ئێستا زەمەنی پێداچونەوەیە

فارس نەوڕۆڵی - 11-10-2019 - 1792 جار خوێندراوەتەوە

كورد تەنھا نەتەوەیە، ناتوانێ خۆی بناسێ بەخۆیدا بچێتەوە، ناتوانێ ھەڵە تێپەڕێنێت، بەڵك و دوبارەی دەكاتەوە،  ئیتر نازانرێ ئەمە جیناتە یان قەدەر، لەھەمو قۆناغەكاندا سەدە لەدوای سەدە، بۆلوتكەدەڕوات ولەنزیك لوتكە گل دەبێتەوە بۆ خوارەوە، دەڵێی ئەفسانەی سیزیفەو دژایەتی خوداكانی یۆنانی كردوە  بۆیە لەھەموسەدە یەكدا، ڕوبەڕوی كارەساتی گەورە دەبێتەوە، ئەلبێر كامۆ دەیگوت (سەدەی بیستەم سەدەی ترسە) لەڕاستی دا بۆكورد پڕاوپڕ ترس وتۆقاندن بوو ،؟لەدوای سەدەی بیست ئێمە پێمان وابوو سەدەی بیست و یەك سەدەی گەلانی چەوساوەیە، لەم بازاڕی دیموكراتییەدا  كەچی ئاماژەكان وواقیعی حاڵ  پێچەوانەمان نیشان دەداو وەك سیزیف بەردەكە لەجێگایەك دەوەستێ و گل دەبێتەوە بۆخاڵی سەرەتا  وەك یاری ماروپەیژە، لەكۆتایدا مارەكە دەمانخوات نزیكترین دوو نمونەی زیندوو گەلەكۆمە لەسەر ڕیفراندۆم لەدوێنێ و ڕۆژئاوا لەئەمڕۆ، كورد دوێنێ ڕیفراندۆمی كرد وەك كردەیەك بۆ ئامانجێ، بەڵام بەرژەوەندی زلھێزەكان و دەوڵەتانی ناوچەكە قبوڵی نەكرد بەشێكی كەمیش لەناوخۆ دەیگوت كاتی نیەو ئەم كێشانەش لێكەوتەی ڕیفراندۆمە بەبێ گەڕانەوە بۆ مێژوو دوێنێ بوبەمێژو ھێشتا بیرلەریفراندۆم ناكەینەوە وەك خۆی جگەلەتوانجی پوچ، ئەمڕۆ لەڕۆژئاوا ڕیفراندۆم نەكراوە و داوای سەربەخۆی نەكراوە كەچی لەھەمولایەكەوە گەمارۆدەدرێ وەك زەمەنی ڕیفراندۆم    بۆلەباربردنیان، دەبێ تێبگەین ئەم دۆخە ترسناكە وەك كوردبونە، چونكە كێشەكە كوردبونە. ئێستا جیھان چاوی لەسەر ڕۆژئاوایە وناوخۆی كوردیش كەوتوەتە جوڵە، لەھەرێمی كوردستان ھەڵوێستی جدی یان نواندوە لە بەرزترین ئاستدا، ھەرلە سەرۆك مەسعود بارزانی و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان وسەرۆكایەتی پەرلەمان وحكومەتی ھەرێم،  بۆ زیاتر بەھێزبونی ئەم ھەڵوێستە، پێویستە پشتگیری میللی  بكرێت، لەلایەكی دیكەوە لایەنەسیاسییەكان بیركردنەوەیان بگۆڕن   بیركردنەوەی جەوھەری نەك ڕواڵەتی، ئەگەر  بەم شێوەكۆنە بیربكەینەوە شكست چاوەڕێمانە، بۆیە پێویستە دروست بیربكەینەوە وڕەفتاربكەین، كەتەنھالەچوار چێوەی بەرژەوەندی دۆزی كوردستانی دا بێت، نمونە ئێستا  كۆدەنگییەكی كوردستانی بۆڕۆژاوا ھەیە لەبەرامبەر ئەم جوڵە كوردستانی یەدا،  ئەوانەی نەفرەت لەكورددەكەن لەپیلانگێڕیدان  واتە لەزەمەنی بەریەككەوتنی دوئاگایداین، ئاگاییەكی چەوساوە كەئاگای كوردستانییە ئاگاییەكی چەوسێنەرو بەرژەوەندی خواز،  سەیركەن ئاگای ئەوان لەكوێ دایە كاتێ  داگیركەران دەجوڵێن، چۆن خیتابی نەتەوەی وئیسلامییان یەكتر تەواودەكەن بۆخزمەتی ئەوجوڵە یە ئەی لای ئاگایی ئاینی وئیسلامی كوردستانی  بەرامبەرئاگای نەتەوەی كوردی چی دەگوزەرێت،  جیاواز لەمە دەبێ حیزبەكان لەیەك كاتدا لەم گەلەكۆمەو لەم كۆدەنگییەی كوردستانییە تێبگەن كاتێ شارێكی كوردستان دێتەدەنگ،  بۆ كورددێتە دەنگ،  بۆحیزبێك بۆ ئایدۆلۆجیایەك نایەتە دەنگ،  بۆئاڵای كوردستان دێتە دەنگ نەك بۆئاڵای حیزبێك،  بۆیە دەبێ لەكاتی گردبونەوەو خۆپیشاندانەكاندا تەنھا ئاڵای كوردستان بكرێتە سیمبول و بەرزكرێتەوە نەك ئاڵای ھیچ حیزب و وێنەی سەرۆك وڕابەری ھیچ ھێزێك، چونكە ئەمەدەبێتە ھۆی ترازانی سایكۆلۆجیای كۆمەڵایەتی، بۆیە دەبێ ئەو بیركردنەوە ئایدۆلۆجییە بگۆڕدرێ ئەگەردەسەڵاتمان نەبو بەسەر گۆڕینی ئەم بیركردنەوە ئایدۆلۆجییەدا  ونەیگۆڕین بۆبیركردنەوەیەك كەڕای گشتی كوردستانی قبوڵی كات ئەوە دەرەنجامەكەی كەوتنە. تائێرە پەیوەندی بەخیتابی كوردستانییەوە ھەیە، لەلایەكی دیكەوە سیاسەتی جیھانی وناوچەی، كە یەكلاكەرەوەن بڕیاری یەكلاكەرەوە یان نەداوە ئەوەی جێگەی ترسە ھاوڕای ڕوسیاو چین و ئەمریكایە كەپشتگیری لەشكركێشییەكە بەنھێنی یان ئاشكرا بكەن ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ڕای ئەوروپایە، بۆیە دەبێ كورد لەئاستی دبلۆماسی ومرۆی وسیاسی دا جوڵەیەكی ھەمەلایەنەبكەن،  بۆئەم مەبەستە پەیامەكەی ١٠ ی ١٠ ی ٢٠١٩ ی  سەرۆكی ھەرێمی كوردستان  دەكرێ بكرێتە بنەما بۆجوڵە دیبلۆماسیەكان، لەھەمان كاتدا دەبێ سەرۆك كۆمار وەك كورد بتوانێ پێگەكەی بەكاربێنێت بۆدەربازبونی كورد لەم قۆناغە ئەوەش بەھام ئاھەنگی لەڕێگای دامەزاراوەباڵاكانی كوردستانەوە، لەلایەكی دیكەوە كوردانی تاراوگە دەتوانن ڕۆڵی گرنگ ببینن لەدروستكردنی ڕای گشتی جیھانی. لێرەدا دەبێ میدیاكان كوردستانیانە وكاریگەر ھەواڵەكان بۆجیھان بگوێزنەوەو مەزڵومییەتی كوردبگەیەننە جیھان، ئەم ھەنگاوانەی ئاماژەم پێدان بەوە دەكرێ پێداچونەوە یەك بەبیركردنەوەو ڕەفتارمان دا بكەین، لەم ڕق وكینەی ناوھەناوی كوردبونمان كەبەرامبەر یەك ھەمانە دەربازبین، ئەم جەنگە ھەمەلایەنەی كەدژی كورد بەڕێوە دەچێ بكەینە زەمەنی پێداچونەوەی كوردبونمان، بەكۆی ژیانی سیاسی وكۆمەڵایەتی و فیكری و ئاینیماندا لەگەڵ بەرژەوەنی دا تێكەڵیانكەین، چونكە جەنگی جیھان جەنگی بەرژەوەندییەكانەو ھیچی تر نیە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP