كێ هه‌ڵه‌بجه‌ى خۆشده‌وێ؟

ئیبراهیم هه‌ورامانی - 17-09-2019 - 1504 جار خوێندراوەتەوە

تا ئیستاش هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك ئه‌و پارچه‌ كێكه‌ شیرینه‌ ماوه‌ته‌وه‌ ، هه‌ركه‌سه‌و هه‌وڵى پچڕانى به‌شى خۆى ده‌ات. زۆرن ئه‌وانه‌ى شیوه‌ن بۆ هه‌لیسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و وا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن غه‌مى ئیمام حوسێن به‌چۆكا هێناونى . ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌م چه‌ند ووشه‌ و ڕسته‌و دێڕه‌ى ئێمه‌ ڕاسته‌، ئه‌وه‌ى ئێمه‌ وتومانه‌ بڵقی سه‌رئاوه‌ ...كه‌واته‌ ئێمه‌ش ده‌پرسین؟.
به‌درێژایی زیاتر له‌ سه‌دو په‌نجا ساڵ به‌قه‌زابونى و نزیكه‌ى 5 ساڵێك به‌پارێزگا بوونى بۆچى تاوه‌ك ئه‌مڕۆ ئه‌م قه‌زا دێرین و تازه‌ پارێزگایه‌ ته‌رمیناڵێكى یه‌كگرتوى شیاوى نییه‌

 

به‌درێژایی زیاتر له‌ سه‌دو په‌نجا ساڵ به‌قه‌زابونى و نزیكه‌ى 5 ساڵێك به‌پارێزگا بوونى بۆچى تاوه‌ك ئه‌مڕۆ ئه‌م قه‌زا دێرین و تازه‌ پارێزگایه‌ ته‌رمیناڵێكى یه‌كگرتوى شیاوى نییه‌؟ بۆچى شوێن بازاڕى میوه‌ و سه‌وزه‌واتێكى گونجاوى نییه‌ ؟ بۆچى وه‌ك باقى شار و شارۆچكه‌كانى دیكه‌ ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازى نییه‌ ؟ بۆچى هۆڵێكى شایسته‌ى به‌ مه‌راسیم و بۆنه‌ تایبه‌ته‌كان نییه‌ ؟ بۆچى پاركێكى شایسته‌ى به‌پشودان و كات به‌سه‌ر بردنى هاولاتیانى نییه‌؟ ئه‌م بۆچیانه‌و ده‌یان بۆچى دیكه‌ ...كه‌ ده‌كرێت له‌ده‌رفه‌ته‌كانى دیكه‌ بخرێنه‌ ڕوو.

سه‌ربارى ئه‌م هه‌موو بۆچییانه‌ ده‌یان به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارمان بین هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌گوڕو تینێكى جدییانه‌ دێنه‌ مه‌یدان، وه‌ك بڵێی فانۆسه‌كه‌ى عه‌لادین لاى ئه‌وان بێت.. چه‌ندین گفت و به‌ڵین ده‌ده‌ن و پاش گه‌رم بونى به‌شێكى جه‌سته‌یان له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ ئیتر خۆیان ده‌كه‌نه‌ كه‌ڕه‌ ىشه‌ربه‌ت.
كاتێكیش ڕوبه‌ڕوى قسه‌و دیالۆگ ده‌بنه‌وه‌ وا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن و پیشان ده‌ده‌ن ئه‌وان له‌ كه‌سه‌ دڵسۆزه‌كانى ئه‌م شاره‌ن و له‌پێناو چاره‌سه‌رى كێشه‌و گرفت و داوا ومافه‌كانى خه‌ڵكى شاره‌كه‌ نه‌ خه‌وو ده‌چێته‌ چاوانیان نه‌ ماندووش ده‌بن

 

كاتێكیش ڕوبه‌ڕوى قسه‌و دیالۆگ ده‌بنه‌وه‌ وا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن و پیشان ده‌ده‌ن ئه‌وان له‌ كه‌سه‌ دڵسۆزه‌كانى ئه‌م شاره‌ن و له‌پێناو چاره‌سه‌رى كێشه‌و گرفت و داوا ومافه‌كانى خه‌ڵكى شاره‌كه‌ نه‌ خه‌وو ده‌چێته‌ چاوانیان نه‌ ماندووش ده‌بن. له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ى ده‌یبیستین ده‌رئه‌نجامى ئه‌م واقیعه‌ته‌یه‌ كه‌ ئه‌مرۆ ده‌یبینین.

من نامه‌وێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بدوێم به‌ڵام له‌كۆتاییدا ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم بۆئه‌وه‌ى بزانیت كێ دڵسۆزى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و كێ هه‌ڵه‌بجه‌ى خۆشده‌وێ تكایه‌ سه‌رێك له‌شار بده‌ن ته‌نیا یه‌ك كاتژمێر به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تێبگه‌ن و لاتان ئاشكرا ببێت كێ هه‌ڵه‌بجه‌ى خۆشده‌وێ؟.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP