سلێمانی و کۆنگرەی حزبەکان!

موئمین یاسین زەڵمی - 8-09-2019 - 1781 جار خوێندراوەتەوە


زۆرینەی حزبە كوردستانییەكان پابەندی مادەكانی پەیڕەوەی ناوخۆی حزبەكانیان نابن بۆ گرێدانی كۆنگرەكانیان، بەڵام لەسەر هۆشداری كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەشێكی زۆر لەحزبەكان پێویستە ئەمساڵ كۆنگرەی خۆیان ساز بكەن، شەقامی كوردی چۆن لەكۆنگرەی حزبەكان دەڕوانێت؟‌و حزبەكان دەیانەوێ چی بگوازنەوە بۆ شەقام؟
بە گوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان وا پێدەچێت ئەمساڵ ئەو حزبانەی كە سەركردایەتی‌و كاریگەرییان زیاترە لەپارێزگای سلێمانییە، كەهەریەك لەیەكێتی نیشتیمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكگرتووی ئیسلامی‌و كۆمەڵی ئیسلامیین، كۆنگرەی دواكەوتووی خۆیان ببەستن‌

 

بە گوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان وا پێدەچێت ئەمساڵ ئەو حزبانەی كە سەركردایەتی‌و كاریگەرییان زیاترە لەپارێزگای سلێمانییە، كەهەریەك لەیەكێتی نیشتیمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكگرتووی ئیسلامی‌و كۆمەڵی ئیسلامیین، كۆنگرەی دواكەوتووی خۆیان ببەستن‌و لەئێستاشەوە گفتوگۆ‌و پرسە جیاوازەكان لەسەر شێوازی كۆنگرەكان‌و گۆڕانكارییە چاوەڕوانكراواكان دەستیان پێكردووە.
رەنگە گرنگترین پرسی كۆنگرەی یەكێتی پرسی یەكلاكردنەوەی شێوازی ئیدارەدانی حزبەكە بێت، چونكە پاش كوچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی تا ئێستا ئاراستەكانی ناو یەكێتی نەیانتوانیوە جێگرەوەیەك یان بەلایەنی كەمەوە شێوازێكی بۆ دانانی جێگرەوە دیاری بكەن

 

یەكێتی نیشتیمانی تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستووە‌و ئەگەرچی دوایین راگەیەنراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە باسلەوە دەكات 7-12-2019 کۆنگرە ببەستێت، رەنگە گرنگترین پرسی كۆنگرەی یەكێتی پرسی یەكلاكردنەوەی شێوازی ئیدارەدانی حزبەكە بێت، چونكە پاش كوچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی تا ئێستا ئاراستەكانی ناو یەكێتی نەیانتوانیوە جێگرەوەیەك یان بەلایەنی كەمەوە شێوازێكی بۆ دانانی جێگرەوە دیاری بكەن، ئێستاش باسوخواسەكان هەر گەرمن‌و روون نیە كەئایا كۆدەنگی لەسەردانانی سكرتێری گشتی دروست دەبێت یان سیستەمی هاوسەرۆكی‌و دەستەی بەڕێوەبردن پیادە دەكرێت.
گۆڕان لەپاش كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە دەكرێ بوترێت هەمووشتێكی گۆڕاوە ناوەكەی نەبێت، چونكە فۆڕمی سیاسەتكردنی حزبەكە‌و شێوازی ئیدارەدان‌و فیكر‌و تەنانەت ئایدۆلۆجیاكەشی كەوتونەتە بەر رەخنەی توند

 

بزووتنەوەی گۆڕان لەپاش كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە دەكرێ بوترێت هەمووشتێكی گۆڕاوە ناوەكەی نەبێت، چونكە فۆڕمی سیاسەتكردنی حزبەكە‌و شێوازی ئیدارەدان‌و فیكر‌و تەنانەت ئایدۆلۆجیاكەشی كەوتونەتە بەر رەخنەی توندی بەشێكی زۆری ئەو ئەكادیمی‌و رۆشنبیر‌و گەنجانەی رۆژانێك پایەی گۆڕان بوون، بۆیەش لەدوای دوو شكستی یەكلەدوایەك لەهەڵبژردنەكاندا چاوەڕوانی زۆر لەو هێزە‌و گۆڕانكارییەكانی ناكرێت، چونكە نزیكەی نیوەی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن بڕیاریانداوە خۆیان كاندید ناكەنەوە بەڵام دیسانیش ئەمە بەشێكی لەبەرپرسیارییەتی ڕاكردنە یان فۆڕمێكیتری ناڕازیبوونە  بە سیاسەتی ئێستای حزبەكە.

هەرچی یەكگرتووی ئیسلامی‌و كۆمەڵی ئیسلامیشن ئامادەكارییە سەرەتاییەكانیان بۆ گرێدانی كۆنگرە دەستپێكردووە‌و گرنگیپێدەرانی سیاسەت چاویان لەسەر دوو بانگەشەی ئەم هێزە ئیسلامیەیە كەئەوانیش توخكردنەوەی پەروەردەكەی یەكگرتوو‌و كرانەوەی زیاتر‌و ناوگۆڕینەكەی كۆمەڵن .
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاری تۆخكردنەوەی كاری بانگخوازی‌و چالاكییە پەروەردەییەكانی داوە‌و لەژێر چاودێری وردی ئەمینداری گشتی حزبەكەدا 

 

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاری تۆخكردنەوەی كاری بانگخوازی‌و چالاكییە پەروەردەییەكانی داوە‌و لەژێر چاودێری وردی ئەمینداری گشتی حزبەكەدا لەئێستادا زۆرینەی چالاكییە ئۆرگانییەكانی یەكگرتوو خولی پەروەردەیی‌و كۆرسی بانگخوازین‌و وا دەردەكەوێت كەتەنها كەناڵی سپێدە‌و فراكسیۆنە پەرلەمانییەكەیان خەریكی سیاسەت بن‌و حزبەكە خەریكە دەچێتەوە سەر فۆڕمە سەرەتاییەكەی دەیەی نەوەدەكان، بەڵام هێشتاش روون نیە ئایا كۆنگرەی حزبەكە ئەم پێشنیارە پێشوەخت چالاككراوە تەبەنی دەكات یان نا‌و ئایا سیاسەتوانانی یەكگرتوو چۆن هەنگاوی داهاتوویان هەڵدەگرن؟
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەدوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسیدا لیژنەی باڵای كۆنگرەی پێكهێنا‌و وا بڕیارە لەهەفتەی داهاتوودا ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكە وادەی كۆنگرە دیاری بكات

 

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەدوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسیدا لیژنەی باڵای كۆنگرەی پێكهێنا‌و وا بڕیارە لەهەفتەی داهاتوودا ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكە وادەی كۆنگرە دیاری بكات، ئەگەرچی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەیامی ساڵوەگەڕی ڕاگەیاندنی حزبەكەدا باسی لەهەڵگرتنی هەموو سنورەكانی گۆڕانكاری كرد تا دەگاتە لێكردنەوەی پاشگری ئیسلامی لەناوی حزبەكە، بەڵام چاوەكان زیاتر لەسەر هەوڵەكانی كۆمەڵن بۆ گەڕاندنەوەی سەركردە‌و كادیرە دەستلەكاركێشاوەكانی حزبەكە‌و سەركردایەتی حزبەكەش بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی داوە، چونكە لەگەڵ ئەوەی كەهەڵبژاردنی رابردوو كۆمەڵ كورسییەكی زیاد كرد بەڵام دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەكی زۆر لەئەندامەكانی‌و كەنارگیری ژمارەیەكی بەرچاویتر لەسەركردەكانی، حزبەكەی راگرتووە‌و هەموو هیواكان لەسەر كۆنگرەی چوار هەڵچنراون.

ئەوەی شەقامی كوردی بە تایبەت سلێمانی دەیخوازێت خزمەتكردنی پارێزگاكەیە‌و بە دڵنیاییەوە سەركەوتنی كۆنگرەی حزبەكان كاریگەری لەسەر ئیدارەدانی پارێزگاكە هەیە بۆیەش خواستی گشتی خواستێكی ئاشتیخوازانە بەربڵاوە بۆ سەركەوتنی كۆنگرەكان.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP