هەواڵی ئەمڕۆ

عوقدەنووس

پەیکار عوسمان - 23-09-2019 - 1724 جار خوێندراوەتەوە


نوسەری باش و مەوزوعیی، ئەوەنیە کە خۆی لەناو نوسینەکانیدا نەبێت. ئەوە درۆیە کە نوسین جیابێت لە کەسایەتی نوسەرو ئەم دووانە تێکەڵ نەبێت! ئەسڵەن ئەگەر ئەو دووانە تێکەڵ نەبن، نوسین دروستنابێ و نوسین بەوە هەیەو زیندوە، کە بەشێك لە ڕۆحی نوسەری تێدابێت.

نوسەری باشیش هەر ئەوەیە کە لەڕێگەی بیرکردنەوەکانیەوە لە نوسینەکانیدا ئامادەیەو نوسەری خراپیش هەر ئەوەیە کە لەڕێگەی عوقدەکانییەوە لە نوسینەکانیدا ئامادەیە!ئەمیان لەڕێگەی پرسیارو گومان و کێشەکانییەوە لە نوسینەکەدایە، ئەویان لەڕێگەی وەڵام و یەقین و حەلەکانییەوە.
نوسەر لە نوسینەکانیدا، چەنێك بجوڵێ و لەگەڵ خۆیدا لە کێشەو قەلەقیدابێت، کێشەنیە. تەختیتی دڵ نیشانەی زیندوییە

 

نوسەر لە نوسینەکانیدا، چەنێك بجوڵێ و لەگەڵ خۆیدا لە کێشەو قەلەقیدابێت، کێشەنیە. تەختیتی دڵ نیشانەی زیندوییە، ڕاڕایی نوسەریش نیشانەی زیندویی ئەوەو یەعنی ئەو هێشتا لەناو پرۆسەی بیرکردنەوەدایە.

کێشە ئەوەیە نوسین بکەوێتە سەر هێڵێکی ڕاست و دنیا دابەشی دوو لەتی ڕەش و سپی بکات! ئەوە خراپترین خاڵە، کە نوسەر پێ ی بگاو چەنێکیش لەم خاڵەدا بمێنێتەوە، ئەونە لە نەخۆشی و وەهمدایەو ئەو وائەزانێ گەیشتووە بە حەل و حەقیقەت، بەڵام لەڕاستیدا ئەو گەیشتووە بە عوقدەو نەخۆشیی!
بەڵێ نوسەر چەنێك لەو هێڵەو لەو خاڵەوە دووربێت، ئەونە ساغ و تەندروستەو چەنێکیش لەو خاڵەدابێت ئەونە ناساغ و نەخۆشە

 

بەڵێ نوسەر چەنێك لەو هێڵەو لەو خاڵەوە دووربێت، ئەونە ساغ و تەندروستەو چەنێکیش لەو خاڵەدابێت ئەونە ناساغ و نەخۆشە. کێشەکەش خۆی نیە، کێشە ئەوەیە چەنێك لەو خاڵەدا بمێنێتەوە، ئەونە خوێنەریش کێش ئەکات بۆ ئەوێ! چەنێکیش نوسەر لە گرێ دوورکەوێتەوە، ئەونە خوێنەریش لەگەڵ خۆیدا دوورئەخاتەوە لە گرێ.

ئاخر ئێمە لەناو هەمان ژینگەو زروفی مەوزوعییداین و هەمان عوقدەی نوسەر، کەرەستەکانی لای ئەوانیتریش بە کاڵی و بەخەوتوویی هەیە. جا نوسەر چەنێك عوقدەکەی خۆی تۆخ و خەبەربکاتەوە، ئەونە هی خوێنەریش تۆخ و خەبەرئەکاتەوە! ئاخر لای خوێنەر، نوسەر نمونەیەکی باڵایەو ئەو چەنێك دەست بە گرێکانییەوە بگرێ، خوێنەر دوو ئەوەندە.
ئاخر لە کولتوری وەعزدا، بیرکردنەوە کاری هەمووان نیەو نوخبەیەك لەبری هەمووان بیرئەکەنەوە. ئیتر کە نوسەر ئەگاتە گرێ
ئاخر لە کولتوری وەعزدا، بیرکردنەوە کاری هەمووان نیەو نوخبەیەك لەبری هەمووان بیرئەکەنەوە. ئیتر کە نوسەر ئەگاتە گرێ، خوێنەریش مسۆگەر ئەگات! چونکە لە کولتوری (وەعزو ناگفتوگۆدا) ئەسڵەن خوێنەر بۆیە ئەخوێنێتەوە، بۆئەوەی بیرنەکاتەوە! کە بیریش نەکاتەوە، ئیتر ئەو سوکان بەدەست خۆی نیەو نوسەر بۆ کوێ بچێ، ئەویش لەگەڵ خۆی ئەبات.

حەل  شتێکی ڕووناك و ئامادەنیەو ئەوەنیە کە لەمسەرەوە هەیە. ئەوەیە کە تاریکەو لەوسەرەوە ڕۆشنئەبێتەوە. 

ئەبێ بە تونێلی بیرکردنەوەدا بڕۆیت و هەموو کون و قوژبنی بابەتەکە ڕووناکبکەیتەوە. لە نەتیجەی ئەم پرۆسەیەدا، ئەخیر شت کە ڕووناك ئەبێتەوە، چارەسەرە.
ئەم چارەسەرەش شتێکی جێگیر نیە، چونکە ئەکرێ بەهەمان پرۆسە، هەڵیوەشێنیتەوەو بگەیتە چارەسەرێکی باشتر. (ئالێرەوەیە کە بیرکردنەوە نایەڵێ بت و گرێ و حەلی موقەدەس دروست ببێ) 
نوسەری باش، تیشك ئەخاتە سەر شتانێك بۆئەوەی بۆ خۆی و بۆ خوێنەر ڕۆشنببێتەوە. بەڵام نوسەری خراپ تیشکەکە ناخاتە سەر شتەکە

 

نوسەری باش، تیشك ئەخاتە سەر شتانێك بۆئەوەی بۆ خۆی و بۆ خوێنەر ڕۆشنببێتەوە. بەڵام نوسەری خراپ تیشکەکە ناخاتە سەر شتەکە، ئەیخاتە سەر چاوی خوێنەر، لێرەشەوە ئیتر پرۆسەی تاریکاندن ڕووئەدا نەك پرۆسەی ڕۆشنکردنەوە. تۆ لەبەردەم شتێکابیت و لایتەکە ڕووبکەیتە شتەکە ئەیبینیت، بەڵام لایتەکە ڕووبەکەیتە چاوت ئیتر شتەکە نابینیت!

هەرچەن خۆم بە نوسەر نازانم و بەردەوامیش ئەوە بیری خۆم ئەخەمەوە کە نوسەر نیم. بەڵام کاری ئێستای من لە نوسیندا، هەر ئەوەیە کە نەیەڵم لە شتێکدا بگەمە عوقدە.

ئەمە تاکە بەرپرسیارێتی ئەخلاقیی منە لە نوسیندا، سەرەتا بەرامبەر خۆم، ئینجا بەرامبەر خوێنەر.

ئا لێرەشەوە من بەداخ نیم بۆ نوسەرێك کە عوقدەی شتێکی هەیەو عوقدەکە قەڵەمەکەی لێوەرگرتووەو لەبری ئەو ئەنوسێ! بەڵکو بەداخم بۆ خوێنەرێك، کەو ئەو نوسەرە نەخۆشیخستووەو هەمان عوقدەی بۆ ئەویش دروستکردووە.
بۆ ڕزگاربوون لە عوقدەکانی خۆمان و لە عوقدەکانی ئەوانیش، ئێمە ئەبێ بیربکەینەوە، ئەبێ هەموو شتەکان ببەینەوە بۆ ناو بیرکردنەوە

 

بۆ ڕزگاربوون لە عوقدەکانی خۆمان و لە عوقدەکانی ئەوانیش، ئێمە ئەبێ بیربکەینەوە، ئەبێ هەموو شتەکان ببەینەوە بۆ ناو بیرکردنەوە، چونکە ئەگەر ئێمە شتەکان نەبەینە ناو بیرکردنەوە، ئەوان ئێمە ئەبەنە ناو خۆیان! ئەگەر ئێمە شتەکان نەبینە ناو بیرکردنەوە، شتەکان ئێمە ئەبەنە ناو ڕق و عوقدە.

کاتێ ئێمە شتەکان ئەبەینە ناو بیرکردنەوە، حەقیقەتی ئەوان ڕۆشنئەبێتەوە. کاتێ شتەکان ئێمە ئەبەنە ناو خۆیان، حەقیقەتی ئێمە تاریك و ون ئەبێت.

- بیرکردنەوە ئەگەر نەشتگەیەنێ بە حەقیقەت، ئەتگەیەنێ بە کردنەوەی گرێکان. بۆ ژیانی ئێمەش کردنەوەی گرێکان لە حەقیقەت گرنگترە! ئاخر حەقیقەت دووانەو هەمیشە دوو حەقیقەت هەیە: "حەقیقەت خۆی" کە ئەکەوێتە پشتی گرێکانەوە. "حەقیقەتی موزەییەف" کە خودی گرێکەیە!.

یەکەمیان بە بیرکردنەوەو کردنەوەی گڕێکان دەرئەکەوێ و ئارامیی و پێکەوەژیان دێنێ. دووەمیان لە "بیرنەکردنەوەدا" ئەبێتە گرێ و بت و حەقیقەتی موقەدەس و گرژی و شەڕ.
ڕۆشنبیری عوقدە عوقدەکەی قەڵەمەکەیەتی، عوقدەکەی لێوەرگریت ئیتر ناتوانێ بنوسێ! عوقدەکەی زمانیەتی، عوقدەکە نەبێت ئیتر ناتوانێ قسەبکات!

 

(ڕۆشنبیری عوقدە) عوقدەکەی قەڵەمەکەیەتی، عوقدەکەی لێوەرگریت ئیتر ناتوانێ بنوسێ! عوقدەکەی زمانیەتی، عوقدەکە نەبێت ئیتر ناتوانێ قسەبکات! عوقدەکە عەقڵیەتی و بە عوقدەکە بیر لە شتەکان ئەکاتەوە نەك بە عەقڵ! عوقدەکە چاویەتی و بە عوقدەکە شتەکان ئەبینێ نەك بە چاو! عوقدەکە گوێیەتی و تۆ هەرچۆنێ قسەبکەیت، ئەو هەر لە عوقدەکەی خۆیەوە ئەیبیستێ! عوقدەکە فەهمیەتی و تۆ لە هەر گۆشەیەکی شتەکەوە بدوێیت، ئەو هەر لە گۆشەی عوقدەکەی خۆیەوە لێت تێئەگات!.

یەعنی عوقدەکە ئیفلاسی پێئەکاو هەموو شتەکانی لێوەرئەگرێ و ئیتر ئەو خۆی نیە، عوقدەکەیە.جا ئەم تایپە لە ڕۆشنبیرو نوسەر، نەخۆشن و نەخۆشییەکەش ساری و گوێزەرەوەیە، ئاگاداری خۆتبە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP