كشمه‌لیكی پارتی‌و كشمه‌لیكی گۆڕان!

سلێمان عەبدوڵا یونس - 27-08-2016 - 20000 جار خوێندراوەتەوە

 

سلێمان عه‌بدوڵا یونس

 

كاتێك پارتی ڕێگای له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرت‌و وه‌زیره‌كانی گۆڕانی نارده‌وه‌ بۆ گرده‌كه‌، نێچیرڤان بارزانی وتی "پارتی له‌نێوان خراپ‌و خراپتر، خراپی هه‌ڵبژارد".

ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خراپه‌، بۆ پارتی، له‌و وه‌خته‌دا، باش كه‌وتبێته‌وه‌و ده‌سكه‌وتی حزبی ماوه‌كورت‌و گه‌رماو گه‌رمی هه‌بوبێت، ئه‌وا له‌تێپه‌ڕبوونی كات‌و له‌وه‌ختی ئێستاو له‌ماوه‌كانی داهاتوودا، خه‌ریكه‌ به‌سه‌ر پارتی‌و به‌سه‌ر ده‌سكه‌وته‌ كوردیه‌كانیشدا، ئه‌م خراپه‌ی پارتی له‌هه‌ولێر هه‌ڵیبژارد، له‌به‌غدا به‌خراپتره‌كه‌ ده‌شكێته‌وه‌.

پێده‌چێت پرسی بانگهێشتكردن‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌هوشیار زێباری، سه‌ره‌تای ئه‌و به‌خراپتر شكانه‌وه‌یه‌ بێت، كه‌پارتی، ڕه‌نگه‌ له‌كاتی خراپ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌ولێردا، باش بیری لێنه‌كربێته‌وه‌و نه‌یزانیبێت، گۆڕان‌و یه‌كێتیش، ده‌توانن له‌به‌غداد، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت، له‌نێوان خراپ‌و خراپتردا، خراپه‌كه‌ هه‌ڵبژێرن.

هاتنی نوری مالیكی‌و جه‌وله‌ مه‌كۆكییه‌ حزبیه‌كانی نێوان سلێمانی‌و به‌غداو پرسی بانگهێشتكردن‌و ئه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌به‌شه‌ حكومه‌تی پارتی له‌به‌غدا، پێده‌چێت كۆپی‌و په‌یستی هه‌مان خراپ‌و هه‌مان سیناریۆ‌و هه‌مان كشمه‌لیك بێت، له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌، له‌دژی پارتی‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ی میتۆدی هه‌ڵبژاردنی هه‌مان ئه‌و خراپ‌و سیناریۆیه‌ بێت، كه‌پارتی له‌هه‌ولێر ڕچه‌شكێنی بوو، كاتێك یه‌كلایه‌نه‌، كشمه‌لیكی له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و وه‌زیره‌كانی گۆڕان كرد!

 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP