بۆنى بێگانان دێت

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج - 27-08-2019 - 4417 جار خوێندراوەتەوە

 

له‌ ئه‌فسانه‌ و حه‌كایه‌تى گوێ ئاگردانى كوردیدا ، دێوه‌كه‌ كه‌ دێته‌وه‌ بۆنى بێگانه‌ ده‌كات، بۆیه‌ ده‌ڵێت " بۆن دێ بۆنى بێگانان دێ، له‌ ده‌وره‌ ماڵان دێ " خوا خۆى ده‌زانێت ئه‌م دوو دێڕه‌ كێ به‌ ناوى ئه‌فسانه‌و حه‌كایه‌تى كوردیه‌وه‌ نوسیویه‌تى و ئیدى بووه‌ به‌ فۆلكلۆرو شتى دى، مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ ، مه‌سه‌له‌سه‌ره‌كیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆنى بێگانان له‌ خۆت بێت ، یانى خودى كورد به‌رانبه‌ر نیشتمان ، خاك ، خه‌ڵك بۆنى بێگانانى لێبێت ، جارێ من له‌ سه‌ر ناو نانى ئه‌وانى تر به‌ بێگانه‌ قسه‌ى ترم هه‌یه‌و ئه‌م وشه‌یه‌ رێك هى قۆناغى ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌.

كاتى خۆیشى كه‌ ویستیان بۆ چاره‌سه‌رى ناشرینیه‌كه‌ بیكه‌نبه‌ "بیانى" هه‌ر چارنه‌كرا، "غه‌واره‌ ، غه‌ریب، نامۆ "ئه‌وانه‌ ره‌نگه‌ئه‌هوه‌ن تر بن ، قسه‌كه‌ى من له‌ بۆنى بێگانان له‌سه‌ر پێشقه‌ره‌وڵى  دوژمن و دوژمندۆستى و خۆ تڕۆییه‌و واوه‌تریش، كه‌س به‌ قه‌ده‌ركورد بۆنى بێگانه‌ له‌ خۆى نایه‌ت دژى خودى خۆى، راپۆرتنووسه‌كانى ناوحزب ، ناو یه‌ك حزب ،"خه‌ت مایل" هێڵلاره‌كانى نێو حزبێك بۆ یه‌كى دى  ، راپۆرتى پیاوه‌ ئاینیه‌كان له‌ سه‌ر یه‌كتر ، راپۆرتى نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و شاعیرو ئه‌وانى تر له‌ یه‌كخوێندنى ده‌رو دراوسێ، خۆ هه‌ڵنان وله‌وى تر دانى به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌و دامو ده‌زگاو به‌رپرسى سه‌ربازى و میم سینى سه‌راپا بۆیاغ ، له‌ خۆ بێگانه‌بونى كوردى تا ئه‌و راده‌یه‌ى برا له‌ سه‌ر برا بنووسێت و باوك له‌ سه‌ر هه‌ردووكیان، له‌وه‌ها بارو دۆخێكدا كابرا هاتوه‌ ده‌ڵێت، با یه‌كبگرین .

كورد كه‌ى یه‌كى گرتوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ كۆبانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ یه‌كمان گرت تا نه‌هێڵین دوا دیوار بكه‌وێت، دواى ئه‌وه‌ دیسان ده‌ستمانكرده‌وه‌ به‌ نووسینى خراپ له‌ سه‌ر یه‌كتر ، ئه‌م پرش و بڵاویه‌ى هه‌یه‌ هى ئه‌وه‌یه‌ بۆنى بێگانه‌كه‌ له‌ خودى خۆمان دێت نه‌ك كه‌سى تر، ده‌ى غه‌واره‌ كه‌ ئه‌وه‌ ده‌بینێت هه‌ر به‌ چه‌قه‌نه‌یه‌ك ده‌توانێت تارو مارمانكات ، هه‌موو سوپاى ئه‌ڵمان نه‌یانتوانى لینینگراد بگرن ، به‌ڵام گه‌وره‌ ترین شارى كوردان به‌ سه‌ت پیاوى دووژمن ده‌گیرێت ، ناله‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئازامان نیه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تابورى پێنج و شه‌ش و حه‌وتمان هه‌یه‌ . 

دوو تابورى دوایى  ئه‌و ته‌له‌بانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ لاى مامۆستا ملى یه‌كتر ده‌شكێنن، ئه‌و مه‌لایانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ ، كه‌ گومان له‌سه‌ر یه‌كتر دروست ده‌كه‌ن ، هه‌ندێك له‌وانه‌ش كه‌ هیچ كاریان نیه‌ رقیان له‌بابایه‌كى عه‌ره‌قخۆره‌ ، ئاخر مه‌عقول چیه‌ .


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP