هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

حزب هەموو شتێك نیە !

عوسمان گوڵپی - 1-09-2019 - 1190 جار خوێندراوەتەوە


کاتێك باسی حزبایەتی دەکەین هەموومان وەك یەك دەڵێن حزب وەسیلەیە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکان ، بەڵام کاتێك مومارەسەی سیاسەت و حزبایەتی دەکەین ڕێك پێچەوانەی ئەو قسەیە مامەڵە دەکەین وحزبمان کردۆتە ئامانج و تەواوی کایەکانی ژیانمان دەکەینە قوربانی ئەو بیرکردنەوە هەڵانەی کە بۆ خۆمان بەرهەممان هێناون، خەریکە تەواوی ژیان بچوك دەکەینەوە لە حزبایەتیدا ئەگەرچی پێشتریش من زۆر پابەندی ئەم مۆدێلە حزبیە نەبوم بەڵام هەندێك جار کۆمەڵگەیەك کە خەریکە بەتەواوی دەبێتە کۆمەڵگەیەکی حزبی مەحکومت دەکات بە پابەند بوون بەوەی کە هەیە ئەگەرچی هەڵەش بێت.
کاتێك دوو هێز ناکۆك دەبن یان هێزێك لەیەك جیا دەبێتەوە تەواوی کۆمەڵگە چاوەڕێی ئەوەدەکات هەموو ئەندامەکانیان ڕقیانبێت لەیەك و شیرو تیر لەیەك بسون

 

 گەر سەرنجێکی خێرا بدەین بە ئاسانی لەوە تێدەگەین کە هەموو هەڵوێست و قسەکانمان لە دەرەوەی سیاسەتیش  هەر بە قیاسی حزبی دەپێوین، کایەکانی ژیانمان هەموو کردۆتە حزبی، سەرنج بدە کاتێك دوو هێز ناکۆك دەبن یان هێزێك لەیەك جیا دەبێتەوە تەواوی کۆمەڵگە چاوەڕێی ئەوەدەکات هەموو ئەندامەکانیان ڕقیانبێت لەیەك و شیرو تیر لەیەك بسون، حاڵەتە ئاساییەکە بوەتە ئەوەی کە نابێ ئەمانە یەك بدوێنن نابێت هێوڕێیەتیان بمێنێ و دەبێت لە هەموو کایەکان لەیەك ببڕین تەنانەت تەرکی تازیەو سەرقەبرانی یەکیش دەکەن.

لە کاتێکدا ئەوە حالەتە خراپەکەیە و کۆمەڵگە وێران دەکات ، بەڵکو دەکرێ ئێمە لە سیاسەتدا ناکۆکبین بەڵام هاوڕێین و کەسی یەکین ، دەکرێ لە دوو حزبی جیابین  بەڵام  پێکەوە قسەلەسەر داهاتو بکەین لە کایەکانی تری ژیان هاوبەشبین و هاو هەڵوێستبین.
 دەبێت  ئەم مۆدێلە حزبیە تێپەڕێنین کە هەموو کایەکانی ژیان بە قیاسی خۆی بپێوێ

 

بۆیە دەبێت  ئەم مۆدێلە حزبیە تێپەڕێنین کە هەموو کایەکانی ژیان بە قیاسی خۆی بپێوێ، پێویستە کۆمەڵگە بە ئاراستە تەندروستەکەیدا بەرین  و لەوە تێ بگەین تەواوی ژیان سیاسەت و حزبایەتی نیە و دەکرێ لە هەموو کایەکاندا پێکەوە دۆست و هاوڕێ بین با لە سیاسەتیش ناکۆك و دووربین.

بەم مۆدێلە حزبیە ئێمە لەسەری دەڕۆین مرۆڤ بوەتە خزمەتکاری حزب، لە کاتێکدا پێچەوانەکەی ڕاستە دەبێت حزب هۆکارێکبێ بۆ خزمەتی مرۆڤ

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP