بەپەلە

پەیامی خەڵک و پەیامی سەرکردەکانی عێراق جیاوازن.

دەلیل جەمال - 5-10-2019 - 990 جار خوێندراوەتەوە

عێراق ئێستا زیاد لەجاران لەلێواری داڕمان و ترازانی جەمسەرەکانییەتی بەجۆرێک خوێندنەوە دەرئەنجامی خۆپیشاندانەکان دیارنییە و ناتوانی بەئاسانی خوێندنەوەی بۆبکەیت هۆکارەکەش ئەوەیە پەیامەکانی خەڵک و پەیامی سەرکردەو سیاسی و مەرجەع پێچەوانەی یەکترن.

گەرچی لەعێراقدا خۆپیشاندانەکان ناهێڵرێت خۆرسک بن ئامانجی خەڵک و داواکانیان وەک خۆی بگاتە شوێنی خۆی هەرزوو جەمسەرەکان دەبنە بەشێک لە پەیامی خەڵک و سیاسەت بەئاراستەی خۆی دەیبات و خۆپیشاندانیش ناکامڵ  دەبێت  واتە شتێکی وای لێشین نابێت.

ئەگەر بەوردی سەیربکەیت پەیامی سەرکردەو سیاسییەکان پەیامی پڕلە تۆڵەو خواستی خۆیانی تێدایە هیچکام بەئاراستەی چاکسازی و هێورکردنەوەی دۆخەکە نین (جگەلەپەیامی سەرۆککۆمار پەیامێکی هاوسەنگ و پڕلە مەدلوولی ڕاستگۆیی بۆ لەمەڕ دۆخی عێراق لەڕووی داوی خەڵک و میکانزمی چۆنییەتی گەیاندنی داواکانیان).

بەشێک لەوانەی پەیامیان هەیە بۆخۆیان خولقێنەری دۆخی خراپی عێراقن لەڕوی گەندەڵی و نادادی و هتد بەڵام پەیامیان بەئاراستەی هەڵوەشاندنەوەو دوبارە هەڵبژاردنە پرسیارەکە ئەوەیە.

ئایا گرفت لە سیستمە یان کەسایەتییەکان؟ ئایا ئەوانەی داوای دەستلەکارکێشانەوەو هەڵبژاردنی تردەکەن بەدیلی چارەسەریان چییە؟ مەگەر بۆخۆیان کارەکتەری خولقاندنی ئەم دۆخەنین؟

عێراق پێویستی بە دڵسۆزی و ئیرادەی بەهێز هەیە بۆچاکسازی پێموانییە بەچەندین هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەی کابینە دۆخی عێراق و خەڵکیش باشببێت ، بیرمان نەچێت زۆرجار گەندەڵکاران دەبنە بەشێک لەناڕەزایەتی خەڵک نالەبەرئەوەی داوای خەڵک بەڕەوادەزانن یان پشتیوانیانن بەڵکو لەبەرئەوەی هەنگاونان بۆچاکسازی لەمەسڵەحەتیان نییەو هەوڵدەدەن لەم ڕێگەوە دۆخەکە خراپ بکەن تاکو خۆیان بەردەوام بن لەسەر گەندەڵی خەڵکی عێراق بۆ مافی خۆی خۆپیشاندان دەکات و هەندێک لەسەرکردەکانیش بۆ خۆی و مەسڵەحەتی شەخسی خۆی پەیام دەنێرێت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP