روسیا و کورد!

نیاز لاجانی - 8-10-2019 - 4330 جار خوێندراوەتەوە

ھاتنی سێرگەی لاڤرۆڤ لەو دەمە و ساتەدا گرنگیەکی تایبەتی ھەیە!
نامەوێ،بە سۆز و بە ھەستەوە لە سەر سیاسەت بدۆێم،بەلام روسیا چ لە زەمانی قەیسەر،چ لە سەردەمی سۆڤیەت وە چ لە سەردەمی نوێی روسیای فیدرالدا،ھەمیشە تێگەیشتنیان بۆ کێشەی نەتەوایەتی گەلان ھەبوە،لایەنی کەم بە ھۆی موزایکی فرەنەتەوە بونی ئیمپراتۆریەتی روسیای قەیسەر و دواتر سۆڤیەت و ئەمرۆی روسیای فیدرالەوە ھەیە!

بەندە لە تێزی دوکتۆراکەم زۆر بە توندی رەخنەم لە سیاسەتی دەرەوەی سۆڤیەتی پێشوو گرتوە،بەلام راستیەک ھەیە کە بە بەراورد لەگەل سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا،سیاسەتی روسیا« سۆڤیەتی پێشوو» زۆربەی کات موستەقر و رونتر بوە!

لە وانەیە ئەوانەی کەم یا زۆر شارەزایەکیان لە مێژوی گەلی کوردا ھەبێ باسی خیانەتی سۆڤیەت بەرامبەر بە کۆماری کوردستان لە مەھاباد بکەن!
بەلام راستیەک ھەیە کە دەبێ بزانین کە کۆماری مەھاباد لەگەل کۆتای جەنگی جیھانی دوھەم دروست بو،لە بۆشایی دەسەلاتی شاھنشاھی ئێران لە ناوچە کوردییەکانی ئێران دامەزرا بوو،ئاخر لە بیریش نەکەین بە پێی کۆنفرانس و رێکەوتنی تارانی سالی ١٩٤٣ ئێران لە نێوان ئینگلیس و سۆڤیەت دابەش ببون وە لە باکووری ئێرانەوە بە ئازەربایجان و کوردستانی رۆژھەلاتەوە ھەتا پشت سەقزێ لە ژێر نفوزی سۆڤیەت دابوو،ئەویتریش لە ژێر ھەژموونی بەریتانیا!

بە پێی رێکەوتنی یالتای مانگی دووی سالی ١٩٤٥« واتە سێ مانگ بەر لە کۆتایی جەنگ» دەبوو ھێزەکانی ھاوپەیمانان کەمتر لە شەش مانگ ئێران و شوێنەکانی داگیرکراو بە جێبھئلن! « بە کوردستانی ئێرانیشەوە!»
ئاخر نابێ ئەوەش لە بیر بکەین سۆڤیەت و روسیا گەورەترین قوربانی جەنگی جیھانی دوھەم بوون! زیاتر لە بیست و پێنج ملێون کەسیان ببونە قوربانی،ھەزاران کارخانە و فابریک،ھەزاران کیلۆمەتری قیتار،بە سەدان شار و بە سەدان ھەزار گوند و لادێ و ھتد لە نێو چوو بوون ،ئەمریکاش تەقریبەن زیانی پێنەگەیشتبوو!
جگە لەمەش،ئەمریکا پاش  سێ مانگ خۆ بەدەستوەدانی ئەلمانیا و ئیتالیا و گوایە کۆتایی شەر،لە ٥ و ٦  مانگی ئابی ١٩٤٥ بە چەکی ئەتۆمی ھیرۆشیما و ناکازاکێ وێران کرد...
سۆڤیەت چاری نەما،جگە لەوەی دەبوو ئێران چۆل کا بە ئازەربایجان و کوردستانەوە...
حوکم دان بۆ ئەوێ رۆژێ ھەروا ئاسان نێە و ناشکرێ بە ھەلومەرجی ئەورۆکە بپێوێندرێن!
بە ھەر حال ئەمریکا،لە ھەرکێ بوبێ،بێجگە لە خۆی کەسیتر نابینێ،کەس بە قەدەر شای ئێران و دواتر موبارەک دۆستی ئەمریکا نەبوون! ھەمووی بە قوربانی سێنتەکی خۆی کرد..

چاوپێکەوتنی لاڤرۆڤ و سەرۆک بارزانی دو شتی گەورەمان پێدەلێن:
یەکەم: روسیا لە گرنگی و پێگەی کورد و رۆلی سەرۆکەکەی باش تێدەگا
دوھەم: ئەو دیدارە پر لە دۆستایەتیە،ئەوەمان پێ دەلێ کە سەرۆک بارزانی بە دوایی چارەسەرێکی واقعبینانەی کێشەی کوردە لە ناوچەکە...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP