ئێران به‌سه‌ر ئاگره‌كه‌دا باز ده‌دات

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج - 29-09-2019 - 7180 جار خوێندراوەتەوە

ئێران جگه‌ له‌وه‌ى وڵاتێكى زۆر كۆنى ناوچه‌كه‌یه‌، كاریگه‌رى زۆریشى به‌ سه‌ر ده‌ورو به‌ره‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، كاریگه‌رى فه‌رهه‌نگى، مه‌زهه‌بى و ته‌نانه‌ت ئابوریش

 

ئێران جگه‌ له‌وه‌ى وڵاتێكى زۆر كۆنى ناوچه‌كه‌یه‌، كاریگه‌رى زۆریشى به‌ سه‌ر ده‌ورو به‌ره‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، كاریگه‌رى فه‌رهه‌نگى، مه‌زهه‌بى و ته‌نانه‌ت ئابوریش، راسته‌ ئێستا وه‌ك سه‌ره‌تاى گه‌رده‌لولى بیابان  كه‌ عیراق هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سه‌ر كه‌ڵه‌ك كرا، به‌ هه‌مان جۆر هه‌وڵى دانه‌ ناوى ئیران ده‌درێت، به‌ڵام ناكرێت وه‌ك یه‌ك سه‌یرى هه‌ردوووڵاتى عیراق و ئێران بكرێت ، ئێران جگه‌ له‌وه‌ى وڵاتێكى فراوانه‌و یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ گه‌وره‌كانى  جیهان ، هه‌روه‌ها خاوه‌نى یه‌ده‌كى زۆرى نه‌وت و گازه‌و له‌و بوارانه‌دا له‌ ناو پێنج یه‌كه‌مه‌كه‌ى دنیادایه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت، ئه‌وه‌ى له‌ رابردوودا به‌ نێو رزگارى عیراق و به‌هارى عه‌ره‌بى و شتى له‌و جۆره‌وه‌ وترا، جگه‌ له‌ نه‌هامه‌تى و ماڵوێرانى هیچى تر نه‌بوو، دۆخى هه‌ریه‌ك له‌ سوریا، لیبیا، یه‌مه‌ن، عیراق، به‌ هه‌ندێ جیاوازیه‌وه‌ زۆر شێواوتره‌ له‌ به‌ر له‌ روداوه‌كانى به‌ ناو به‌هارى عه‌ره‌بى و ته‌نانه‌ت روخانى رژێمى سته‌مكارى سه‌دامیش.

ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ ناویان هات، له‌ ڕووى  گه‌نده‌ڵى، نادادى كۆمه‌ڵایه‌تى، بوارى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى، گه‌شه‌ى كشتوكاڵ و هتده‌وه‌ زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌ دواوه‌ زۆر خراپتر بوه‌ 

 

ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ ناویان هات، له‌ ڕووى  گه‌نده‌ڵى، نادادى كۆمه‌ڵایه‌تى، بوارى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى، گه‌شه‌ى كشتوكاڵ و هتده‌وه‌ زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌ دواوه‌ زۆر خراپتر بوه‌ له‌ رابردوو، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى دیارده‌ى بێكارى و هه‌ژارى و میلیشیاى چه‌كدارى په‌ره‌ى سه‌ندووه‌ و فره‌ حیزبى له‌ برى هۆیه‌ك بێت بۆ گه‌شه‌ى دیموكراسى بووه‌ به‌ هۆیه‌ك بۆ دیارده‌ى میلیشیاى چه‌كدارى، بینینى ئه‌ووێنه‌یه‌، به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێت ئه‌سته‌مه‌ به‌ لێدان و هاوپه‌یمانه‌تى دژى رژێمى ئێران گۆڕانكارى له‌ ناوچه‌كه‌ رووبدات.

سعودیه‌ و ئیمارات وڵاتانى ده‌وروبه‌رى ئێرانیش زۆر باش ده‌زانن، كه‌وتنى ئێران ئاسان نابێت و به‌ ئاسته‌م لاربوونه‌وه‌ى ئێران كه‌وتنى سعودیه‌و دابه‌شبوونى ئه‌و وڵاته‌یشى به‌ دوادا دێت

 

هه‌ڵبه‌ت سعودیه‌ و ئیمارات وڵاتانى ده‌وروبه‌رى ئێرانیش زۆر باش ده‌زانن، كه‌وتنى ئێران ئاسان نابێت و به‌ ئاسته‌م لاربوونه‌وه‌ى ئێران كه‌وتنى سعودیه‌و دابه‌شبوونى ئه‌و وڵاته‌یشى به‌ دوادا دێت، شیعه‌كانى سعودیه‌ له‌به‌رده‌م سه‌ركوتكردێكى بێئاماندان و له‌ هه‌ركاتێكا ئێران بیه‌وێت سودیان لێببینێ ده‌توانێت ، ئه‌مه‌ بۆ یه‌مه‌ن و شانشینى عه‌مانیش هه‌ر وایه‌.

له‌ویاریه‌شدا زۆر رێى تێده‌چێت له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ زیاتر سعودیه‌و وڵاتانى كه‌ندا بدۆشرێن، به‌ بیانووى پاراستنیانه‌وه‌

 

له‌ویاریه‌شدا زۆر رێى تێده‌چێت له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ زیاتر سعودیه‌و وڵاتانى كه‌ندا بدۆشرێن، به‌ بیانووى پاراستنیانه‌وه‌، تره‌مپیش چه‌ندین جار ئه‌وه‌ى دوو پاتكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌ چیتر هیچ وڵاتێك به‌ به‌لاش ناپارێزێ، ئێرانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ سیاسه‌ت ده‌كات و زۆر جار تا چركه‌ ساتى پێكدادان بابه‌ته‌كه‌ ده‌بات و دوواتر پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار ڕوویداوه‌، له‌ راستیدا هه‌ڕه‌شه‌كان توندن، ئه‌مه‌ریكا په‌یتا په‌یتا ده‌ست بۆ عه‌مامه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران ده‌بات، به‌ڵام ئێران هه‌ركاتێك بیه‌وێت به‌ سه‌ر ئاگره‌كه‌دا بازده‌دات، له‌ئێران نه‌ك بازدانى سیاسى به‌ سه‌ر ئاگره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌دا بگره‌ بازدانى خه‌ڵكیش به‌ سه‌ر ئاگردا نه‌ریته‌و هه‌میشه‌ له‌ سێزده‌ به‌ ده‌ردا هاوڵاتیه‌كان به‌ سه‌ر ئاگردا بازده‌ده‌ن و به‌ گه‌رمیه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، هه‌موو وڵاتانى ناوچه‌ وئێرانیش له‌ شه‌ڕ ده‌ترسن و نایانه‌وێ شه‌ڕ یه‌خه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه‌ بگرێته‌وه‌، تره‌مپیش ئیشى خۆى هه‌یه‌.

خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش هه‌ڵگیرسێت كه‌س پێشبینى ئه‌وه‌ ناكات چى ڕووده‌دات.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP