تێزی سەرۆکە کوردەکە
لە کوردستان و عێراقەوە بۆ ناوچەکەو جیھان

سالار مه‌حمود - 25-09-2019 - 10288 جار خوێندراوەتەوە


لەمیانەی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا کوردێک وەک سەرۆک ئامادەیی هەیە. ئامادەبونێکی پڕ جوڵەو دیدار، سەرۆکی وڵاتە گەورەکانی وەک ئەمریکاو بەریتانیا و ئەڵمانیاو فرەنساو ئیتاڵیاو سەرۆکی چەندین وڵاتی تر بەبایەخەوە تێزەکانی د بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق گوێ بیست بوون بۆ چارەسەری گرفتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و گەڕانەوەی عیراق لە قۆناغی دوای سەرکەوتن بەسەر تیرۆری داعشدا بۆ ناو کایەی نێو نەتەوەیی.
لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بەتایبەتی دیدارێکی تەواو سەرکەوتوی دیبلۆماسی ئەنجام درا. سەرۆکی عیراق بە وردی باسی قۆناغی بوژاندنەوەی کردوە دوای دەرکردنی یاسای ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوە

 

لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بەتایبەتی دیدارێکی تەواو سەرکەوتوی دیبلۆماسی ئەنجام درا. سەرۆکی عیراق بە وردی باسی قۆناغی بوژاندنەوەی کردوە دوای دەرکردنی یاسای ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوە ( مجلس الاعمار) کە بایەخێکی زۆری دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ناوچە زەرەرمەندەکانی شەڕی تیرۆری داعش. هەروەها باس لە سیاسەتی میانڕوانەو هاوسەنگی عیراق کراوە لە ناو ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
قسەم لەگەڵ ئەندامێکی وەفدەکە کرد باسی لە سەرسامی سەرۆکی وڵاتان کرد، بۆ توانای دیبلۆماسی سەرۆک کۆماری عیراق و ئەداکردنی گوتارو دیدەکانی

 

لە دیداری سەرۆکەکانی وڵاتاندا نوێنەری حکومەتی کوردستان یاوەری سەرۆکی عیراقە. قسەم لەگەڵ ئەندامێکی وەفدەکە کرد باسی لە سەرسامی سەرۆکی وڵاتان کرد، بۆ توانای دیبلۆماسی سەرۆک کۆماری عیراق و ئەداکردنی گوتارو دیدەکانی لەبارەی دۆخی ئێستاو ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عیراق.
میدیاکانی جیهان بەگرنگیەوە دیدارەکانی سەرۆککۆماریان روماڵکرد بەتایبەتی پەرۆشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هاوسەنگ و لێکگەیشتن بۆ هەماهەنگی و رەخساندنی دەرفەتی کاری هاوبەش بۆ بوژاندنەوەو سود وەرگرتن لە تواناکان

 

میدیاکانی جیهان بەگرنگیەوە دیدارەکانی سەرۆککۆماریان روماڵکرد بەتایبەتی پەرۆشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هاوسەنگ و لێکگەیشتن بۆ هەماهەنگی و رەخساندنی دەرفەتی کاری هاوبەش بۆ بوژاندنەوەو سود وەرگرتن لە تواناکان، بەداخەوە هێشتا هەندێ میدیای خۆماڵی و بەتایبەتی کوردی ئەوەندە بایەخیان بەوتەی سەرۆکە بیانیەکاندا هێندە نەپەرژانە سەر تێزەکانی بەڕێز د بەرهەم ساڵح! لەکاتێکا پیشەییانەو نیشتمانیانە دەبوو زیاتر خۆیان دەرباز بکردایە لەو گرێیانەی رابردوو.
جیهان لە میانەی کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکاندا بە دیقەتەوە گوێ لە سەرۆکە کوردەکەی عیراق دەگرن

 

جیهان لە میانەی کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکاندا بە دیقەتەوە گوێ لە سەرۆکە کوردەکەی عیراق دەگرن. لەبارەی چۆنێتی بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلانی ناوچەکە، هەورەها ئاوڕێک لە جینۆسایدی گەلەکەمان و ئێزیدیەکان و رۆڵی پێشمەرگەو دەرفەتە هاوبەشەکانی نێوان پێکهاتەکان و رێوشوێنە دەستوریەکان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەخاتە روو، لەگەڵ تێڕوانینی عیراق بۆ چارەسەری ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەو گواستنەوەی گۆڕەپانی عیراق لە ململانێوە بۆ بەیەکگەیشتنی ئاشتیانە.

خەڵکی کوردستان ئەو چاوەڕوانییەیان هەیە لە دووتوێی دۆسیەی بەردەستیدا دۆزی نیشتمانی و دیموکراسی بەجۆرێک بخاتە روو کە هاوسۆزی و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ پەیدا بکات.

ئەم جوڵە دیبلۆماسیە ئاست بەرزەی سەرۆک بەرهەم ساڵح،  جوڵە دیبلۆماسیەکانی سەرۆک مام جەلال بەبیر دێنێتەوە لە قۆناغێکی نوێ و لەسەردەمێکی جیاوازو گۆڕاودا.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP