با هه‌موان بۆ هه‌موان و بۆ گه‌لی كوردبین

نازم عومه‌ر ده‌باغ - 5-10-2019 - 1800 جار خوێندراوەتەوە


بارودۆخی ئێستاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ قۆناغێكی دژوار و هه‌ستیار تێده‌په‌رێت و هیچی كه‌متر نیه‌ له‌و قه‌یران و بارودۆخانه‌ی رابردوو هه‌ر له‌ قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و دوای ریفراندۆم و سه‌رئه‌نجامی راگه‌یاندنی ئابووری سه‌ربه‌خۆ.

هه‌موو ئه‌نجامه‌كان به‌وه‌ گه‌یشت له‌ بریی هێنانه‌ كایه‌ی بارودۆخێكی گونجاو كه‌ بتوانین له‌ ڕێگای گفتوگۆ و تێگه‌یشتن به‌و ئاواته‌ بگه‌ین و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌یه‌نین و ببێته‌ خاوه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆ و بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ باشرترین بارودۆخدا ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ پشتوپه‌نای گه‌لی كورد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌زانی ته‌نها سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و هاندان بۆ جارێكیتر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه‌وه‌.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ ناچاری ئه‌نجامه‌كانی ریفرادۆمیان به‌ سیاسیانه‌ هه‌ڵپه‌سارد 

 

سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ ناچاری ئه‌نجامه‌كانی ریفرادۆمیان به‌ سیاسیانه‌ هه‌ڵپه‌سارد و له‌ ناوه‌ڕۆكدا پابه‌ندبوونی خۆیان به‌ بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق راگه‌یاند ئه‌و مانایه‌ی گه‌یاند كه‌ خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی له‌ گۆڕنرا... تا هه‌وڵێكی تر...
ئه‌مڕۆ كه‌ گه‌لی كوردستان گه‌یشتۆته‌ قۆناغێكیتر و تازه‌ قۆناغی دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم

 

ئه‌مڕۆ كه‌ گه‌لی كوردستان گه‌یشتۆته‌ قۆناغێكیتر و تازه‌ قۆناغی دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ده‌رئه‌نجامه‌كانی و قۆناغی دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم.

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌زا و ئاگادار له‌ سیاسه‌تی رابردووی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ شێوازێكی تازه‌ له‌ نێوان سێ هێزی سه‌ره‌كی هه‌رێم كه‌ پارتی دموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پارته‌ كۆتاكانی نێو په‌رله‌مان. باقی لایه‌نه‌كانیتریش كه‌وتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌شدارن له‌ رابردوو له‌ ئێستادا هاوبه‌شن و ئاگادارن له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و هاتنه‌ كایه‌ی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ روویاندا و به‌ باش و خراپیه‌وه‌

 

هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌شدارن له‌ رابردوو له‌ ئێستادا هاوبه‌شن و ئاگادارن له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و هاتنه‌ كایه‌ی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ روویاندا و به‌ باش و خراپیه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌كرێت سود له‌ رابردوو وه‌ربگریێت به‌ هاوبه‌شی و هاوكاری ئه‌م پڕۆسه‌ تازه‌یه‌ به‌رەو سه‌ركه‌وتن و كه‌ناری ئارامی ببه‌ن چیتر گه‌له‌كه‌مان تووشی قه‌یران نه‌بێته‌وه‌ و به‌ قه‌یرانێكی تر قه‌یرانه‌كانی تر فه‌رامۆش نه‌كرێت.
ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ ره‌خساوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌رفه‌تێكی گرنگ و به‌سووده‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ ڕێگای گفتوگۆ و یه‌ك گوتاری و یه‌ك ده‌ستی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنین

 

ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ ره‌خساوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌رفه‌تێكی گرنگ و به‌سووده‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ ڕێگای گفتوگۆ و یه‌ك گوتاری و یه‌ك ده‌ستی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنین. 

ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌ملاند كه‌ هه‌ڵچوون و ده‌مارگریی و به‌ دوا دابنیكردنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و كه‌سایه‌تی و ئابووریه‌كان ته‌نها به‌ره‌و هه‌ڵدێر و له‌ناو چوونمان ده‌بات.
خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و لایه‌نگریی ئه‌وانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ هه‌ڵوێستیان هیچی كه‌متر نابێت له‌ پێش و دوای ئه‌جنامدانی ریفراندۆم 

 

خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و لایه‌نگریی ئه‌وانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ هه‌ڵوێستیان هیچی كه‌متر نابێت له‌ پێش و دوای ئه‌جنامدانی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ئابووری سه‌ربه‌خۆ له‌ دوای پڕۆسه‌كه‌.
جگه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا و كه‌وتنه‌ ژێر باری قه‌رزێكی زۆر كه‌ ده‌بێت باجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كورد بیدات و بكه‌وینه‌ قه‌یرانێكی تر

 

جگه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا و كه‌وتنه‌ ژێر باری قه‌رزێكی زۆر كه‌ ده‌بێت باجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كورد بیدات و بكه‌وینه‌ قه‌یرانێكیتر. هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ باشتر بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بكاته‌وه‌ چیتر رۆڵه‌كانی خۆمان نه‌كه‌ینه‌ قوربانی خه‌ڵكیتر.
رابردوی گه‌لی كورد پریه‌تی له‌ ئه‌زموون و خه‌بات و سه‌ركه‌وتن و هه‌ندێ جار شكست

 

رابردوی گه‌لی كورد پریه‌تی له‌ ئه‌زموون و خه‌بات و سه‌ركه‌وتن و هه‌ندێ جار شكست. زۆر جار چاو به‌ رابردووی راگه‌یاندنه‌كانی لایه‌ن و سیاسیه‌كاندا بخشێنێته‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست ناهێنین. به‌ڵكو پڕیه‌تی له‌ توانج و توهمه‌ت خستنه‌ پاڵ یه‌كرت به‌ نه‌شیاو و خاین هه‌ژماركردن. واته‌ هیچ كامێك به‌ زه‌یی به‌ رابردووی ئه‌ویتردا نه‌هاتۆته‌وه‌ وه‌ ته‌نها خۆی به‌ خه‌مخۆر و دڵسۆز و پێشمه‌رگه‌ زانیوه‌ و ئه‌ویتر هیچ، واته‌ به‌ گوتاری هه‌مووان هه‌موو هیچن، كه‌س دڵسۆز نه‌بووه‌ و نابێت ئه‌وه‌ فه‌رامۆش بكرێت كه‌ هه‌موو له‌به‌ره‌ی گه‌ل بوون و هه‌ر یه‌ك به‌ پێی توانا و بوونی خۆی له‌ هه‌ر بوارێك بوبێت به‌شدار بووه‌ له‌ خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان.

بۆچی هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه‌ پڕشه‌نگداره‌ له‌ بری ئه‌كه‌ین و باشرترین و سه‌ركه‌وتووترین ئه‌زموون نه‌خه‌ینه‌وه‌ به‌رچاوی خۆمان و به‌ هه‌مان هه‌ست و هه‌ڵویست كاری ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی و داڕشتین به‌رنامه‌ی راپه‌رین و ئه‌نجامده‌رانی په‌یرەۆ نه‌كه‌ین، مه‌گه‌ر له‌ بریمانچوو هه‌مووی هه‌وڵی ده‌دا زۆرترین به‌رپرسی هه‌بێت له‌ سه‌ركردایه‌تی كردنی به‌رنامه‌ی ئه‌جنامدانی راپه‌رین و خۆشبه‌ختانه‌ به‌ هه‌مووان بۆ راپه‌رین یه‌كده‌ست بووین و جوانترین دروشم كه‌ ره‌وانشاد بێت هه‌میشه‌ یاده‌وه‌ریه‌كانی له‌ هه‌ست و ده‌رومنان و كارماندا زیندووبێت. خوالێخۆشبوو جه‌نابی مام جه‌لال كه‌ خاوه‌نی درومشی ئاشیت بوونه‌وه‌ی گشتی بوو له‌ نه‌ورۆزی ساڵی 1984 دا ئه‌وانه‌ی له‌به‌ره‌ی گه‌ل بوون و له‌ دژی گه‌ل بوو ئه‌و رۆژه‌ بۆ راپه‌رین به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و شانه‌ چه‌كداره‌كان و راپه‌ڕینیان سه‌رخست و گه‌یاندیانه‌ ئه‌مڕۆكه‌.

هه‌ركه‌س پێدا هه‌ڵگوتن به‌ باڵی خۆی و ئه‌ویتر دەخاته‌ سه‌نگه‌ری خیانه‌ت و دوژمن پێموایه‌ وه‌ك گوته‌نی به‌ قسه‌ی هه‌مووان هه‌موو هیچی )به‌ داوای لێبووردنه‌وه‌(. به‌لێ هه‌موو كوردن و هه‌موو به‌ ئه‌ندازه‌ی خۆی قوربانی و خوێین داوه‌. ئه‌گه‌ر هه‌موومان به‌ له‌ خۆبووردوویی و خۆ دوورخستنه‌وه‌ له‌ خواستی تاك و حیزبی و پاراستن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان تایبه‌تیه‌كان دڵنیایی ده‌دات كه‌ جارێكیتر به‌ره‌و یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی گه‌لی كورد هه‌مان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن كه‌ به‌ هۆی راپه‌رین به‌ده‌ستمان هینا. واته‌ با به‌ هه‌مووان بۆ هه‌مووان و گه‌لی كورد هزر و هێزه‌كانمان یه‌ك خبه‌ین.
 به‌ پێویستی ده‌زانم داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌موو بریمه‌ند و سیاسه‌متدار و نووسه‌ر و چاودیران بكه‌م با ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش بێت خۆیان دووربخه‌نه‌وه‌ له‌م نوسنی و ڕایانه‌ی كه‌ تۆی دوبه‌ره‌كی و دوژمنكاری زیاد ده‌كات

 

لێره‌دا به‌ پێویسیت ده‌زانم داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌موو بریمه‌ند و سیاسه‌متدار و نووسه‌ر و چاودیران بكه‌م با ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش بێت خۆیان دووربخه‌نه‌وه‌ له‌م نووسنی و ڕایانه‌ی كه‌ تۆی دووبه‌ره‌كی و دوژمنكاری زیاد ده‌كات و زیاتر بری له‌ بابه‌تی یه‌كڕێزی و یه‌ك گوتاری و هه‌ستیاری رابردوو بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌تا به‌ شێوه‌یه‌كیتر له‌ عێراق ئاڵوزی و نائارامی دروست ده‌كرێت.

حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت زۆر هۆمشه‌ندانه‌ بیر له‌و رووداوانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆكه‌ له‌ پارێزگاكانی عێراقدا ده‌گوزرێت و باش دیقه‌ت له‌و دروشم و بابه‌ته‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ پشتی په‌روەرده‌ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت زۆرانێك هه‌ن چاویان به‌ر بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌یه‌ چاویان هه‌ڵنایه‌ت بابه‌تی گۆڕیین ده‌ستور و دیاریكردنی بودجه‌ و درومشی جۆراوجۆری كه‌ باس له‌ ئاینده‌ی عێراق ده‌كرێت خۆ هه‌رێمیش به‌شێكه‌ له‌م عێراقه‌.

كورد خاوه‌نی ئه‌زمونێكی تاڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سازدانی كۆده‌تاكانی عێراق هه‌ر له‌ رۆخانی پاشایه‌تی تاوه‌كو ئه‌مڕۆكه‌. 
راسته‌ خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری عێراق داوای مافه‌ ره‌واكانی خۆی ده‌كات و ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ئه‌نجامه‌ بەڵام زۆر پاڵنەر و به‌رنامه‌ی شاراوه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت 

 

راسته‌ خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری عێراق داوای مافه‌ ره‌واكانی خۆی ده‌كات و ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ئه‌نجامه‌ بەڵام زۆر پاڵنەر و به‌رنامه‌ی شاراوه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ هه‌ستیاره‌ و كورد ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌مڕۆدا بیری لێنه‌كاته‌وه‌ به‌ ئه‌نجنامێكیتر ده‌رده‌چێت.

هه‌روه‌كو هه‌وڵه‌كانی درا بۆ رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سوریا له‌سه‌ره‌تا بۆ چه‌واشه‌كاری كوردێكیان كرد به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سوری و دوایی یه‌كێكی مه‌سیحی و ئێستاكه‌ چی كراوه‌. . !!؟؟ 
بارودۆخێكی تازه‌ له‌ عێراقدا له‌ پێشمانه‌ و هه‌ر دوو رووی تێدایه‌ كه‌ ده‌كرێت ئاینده‌یه‌كی باش بێت و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌كه‌شی بێت

 

بارودۆخێكی تازه‌ له‌ عێراقدا له‌ پێشمانه‌ و هه‌ر دوو رووی تێدایه‌ كه‌ ده‌كرێت ئاینده‌یه‌كی باش بێت و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌كه‌شی بێت. رێگای گفتوگۆی راسته‌قینه‌ و خۆ دوورخستنه‌وه‌ له‌ لایەنگری ململانێکانی ناوچه‌كه‌ زیاتر مافه‌كانمان دابین ده‌كات و ئه‌زموونی رابردووی ئه‌وه‌ پیشانداوه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ی هه‌موومان پێكه‌وه‌ وه‌ یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هه‌ڵوێست بووین.

زۆرتر له‌ ئامانجه‌كان نزیك بووینه‌وه‌ و جارێكیتر ده‌یڵێم با هه‌موومان بۆ هه‌مووان و كوردبین ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بهاوێژین كه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ كه‌ناری ئارامی و سه‌ركه‌وتن.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP