كۆمیدیاى چاكسازى

ئیبراهیم هه‌ورامانی - 8-09-2019 - 1000 جار خوێندراوەتەوە

سه‌د ڕۆژ له‌ته‌مه‌نى كابینه‌ى نۆهه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕى، وه‌ك ده‌ڵێن (مانگه‌شه‌و سه‌رله‌ئێواره‌ دیاره‌ ) هه‌رچه‌نده‌ دروشمه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى كارى چوارساڵی داهاتوى كابینه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ چاكسازى و بنڕیكردنى گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌نده‌ڵكاران.

سه‌د ڕۆژ تێپه‌ڕى و هێشتا تۆزقاڵێ له‌ دروشمه‌كانى كاركردنى ئه‌م كابینه‌یه‌ نه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ مایه‌ى ئه‌و ئومێده‌ى هاوڵاتى ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌درێژایی ئه‌م چواره‌ساڵه‌ى داهاتوو ژیانى خۆیانى له‌سه‌ر بنیات بنێن.

ئه‌وه‌ ده‌گوزه‌رێ درێژكراوه‌ى به‌رنامه‌ و كارى ساڵانى پشوى كابینه‌كانى دیكه‌ى حكومه‌ته‌.
سه‌د ڕۆژ تێپه‌ڕى هێشتا دوو موچه‌ و سێ موچه‌و چه‌ند موچه‌ى هه‌ر به‌رده‌وامى هه‌یه‌.
سه‌د  ڕۆژ تێپه‌ڕى هێشتا حیزب هه‌ر له‌ قۆرخكردنى بازاڕ و نرخدایه‌.
سه‌د ڕۆژ تێپه‌ڕى و هێشتا ده‌ستى حیزب له‌یه‌خه‌ى حكومه‌ت به‌رنه‌بوه‌.
سه‌د ڕۆژ تێپه‌ڕى و هێشتا هه‌ر موچه‌ له‌دواكه‌وتن دایه‌.
سه‌د ڕۆژ تێپه‌ڕى و هێشتا هه‌یمه‌نه‌ى دوو ئیداره‌ى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمدا وجودى هه‌یه‌.
سه‌د  ڕۆژ تێپه‌ڕى و هێشتا ڕێژه‌ى بێكارى له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.
سه‌د  ڕۆژ تێپه‌ڕى و هێشتا كێشه‌و گرفت و قه‌یران هه‌ر له‌بره‌و بێ چاره‌سه‌ركردن دایه‌.
بۆیه‌ پاش تێپه‌ڕبونى ئه‌م سه‌د  ڕۆژه‌  ده‌پرسین كێ چاكسازى ده‌كات ؟ چاكسازى به‌كێ ده‌كرێت ؟
ئایا ئه‌م تیمه‌ ده‌توانن ببنه‌ مژده‌ به‌خش و جێگه‌ى ئومێدى هاولاتیانى ئه‌م حكومه‌تى هه‌رێمه‌ بۆ به‌مه‌ده‌نى كردنى كۆمه‌ڵگا و به‌ موئه‌سه‌سه‌كردنى  كاره‌كانى كابینه‌كه‌یان ؟ ڕه‌نگه‌ تێپه‌ربونى سه‌د ڕۆژى دیكه‌و به‌ تێپه‌ڕبونى كات بگه‌ینه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ى كه‌ ئه‌م كابینه‌ش به‌هه‌مان تیمى حوكمدارێتیه‌وه‌ هه‌مان تیمى به‌ڕێوه‌بردنى كابینه‌كانى پێشوو به‌ گۆڕانكارییه‌كى ساده‌و ساكاره‌وه‌.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP