بەپەلە

هێرشەكانی ڕۆژئاوا هۆكارێكە بۆ خزانی توركیا بۆسەر پردی سیرات

کەمال محەمەد - 10-10-2019 - 2405 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەگۆڕەپانبونی دەستێوەردانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی سوریا،دۆخی ئەو وڵاتەی بەرەو پشێوییەكی ئێجگار گەورە برد كە جیاوازتر لە وڵاتانی بەهاری عەرەبی بوو ،هۆیەكەش بۆ پێگە گرنگە جیۆپۆلەتیكییەكەی   ئەگەڕێتەوە ،بەم پێیەش ئەوەی تەمەنی جەنگی لەم وڵاتە درێژ كردەوە ،بەكارهێنانی هێزەناوخۆییەكان بو بۆ هێنانەدی ئامانجە ستراتیژییەكانی زلهێزەكان ،لەم ئان و ساتەدا بوو كوردەكانیش بیریان لەوە كردەوە كە ببنە بڵێسەیەكی هیوابەخش بە ئامانجی دامەزراندنی نەتەوەیەكی خاوەن بەهاو ئاكارو توانییان لەڕێگەی خۆسەر دیموكراتی رۆژئاواوە بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بسەلمێنن كە گەلێكن هەڵگری ئازادیخوازی و كۆمەڵگایەكی پۆلیتیكین.

بەدرێژایی ئەم ماوەیە لە ترسی گەڕانەوەی كورد بۆ قوڵایی ستراتیژی جوگرافی و مرۆیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا ،بەناوی ڕێگە چارەی قەیرانی سوریاوە توركیاخۆی خزاندۆتە نێو هاوكێشە سیاسیەكانی كارەكتەرە جیهانییەكانەوە لە ناوچەكەدا ،ئەمە لە كاتێكدایە كە دۆخی نێوخۆی ئەو وڵاتە خۆی لە چوارچێوەی بەكردەوەییع كردنی ئەو بڕیارانە ئەبینێتەوە كە ئەردۆغان پارتەكەی وایان كردوە عوسمانی عومەر جكە ئەمڕۆكەی توركیا لەسەر هێڵی چارەسەری دیموكراتی خۆی نەبینێتەوە ،دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر و هێرش بۆسەر هەدەپە و ئەندامە ناڕازییەكانی نێوخۆی پارتی ئاكپارتیش یەكێكن لە كێشە دیارەكانی نێوخۆی توركیا ،هەمو ئەمانەش وایكردوە كەسەرجەم سەنگەرەكانی لەسەر پێ بن لەدژی ئەردۆغان ،بۆ دەربازكردنی ئەو دۆخە و رەواندنەوەی ئەو درزە كەلە ناو خودی ئەو وڵاتەدا سەریهەڵدابوو وایكرد ئەردۆغان هەوڵبدات سیاسەتی ڤێرسیۆنی بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی توركیا  و خەونی گەڕانەوەی بەئیمپریاتۆریابونی دەوڵەتی عوسمانی لەناوچەكە بكاتە ڕێگایەك بۆ سەرقاڵكردنی ناوخۆی وڵات و میدیاكان و سیاسەتەكانی لە ئێستادا ،بۆ ئەمەشیان پێویستی بە هەڕەشەو هێرش بۆسەر ڕۆژئاوا.

دەشێت خەونی ئەردۆغان بۆ گەڕانەوەی ئیمپراتۆری عوسمانی لە میانەی خزاندنی هێڵی جوگرافی  ناوچەكەوە بێت و وەك پۆتانسێلێك بیەوێت سەرجەم بژاردەكانی قڕكردن و ژینۆسایدی كوردەكان با ئامانج بگرێت ،بەڵام ئەمە بۆ ئەمڕۆكەی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و بەرژەوەندی و هاوپەیمانێتی وڵاتان رەنگە نەك هەر كارێكی ئاسان و قبوڵكراو بێت بەڵكو دورنیە توركیا روبەرووی چەندین قەیرانی سیاسی  و ئابوری و دیبلۆماسی نەكاتەوەنەخرێتە ژێر بەرپرسیارێتییەكی گەورەوە ئەگەر ڤیتۆی وڵاتێكی هەمیشەییی ڕێگر نەبێت كە بڕیار وایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێ هێرشەكانی توركیا بكات بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

رەفتار و كردەوەكانی ئەردۆغان و توندتر لە كەمالیزم دورنییە ببێتە هۆی پێشنەخستنی پەیوەندییە سیاسیە نێوخۆیی و دەرەكییەكانی لە كاتێكدا كۆدەنگی نێودەوڵەتی و بەرەی بەهێز لە دژی پێك بهێنرێت وزیاتر لامپی سەوز بۆ چارەسەری پرسەكانی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان و تەنانەت لە باكوریش هەڵبكەن و ئامانجی سەرەكی توركیای ئەردۆغانی لەبە تیرۆرست ناساندنی بەرخودانی كوردان لەهەر پارچەیەك و قەندیلیش پوچەڵ نەكەنەوە و پرسی گۆشەگیری ئۆجلانیش نەهێننەوە نێو باسان ! بۆیە ئەگەرێكی كراوەیە هێرشەكانی ڕۆژئاوا ببێتە هۆكارێك كە ڕێگا لەپێش چەندین ڕوداو پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی ئێستاو ڕابردوی توركیاوە بكاتەوە بیخزێنێتە سەر پردێك كە رزگار بون لێی هێندە ئاسان نەبێت بۆیە كراوە بوونی ئەم ئەگەرانە بەندە بە هەڵوێست و بڕیار و چەندێتی بە هاناوە هاتنی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەهەمبەر ئەم پێشێلكارییە گەورەیەی ئێستای ئەردۆغان و دەسەڵاتدارانی ئاك پارتی لە ماوەكانی داهاتودا.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP