• ئاشكرایه مێژووى چێكردنى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان له دونیادا كۆنه،ئه‌وه‌تا یه‌كه‌م سه‌رژمێرى له به‌ریتانیا له ساڵى 1066 و له ئه‌مریكا له ساڵى 1790 و له فه‌ڕه‌نسا له‌ساڵى 1836 و له به‌لچیكا له‌ساڵى 1846 و له یابان له‌ساڵى 1861 و له ئه‌ڵمانیا له‌ساڵى 1871 و له هندستان له‌ساڵى 1881 و له ڕوسیا له ساڵى 1897 دا ئه‌نجامدراون.ئاشكراشه ئه‌و وڵاتانه وڵاتانى گه‌شه‌كردوو و پێشكه‌وتوون. جا پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان له وڵاتانێكدا به‌هه‌ردوو سیسته‌مى حوكمڕانى دیموكراسى و تاكڕه‌ویدا،بۆته كه‌لتور و كارێكى باو كه به 5 یان10 ساڵ جارێك سه‌رژمێرى دانیشتوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئیدى ئه‌م نه‌ریته گوازراوه‌ته‌وه بۆ وڵاتانى دونیاى سێهه‌م و تازهپێگهیشتوش كه له‌سه‌ر ڕێگاى گه‌شه‌كردن و به‌ئاڕاسته‌ى پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى و زیاتر بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌نگاو ده‌نێن و گه‌ره‌كیانه چه‌ندى بتوانن به پلانى زانستى و بهفۆڕمێكى نوێگه‌راییه‌وه گه‌ر وه‌ك چاولێكه‌رى وڵاتانى پێشكه‌وتوش بێت،ئه‌مانیش سه‌رژمێرى دانیشتوانى خۆیان بكه‌ن.
كار و پڕۆسه‌ى سهرژمێریكردنى دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وامى بۆته كارێكى له‌پێشینه و زۆر پێویست له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان
• بۆیه كار و پڕۆسه‌ى سهرژمێریكردنى دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وامى بۆته كارێكى له‌پێشینه و زۆر پێویست له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان، كه ئاشكراشه ئه‌م پڕۆسه‌یه ته‌واو زانستى و به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ودواتر لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌یه و له‌ئه‌نجامیشدا پلان دانانه بۆ ئاینده له‌چوارچێوه‌ى پلانى 5 ساڵى یان 10ساڵى و زیاتریشدا بۆ سه‌رجه‌م بوار و كه‌رته‌كانى گه‌شه‌كردنى وڵات.
گرنگى ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌وه‌دایه كه به‌رچاوڕوونى ده‌داته لێپرسراوانى حكومه‌ت ده‌رباره‌ى ته‌واوى ژیان و گوزه‌ران و ژماره و قه‌واره وتوانا و داهات و خه‌رجى وڵات
• بۆیه گرنگى ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌وه‌دایه كه به‌رچاوڕوونى ده‌داته لێپرسراوانى حكومه‌ت ده‌رباره‌ى ته‌واوى ژیان و گوزه‌ران و ژماره و قه‌واره وتوانا و داهات و خه‌رجى وڵات و كۆمهڵگاو ئیدى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و زانیاریانه كه تاڕاده‌یه‌كى زۆر نزیكن له ڕاستى و واقعیه‌وه چونكه بهپراكتیكى و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقع هه‌موو پرسیاره‌كان وه‌ڵامى ته‌واویان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌زارى كه‌سه‌كان خۆیانه‌وه.هه‌ربۆیه‌ش پڕۆسه‌ى ئامار و كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیاریه‌كان له‌ئێستادا بونه‌ته زه‌روره‌تێكى گه‌وره بۆ دانانى پلانى ئابورى و ئه‌منى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌نانه‌ت سیاسیش.
بۆخۆى پڕۆسه‌ى سه‌رژمێریكردن پڕۆسه‌یه‌كه كه نیه‌ت و خواستى ئابورى له پشته‌وه‌یه به پله‌ى یه‌كه‌م نه‌ك سیاسى
• بۆخۆى پڕۆسه‌ى سه‌رژمێریكردن پڕۆسه‌یه‌كه كه نیه‌ت و خواستى ئابورى له پشته‌وه‌یه به پله‌ى یه‌كه‌م نه‌ك سیاسى، به‌ڵام له‌زۆر وڵات‌دا به‌تایبه‌تیش تاكڕه‌وه‌كان یان ئه‌و حومڕانیانهى له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن یان ئاین و ئاینزایهكى دیاریكراوه‌وه ڕابهرایهتیدهكرێن. پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى قه‌تیس و بچوك ده‌كه‌نه‌وه له جوغزى سیاسی‌دا و بۆ مه‌رام و خواستى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى یان ئاینى و مه‌زهه‌بى خۆیان بهكاریدێنن و زۆر جاران له‌و پێناوه‌شدا ده‌كه‌ونه شاردنه‌وه‌ى زانیاریه ڕاست و دروسته‌كان و كارى ساخته‌كاریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ زاڵكردن یان زیادكردن یان پیشاندانى ناواقعى بۆ بون و قه‌واره‌كانى خۆیان وه‌ك له‌هه‌موو سهرژمێریهكانى سه‌رده‌مه‌كانى پاشایه‌تى و كۆماری‌دا له عێراقدا ڕوویانداوه كه له‌ماوه‌ى 76 ساڵى ته‌مه‌نى ده‌وڵه‌تى عێراقیدا له 1921 وه تا 1997 ته‌نها 8 سه‌رژمێرى گشتى ئه‌نجامدراوه له‌ساڵانى ((1927 و1934 و 1947 و 1957 و 1965 و 1977 و 1987 و 1997))دا.
له‌م وڵاتانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتى و ئه‌وانه‌ى حوكمڕانیهكى شمولى و توتالیتارى و نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و مه‌زهه‌بى به‌ڕێوه‌یان ده‌بات بۆته پڕۆسه‌یه‌كى ترسهێنه‌ر
• به‌مشێوه‌یه له‌م وڵاتانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتى و ئه‌وانه‌ى حوكمڕانیهكى شمولى و توتالیتارى و نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و مه‌زهه‌بى به‌ڕێوه‌یان ده‌بات بۆته پڕۆسه‌یه‌كى ترسهێنه‌ر وتارماییهكى تۆقێنه‌ر و هه‌موان له ئه‌نجامه‌كانى ده‌ترسن، گه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندى بون و قه‌واره و ده‌سه‌ڵات و هێزى خۆیان نه‌شكایه‌وه.بۆیه زۆرجاران به‌مه‌به‌ست ئه‌م پڕۆسه گرنگه دواده‌خه‌ن یان هه‌ر نایكه‌ن وپهكیدهخهن یانیش گه‌ر سازیان كرد به ناته‌واوى و نازانستى جێبه‌جێى ده‌كه‌ن به ترس و دڵه‌ڕاوكێوه.
• جا ئه‌م ڕاستیانه‌ى لاى سه‌ره‌وه له ئێستادا بۆ ده‌وڵت و حكومه‌تى عێراق بونه‌ته ڕاستیه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گر ،كه له‌ماوه‌ى زیاد له 23ساڵه سه‌رژمێرى گشتى له عێراقدا نه‌كراوه واته له‌ساڵى 1997 كه ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق 19 ملیۆن كه‌س و هه‌رێمى كوردستانیش به نزیكه‌یى 3 ملیۆن كه‌س بوون. و نزیكه‌ى 33ساڵیشه له‌هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌نجامنه‌دراوه.بۆیه هه‌موو زانیارى و داتاكانى له‌به‌رده‌ستا هیچیان نزیك نین له ڕاستیه‌وه به‌ڵكو هه‌موانیان له‌چوارچێوه‌ى گریمانه‌و و نزیكخستنه‌وه ده‌رناچن.له‌ئێستادا و دواى 16 ساڵ له ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى به‌عسى صدامى له 2003وه حكومه‌تى عێراقى دواى دووجاران بڕیار بۆ چێكردنى ئه‌و پڕۆسه‌یه له‌ساڵانى 2007 و 2013دا نه‌یانتوانى ئه‌نجامیبده‌ن،به‌ڵام له‌ئێستادا خۆشبه‌ختانه بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه دراوه كه له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2020دا ئه‌و پڕۆسه‌یه جێبه‌جێبكرێت.
ئایا هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و مه‌زهه‌بیه‌كانى ناو عێراق دڵخۆشن به‌و پڕۆسه‌یه یان هه‌موان به‌ترس و دڵه‌ڕاوكێوه لێى ده‌ڕوانن ؟
• پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و مه‌زهه‌بیه‌كانى ناو عێراق دڵخۆشن به‌و پڕۆسه‌یه یان هه‌موان به‌ترس و دڵه‌ڕاوكێوه لێى ده‌ڕوانن و بهكامى دڵ حه‌زناكه‌ن جێبه‌جێبكرێت ؟ئایا ئه‌م هه‌موو ترس و دڵهڕاوكێیهیان بۆچى و له پاى چیدایه؟
وه‌ڵامى كورت و كرمانجى و بێ پێچ و په‌نا ئه‌وه‌یه كه هه‌موان و هه‌ریه‌كه به‌بیانوى جیاوازه‌وه له‌و پڕۆسه‌یه ده‌ترسن،به‌ڵام به‌ناچاریش قبوڵیان كردوه سه‌ره‌ڕاى تێبینى و سه‌رنجه‌كانیان.
له‌دواى ساڵى 2003وه زۆرینه‌ى شیعه مه‌زهه‌بى عه‌ره‌بى بونه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌موو توانا مادى و مرۆییه‌كانى له‌به‌رده‌ستدایه
• ئاشكرایه له‌دواى ساڵى 2003وه زۆرینه‌ى شیعه مه‌زهه‌بى عه‌ره‌بى بونه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار له عێراقدا و ته‌واوى جومگه و بڕگه گرنگه‌كانى بڕٍیاریان له‌ده‌ستدایه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌و پێكهاته‌یه‌یه و هه‌موو توانا مادى و مرۆییه‌كانى له‌به‌رده‌ستدایه و له‌ساڵانى ڕابووردوشدا كه ده‌یانتوانى ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌نجامبده‌ن به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ى سیاسى ومه‌زهه‌بى خۆیانه‌وه چێیان نه‌ده‌كرد و ده‌ترسان كه ژماره و قه‌واره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان ده‌ربكه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر سونه مه‌زهه‌به‌كان و كوردهكانداو به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه بانگه‌شه‌ى بونیان زیاد له ڕێژه‌ى 60% دانیشتوانى عێراق ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌مه ترسى شیعه‌كانه.
• سونه عه‌ره‌به‌كانیش هه‌مان بیانویان هه‌بوه و ده‌ترسن كه له‌ئێستادا قه‌واره و ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان بۆ ده‌ربكه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر شیعه و كورده‌كاندا.دواى 16 ساڵ له كوشتن و بڕینێكى بێ‌شومار كه ڕووبه‌ڕوى خۆیان و ناوچه‌كانیان بوه‌وه له‌سه‌رده‌ستى میلیشیا شیعه‌كان و داعش و تیرۆریستان‌دا.
• كورده‌كانیش هه‌روان و ده‌ترسن له‌وه‌ى كه به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى 5 ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ن كه‌متر بن و پشكیان له‌بودجه‌ى ساڵانه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقدا له 17% وه كه‌مببێته‌وه بۆ كه‌متر و زیانى مادى و داهاتیان به‌ربكه‌وێت.به‌تایبه‌تیش كه‌مبونه‌وه و زانینى ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى كورد له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان كه ماده‌ى 140ى ده‌ستور ده‌یانگرێته‌وه ده‌بێته كاره‌سات بۆ كورد و ئاینده‌ى ئه‌و ناوچانه كه له هه‌قیقه‌تى مێژوو و جوگرافیادا كورد و كوردستانین،به‌ڵام كه‌مبونه‌وه‌ى ژماره‌ى كورد به‌هۆى پڕۆسه‌كانى ته‌عریب و ڕاگواستن‌و ..هتد.وه.له‌كاتى ڕاپرسى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان كورد زۆر زیانى به‌رده‌كه‌وێت. بۆیه كورده‌كان مه‌ترسیان له ئه‌نجامى سه‌رژمێریه‌كه هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر سونه و شیعه‌ى عه‌ره‌بدا.
كه‌مینه‌كانى توركمان و مه‌سیحیه‌كان و ئه‌وانى تریش هه‌روان، چونكه هه‌موانیان خۆیان زۆر به‌گه‌وره‌تر داده‌نا. به‌ڵام ئه‌م سه‌رژمێریه گشتیه ڕووى ڕاسته‌قینه‌یان پیشان ده‌دات
• كه‌مینه‌كانى توركمان و مه‌سیحیه‌كان و ئه‌وانى تریش هه‌روان، چونكه هه‌موانیان خۆیان زۆر به‌گه‌وره‌تر داده‌نا. به‌ڵام ئه‌م سه‌رژمێریه گشتیه ڕووى ڕاسته‌قینه‌یان پیشان ده‌دات و چیدى ناتوانن بانگه‌شه‌ى زیاد له قه‌واره‌ى خۆیان بكه‌ن.جا له كاتى چێكردن و سه‌رخستنى ئه‌م پڕۆسه‌ى گشتى سه‌رژمێریه‌دا هه‌موان قه‌واره و هێز و توانا و ژماره‌ى ڕاسته‌قینه و سیما‌و ناوه‌ڕۆكى خۆیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت،گه‌ر فێڵ و ساخته‌كارى و گۆڕان له ئه‌نجامه‌كان و زانیاریه‌كاندا نه‌كرێت به به‌رژه‌وه‌ندى پێكهاته‌یه‌كى دیاریكراو.ئه‌م سه‌رژمێریه زۆر گرنگه چونكه دواى 23 ساڵ دێت له ئه‌نجامنه‌دانى له ده‌وڵه‌تى عێراقیدا و بۆ 10 ساڵى ئاینده ده‌بێته دۆكۆمێنتێكى گرنگ و بنه‌ماى كاركردن و پلاندانان بۆ ئاینده له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ترسه بێبنهمایانهى هه‌موان ،ئه‌م پڕۆسه‌یه گرنگ و زۆر پێویسته،بۆ وڵاتێكى وه‌كو عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه چونكه تازه به‌تازه له‌سه‌ر سكه و ڕێگا و به ئاڕاسته‌ى گه‌شه‌و پێشكه‌وتنى زیاتر و نوێدان دواى ئه‌و هه‌موو جه‌نگ و ماڵوێرانیه‌ى سه‌رده‌مه‌كانى پێشوترى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غداد و دواى پڕۆسه‌ى ڕزگاركردن و جه‌نگى دژ به‌داعش و تیرۆریستان.
گرنگه كه هه‌موان هه‌وڵى سه‌رخستنى بده‌ن نه‌ك ڕێگرى بخه‌نه به‌رده‌م و هه‌وڵى تێكدان و ساخته‌كارى تیادا بده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان
بۆیه گرنگه كه هه‌موان هه‌وڵى سه‌رخستنى بده‌ن نه‌ك ڕێگرى بخه‌نه به‌رده‌م و هه‌وڵى تێكدان و ساخته‌كارى تیادا بده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان.چونكه له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ى زیانى به‌رده‌كه‌وێت ته‌نها وڵات و كۆمه‌ڵگایه بۆ ئاینده و ئێستا به‌هه‌موو حیزب و سه‌ركرده و پێكهاته‌كانه‌وه نه‌ك پێكهاته‌یه‌كى دیاریكراو.بۆیه پڕۆسه‌كه هێنده‌ى هیوابه‌خش و به‌سووده نیوهێنده مایه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانى نیه،گه‌ر هه‌موان بیانه‌وێت عێراق و كۆمه‌ڵگاى عێراقى بهههرێمى كوردستانیشه‌وه له‌م بازنه بۆش و خولاوه بێناوهڕۆكهى هه‌ژارى و دواكه‌وتوویى و نه‌خۆشى و نهخوێندوارى ڕزگاربكه‌ن.
ئاشكراشه ئه‌م پڕۆسه گرنگه پێویستى به كه‌شوهه‌وایه‌كى ئارام و سه‌قامگیر هه‌یه،نه‌ك وه‌ك ئێستا وماوه‌ى 6 ڕۆژه ته‌واوى عێراق جگه له‌هه‌رێمى كوردستان كه‌وتۆته گێژاوى خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانى هاوڵاتیانه‌وه و بارێكى ئه‌منى ناجێگیرى لێدروستبوه،گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا چاوه‌ڕوان ناكرێت كه پڕۆسه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامبدرێت.ئه‌مه‌ش به‌زیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوى عێراق بهههرێمى كوردستانیشه‌وه و كێشه و ململانێ ناڕهواكانیش له‌سه‌ر بودجه و داهات و خه‌رجیه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.