روخانی حکومەتی عەبدولمەهدی هیچ لە دۆخی عێڕاق دەگۆڕێ؟

کاوسێن بابەکر - 5-10-2019 - 2573 جار خوێندراوەتەوە

چاکسازی لە نەبوونی کاروخزمەتگوزاریەکان وبڵاوبوونەوەی بێ ئەندازەی گەندەڵی کەعێڕاقی لەلیستی ووڵاتانی هەرەگەندەڵدا خستوەتە خانەی (١٢)، داواکاری تازەوکۆنی خۆپێشاندەرانن و ئەوهەموو نەهامەتی وکولەمەرگیە، کەڵەکەبووی حکومەتەکانی پێشووە، کەچی ئێستا خەریکن بەسەر عەبدولمەهدی و حکومەتە یەکساڵیەکەیدا قڵپ بکەنەوە!سەیرەکە لەوەدایە سەرۆکی حکومەتی پێشوو واتا عەبادی کە نەیتوانی لە ماوەی حکومڕانی خۆیدا کە پشتیوانی زۆر زیاتریشی هەبوو داوای ڕوخانی حکومەت وهەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات!.
ئەوانەی ئامادەنین هاوکاری سەرۆک وەزیران بکەن لەپڕکردنەوەی کابینەکەی و ئاڵوگۆڕی وەزیرەکان تەقە لە خۆپێشاندەران دەکەن

 

هەر ئەوانەی ئامادەنین هاوکاری سەرۆکوەزیران بکەن لەپڕکردنەوەی کابینەکەی و ئاڵوگۆڕی وەزیرەکان بۆ کاراکردنی ئەنجومەنەکەی و ئاڵۆزکردن و خوێناوی کردنی خۆپێشاندانە ئاشتیانەکە بەوەی دەستودائیرەکانیان لە هێزەئەمنی وچەکداریەکاندا تەقە لە خۆپێشاندەران دەکەن وتانوسینی ئەم بابەتە ٩٣ گەنجی خێر لە خۆنەدیویان کوشتووە و زیاتر لە٣٩٠٠ کەسیان بریندار کردووە لە هەوڵی ئەوەشدان خۆپێشاندانەکان بۆ مەرامی خۆیان بقۆزنەوەو سواری شەپۆلی نارەزاییەکان ببن، بۆیەش هەم سەدرو هەم عەبادی وڕەنگە کەسانی تریش داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن!.
بەڵام وەک ڕۆژ ڕوونە ڕوخانی حکومەت هیچ کێشییەک چارەسەر ناکات بەڵکو دۆخێکی زۆر خراپتر دێتە پێش، ئەگەر کۆدەتا نەکرێت ئەوا لەباشترین حاڵەتدا، هەر دەموچاوەکانی دوێنێ بەئەگەری زۆر گەورە دێنێتەوە سەر شانۆ

 

بەڵام وەک ڕۆژ ڕوونە ڕوخانی حکومەت هیچ کێشییەک چارەسەر ناکات بەڵکو دۆخێکی زۆر خراپتر دێتە پێش، ئەگەر کۆدەتا نەکرێت ئەوا لەباشترین حاڵەتدا، هەر دەموچاوەکانی دوێنێ بەئەگەری زۆر گەورە دێنێتەوە سەر شانۆ، بۆیە باشترین کار ئەوەیە دەرفەتێکی تر بدەن بە عەبدولمەهدی و ئەوکۆسپانەی لەبەردەم هەڵگرن ودەستەڵاتەکانی لێ قۆرخ نەکەن و چیتر کۆسپ بۆ کارەکانی دروست نەکەن، پێموایە باشترین کەسێکە بتوانێ لەماوەی حوکمڕانەیەکەیدا بەشێک لەوداخوازیانە بێنێتە دی بەتایبەت دژایەتی گەندەڵی وڕەخساندنی دەرفەتی کاروبیمەی بێکاری وکەمکردنەوەی کرێچیان، سەرۆکی کۆمارو نوێنەرەکوردەکان تاڕادەیەک پاڵپشتی ئەم پیاوەن و هیوادارم حکومەتی هەرێمیش پاڵپشتی زیاتری بکات و کێشە هەڵواسراوەکانی لەگەڵدا چارەسەر بکات، دەرفەتێک بەو پیاوە چاکە بدەن با کاڵەک بەئەژنۆ نەشکێنن وئاخ بۆ کفندزی پێشو هەڵنەکێشن!

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP