بەپەلە

كورد لە ڕابردوو چی كرد بۆ كەركوك تا ئەمجارە ئەم لیستە بیكات؟

عوسمان گوڵپی - 2-10-2019 - 1452 جار خوێندراوەتەوە


كەركوك ئەو شارەی كە بوەتە هۆی پۆشتەكردنەوە و تێركردنی زۆرێك و خۆی ڕووت و ڕەجاڵ و برسیە، دەمێكە بوەتە بازرگانی بۆ ژمارەیەكی كەم و بەناویەوە عاتیفەی سەدان هەزاری خەڵكی دڵخاوێن و دەنگیان پێ ڕاكێشاون و كردویانەتە كورسی و تا هەڵبژاردنێكیتر لەدەرگایان نەداوەتەوە.
كەركوك ١٥ ساڵ لە دەست حكومڕانی كوردا بوە و حاكمی یەكەمی ئەو شارە كورد بوە، نەوت و خێرەكەی بۆ بەرپرسەكانی كورد بوە

 

كەركوك ١٥ ساڵ لە دەست حكومڕانی كوردا بوە و حاكمی یەكەمی ئەو شارە كورد بوە، نەوت و خێرەكەی بۆ بەرپرسەكانی كورد بوە، هەموو هەڵبژاردنێك لە دڵپاكی و نیشتیمان دۆستی و هەستی كوردانەیان دەنگیان داوەتەوە بەكورد، من دڵنیام ئەوان دەزانن ئەم لیستە كوردیانە هیچیان لە هەگبەدا نیە بۆ كەركوك و خەڵكەكەی و تەنها چاویان لە دەسەڵات و داهاتەكەیەتی بەڵام ئەوان خاوێنتر و بەرپرسانەتر بیر دەكەنەوە، ئەوان لەو شارە بە ئێستاشەوە ژێردەستەی حاكمێكی نەزانی ڕەگەز پەرستان و هەر چۆن بێت دەنگدانیان بە كورد پێ باشترە تا بۆ خۆیان نەتەوەیەكیتر بكەنە خاوەنی شارەكەیان.

لە ڕابردوودا لیستە كوردیەكان هیچیان پێ نەبوە بۆ ئەو شارە نەهامەتی و ململانێ و بردنی سامانی ژێر زەویان نەبێ لەگەڵ مشتێ مزایەدەی نیشتیمان پەروەری و كۆڵێ درۆی بێ مانای دووبارە بویەوە.
گەڕ لیستی هاوپەیمانی ئێستاش بە هەمان عەقڵیەتی ڕابردوو بچێتەوە بۆ كەركوك ئەوا هیچی پێ نیە جگە كۆمەڵێك دروشمی بریقەداری سواو دەبێت 

 

بۆیە گەڕ لیستی هاوپەیمانی ئێستاش بە هەمان عەقڵیەتی ڕابردوو بچێتەوە بۆ كەركوك ئەوا هیچی پێ نیە جگە كۆمەڵێك دروشمی بریقەداری سواو دەبێت بیركردنەوەمان بگۆڕین بۆ ئەو شارە و كاتێك تەماشای شارەكە دەكەین خەڵكەكەی ببینین نەك نەوتەكەی، دەبێت كە ئەو شارە دەبینین سەیری قوربانیدان و شەكەتی جەستەیان بكەین نەك ژمارەی چاڵە نەوتەكانی، دەبێت بیرمان لای مناڵە بێنازەكانیانبێت و چاومان جەستەی بیمار و كەلاوەكانیان ببینێ، بۆ ئەوەی لە خەمیان تێ بگەین دەبێت خۆیان بدوێن.

ئەوان حەقیانە سزای لیستی كوردی بدەن و دەنگی پێ نەدەن، بەڵام ئەوان باشتر و نەتەوەییانە بیردەكەنەوە و هیودارم لیستی كوردی و حیزبی كوردی و بەرپرسی كوردیش تەنها یەكجار وەك ئەوان باش و نەتەوەیانە بیربكەنەوە

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP