیشانی بده‌م كه‌ چۆن كورد دڵسۆزترین جه‌نگاوه‌ری ئیسلام بون و چۆنیش بونه‌ته‌ ئیسلام.

1. كورد له‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عومه‌ری كوڕی خه‌تابدا بونه‌ته‌ ئیسلام و كوردستان كه‌وتۆته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامه‌كانه‌وه‌ له‌ساڵی 16 بۆ 20 كۆچی و ته‌نانه‌ت بێ‌ به‌ره‌نگاری و شه‌ڕێكی قورسیش.

2.له‌ ئێساتای هه‌رێمی كوردستاندا به‌نزیكه‌یی 5500 مزگه‌وت هه‌یه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 1000 مزگه‌وت نوێژی هه‌ینی تیادا ده‌كرێت كه‌ ده‌گاته‌ 1 ملیۆن نوێژكه‌ر. له‌كۆی گشتی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم كه‌ نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌سه‌. هه‌ر یه‌ك كه‌س ((0,001)) مزگه‌وتی به‌رده‌كه‌وێت.

3. سه‌دان و هه‌زاران كه‌ڵه‌ پیاوی ئاینی و نوسه‌ر و شاعیر و ئه‌ولیا و پیاوچاك و زانا له‌كوردا هه‌ڵكه‌وتون كه‌ بونه‌ته‌ نمونه‌ی زیندوو گه‌شاوه‌ی هه‌موو دونیای ئیسلام.
توركیا له‌ سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی ڕاشدی عوسمانی كوڕی عه‌فاندا ئیسلامی پێگه‌یشتوه‌

 

توركیا له‌ سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی ڕاشدی عوسمانی كوڕی عه‌فاندا ئیسلامی پێگه‌یشتوه‌، واته‌ له‌دوای كورده‌وه‌ تورك بونه‌ته‌ ئیسلام و تورك به‌ شه‌ڕ و جیهاد بونه‌ته‌ ئیسلام.له‌ ئێستادا كه‌ ژماره‌ی توركیا 80 ملیۆن كه‌سه‌،ته‌نها 84684 مزگه‌وت هه‌یه‌. واته‌ هه‌ر یه‌ك كه‌س ((0,001)) مزگه‌وتی به‌رده‌كه‌وێت.كه‌ لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كورد به‌هێنده‌ی تورك و بگره‌ زیاتریش مسوڵمانتره‌.
له‌ساڵی 2002وه‌ كه‌ ئاكه‌په‌ و ئه‌ردۆگان بونه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ توركیادا كه‌ به‌ناوی حیزبێكی ئیسلامی و ئیخوانیه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر حوكم،به‌م شێوه‌یه‌ دینی به‌كارهێناوه‌ بۆ خزمه‌تی مانه‌وه‌ی خۆی

 

له‌به‌رامبه‌ریشدا و له‌ساڵی 2002وه‌ كه‌ ئاكه‌په‌ و ئه‌ردۆگان بونه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ توركیادا كه‌ به‌ناوی حیزبێكی ئیسلامی و ئیخوانیه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر حوكم،به‌م شێوه‌یه‌ دینی به‌كارهێناوه‌ بۆ خزمه‌تی مانه‌وه‌ی خۆی و حیزبه‌كه‌ی و له‌هیچ كارێكی ناشه‌رعی و ناڕه‌وا و به‌دڕه‌وشتیش سڵی نه‌كرۆدۆته‌وه‌ ئه‌وه‌تا:

1.له‌ده‌ستوری نوێی توركیادا دینی ئیسلام دینی ڕه‌سمی نیه‌ كه‌ كمال ئه‌تاتورك دایناوه‌،تاكو ئیستا و له‌و هه‌مواری ده‌ستوره‌ی كه‌ ئه‌ردۆگان كردی نه‌یتوانی یان نه‌یكرد كه‌ ئه‌و ماده‌یه‌ هه‌موار بكاته‌وه‌ و ئیسلام بكاته‌ دینی ڕه‌سمی.

2.به‌پێی ماده‌ی 227 له‌ یاسای ژماره‌ 5237ی توركیا كه‌ له‌ 26/9/2004 په‌ڕله‌مان په‌سه‌ندی كردوه‌ و له‌ساڵی 2005دا كه‌وتۆته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ده‌ڵێت (( حوكمی به‌ندكردن بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ به‌دڕه‌وشتی ده‌كه‌ن له‌نێوان 2-4 ساڵدایه‌،به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ویستی خۆیان ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن هیچ سزایه‌كیان بۆ نیه‌)). ئه‌مه‌ش دوو ڕوویی ئه‌ردۆگان و ئاكاپه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ چۆن ڕێگه‌یان به‌به‌دڕه‌وشتی داوه‌ له‌كاتێكدا خۆیان به‌ ئیسلام و موسڵمان داده‌نێن.

3. به‌پێی چه‌ند ئامارێك: له‌ماوه‌ی 13 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ئاكاپه‌ و ئه‌ردۆگاندا ڕێژه‌ی به‌دڕه‌وشتی له‌ توركیادا به‌ ڕێژه‌ی 1680% زیادیكردوه‌.به‌شێوه‌یه‌ك :

15هه‌زار ماڵی به‌دڕه‌وشتی مۆڵه‌تپێدراو هه‌یه‌ جگه‌ له‌ بێ مۆڵه‌ته‌كان.ته‌نها له‌شاری ئه‌سته‌مبوڵدا 3 هه‌زار كچ و ژن ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.كمال اورداك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ و ته‌ندروستی جنسی ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌بواری به‌دڕه‌وشتیدا كارده‌كان ده‌گاته‌ 300هه‌زار كه‌س له‌ژن و له‌ پیاو.

4. ته‌مه‌نی خانه‌نشینی به‌دڕه‌وشتكار به‌ 60 ساڵ دیاریكراوه‌ به‌ پێی یاسای توركیا و تائێستاش كاری پێده‌كرێت.

5. توركیا له‌سه‌ر ئاستی دونیادا 14 هه‌مین وڵاته‌ كه‌ كاری به‌دڕه‌وشتی تیادا ده‌كرێت به‌ناوی گه‌شتوگوزاریه‌وه‌.

6. داهاتی ساڵانه‌ی توركیا له‌كاری جنسی و به‌دڕه‌وشتیه‌وه‌ ده‌گاته‌ 4 ملیار دۆلار.

7. له‌ساڵی 2002دا 2669 كه‌س تۆتمه‌تباركراون به‌ كاری به‌دڕه‌وشتی و له‌ساڵی 2007دا بۆته‌ 4494 كه‌س و له‌ساڵی 2011دا بۆته‌ 8409 كه‌س.

8. له‌وڵاتی توركیای ئیسلامی ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په‌دا،به‌دڕه‌وشتكاران له‌ پیاو و له‌ ژن به‌هۆی زۆری ژماره‌یانه‌وه‌ داواییان كرد كه‌ ((سه‌ندیكایه‌ك))یان بۆ دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌مافه‌كانیان بكات.ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 2013دا ئه‌و ئاواته‌یان هاته‌ دی و سه‌ندیكایه‌كیان بۆ دامه‌زرا له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌ ئه‌ردۆگانه‌وه‌ به‌ناوی((سه‌ندیكای چه‌تری سوور))وه‌.
له‌ ئێستادا ئه‌ردۆگان و به‌ناو پیاوه‌ ئاینی و مه‌لاكانیه‌وه‌ جیهاد ڕاده‌گه‌یه‌نن دژی كوردی مسوڵمان و سوره‌تی فه‌تح له‌هه‌موو نوێژێكی به‌یانیاندا ده‌خوێنن 

 

كه‌چی له‌ ئێستادا ئه‌ردۆگان و به‌ناو پیاوه‌ ئاینی و مه‌لاكانیه‌وه‌ جیهاد ڕاده‌گه‌یه‌نن دژی كوردی مسوڵمان و سوره‌تی فه‌تح له‌هه‌موو نوێژێكی به‌یانیاندا ده‌خوێنن به‌درێژایی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا. بۆیه‌ ده‌ڵێم كورد چه‌نده‌ دڵسۆز و ساویلكه‌ بوه‌ له‌وه‌رگرتن و جێبه‌جێكردنی دینی ئیسلامدا به‌ڵام سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش به‌ناوی دینه‌وه‌ ئه‌نفال و جینۆساید و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و كیمیاویباران كراوه‌ و قه‌تڵ و عامكراوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ناو برا مسوڵمانه‌كانیه‌وه‌.
ئه‌ردۆگان هیچ كات ناتوانێت ئیسلامه‌تی ڕاسته‌قینه‌ به‌كورد بفرۆشێته‌وه‌ و خۆیمان لێبكات به‌ خه‌لیفه‌ و كوردیش به‌كاف

 

بۆیه‌ ئه‌ردۆگان هیچ كات ناتوانێت ئیسلامه‌تی ڕاسته‌قینه‌ به‌كورد بفرۆشێته‌وه‌ و خۆیمان لێبكات به‌ خه‌لیفه‌ و كوردیش به‌كافر.تاوانی كورد ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه‌ كه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و هێز ودینێكی تایبه‌ت به‌خۆی نیه‌.گه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌بوایه‌ سه‌دانی وه‌ك ئه‌ردۆگانی له‌گۆڕده‌نا.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP