لێدان لەقەندیل..

هەڵگورد وەرتی - 7-10-2019 - 1120 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاوشێوەی عەفرین وكۆبانێ ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە، دوای پەیامەكەی ئەردۆغان بۆئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی فوڕات چاوەڕوان دەكرێت بەچڕی بەرپەلاماروکۆمەڵكوژی سوپای تورك ببێتەوە.

ئەمریكا..
هەنگاوەکانی:پێدانی چەك،زرێ پۆش وتانك،ئەنجامدانی چالاكی سەربازی هاوبەش،گرتنەئەستۆی بەشێك لەمەشق وڕاهێنان بەهێزەكوردیەكان،فڕێدانی چەك وخۆراك بەفڕۆكە،بۆردوومانی ئاسمانی تیرۆرستان.

توركیا..
ڕێگەدان بەچونی هێزوهاوکاری سەربازی لەباشورەوە بۆڕۆژئاوا،گرتنەخۆی چەندپەنابەرێك،خۆبەدوورگرتن لەشەڕی تیرۆرستانی داعش وسپاردنی بەهێزەكوردیەکان.
ئامانجەستراتیژیەكەی توركیاوئەمریكا.

لەڕێگای سەرنج ڕاكێشان هێز لەقەندیل پەلكێشی قوڵایی ناوچەکانی ڕۆژئاوابکرێت تاكو كاربکەنەچەندایەتی وچۆنایەتیان پەرتەوازەكردن ولاوازكردنی ڕێكخستنیان قەتڵوعامكردنیان.

لەهەنگاوی یەکەم شەڕی تیرۆرستانی داعش بەم هێزانەبکرێت لەهەنگاوی دووەم پاشماوەی ئەم هێزانە لەڕێگای سوپای توركیاوە گەورەترین گورزیان بەربكەوێت.

بۆئەمریكا شەڕەفی سەركردایەتی تیرۆرە لەجیهاندا بەدەستهێنانی زۆرترین دەسکەوتیشە لەڕێگای ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتان جگە لەساغكردنەوەی چەكەکانی.

بۆتورکیاش لەڕێگای ئەمریکاوە ئاشنایە بەجۆری چەك ومەشق وشەڕکردن وژمارەو مەعنەویاتی هێزەكوردیەکان بۆیە هەوڵ دەدات سەركەوتن بەدەست بهێنێت بەمەش سەرکەوتنی ئەردۆغانەبەسەرتیرۆرستان کەلەدیدی ناوبراو کوردیش تیرۆرستە فراوانکردنی سنوری جوگرافی وڵاتەکەی بەکاری دەهێنێت بۆپەردەپۆشكردنی کێشەناوخۆییەکان وسەرکەوتنی بەسەرنەیارەکانی بەدەستهێنانی سۆزی تورکەکان بۆهەڵمەتی هەڵبژاردن ودووبارەهەستانەوەی.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP