کاک ئاری گیان ئەوھاش نا!

نیاز لاجانی - 19-08-2019 - 15169 جار خوێندراوەتەوە

ئێمە  و ئێوە و مالی ئاسۆس و رێبین و نێچیروان و مەسرور و زۆرانیتر بەیەکەوە لە کەرەج بوین....
ھەندێکمان ماینەوە و ھەندێکید پەرشو بلاو بون...
سالان چوون و ھاتن... من و جەنابت لە ھەولێر یەکترمان دیتەوە....
جەنابت بەرپرسی نووسینگەی ئاوێنە لە ھەولێر بووی..
سەردانی منت دەکرد و منیش خۆشحال بوم کە کورە شەھێدێک و رەفیقێکی کەونی من بوویی...
من گلەیم لێتان ھەبوو،تۆش گلەیت ھەبوو، دەتگوت: خالە نیاز دیتنی وەزیر ئاسانترە لە تۆ!
منیش  بە پێکەنینەوە دەمگووت: بەلێ من ئیشم لە وان زیاترە....

ئاری گیان! لەو دەزگایەی کارت دەکرد ھەر پێدەوەستام بالانسەکە راست کەمەوە...
خۆشم دەوێی بەر لە ھەموو شتێک کوری پیاوێکی گەورەی!
پێش نێوەرێک ھاتیە لام و ووت کچێکم خۆش دەوێ و دەمەوێ بیخوازم،پێت گووتم : ناوی نێرگزە.. وتت: ئەوان خەلکی ھەولێر و دەروبەرن،یەکێکیان دەوی کە گەرەنتی و کەفلیم بن،منیش ناوی مامۆستای باوکتم داوە...دەبێ قسە لەگەل باوکت بکەی بۆ چارەسەری ئەو مەوزەعە!
لەبەر چاوی خۆت تەلەفۆنم بۆ باوکم کرد و گوتی بەیانی ساعەت دە لای من بێ و بەخێر بێ و بە برازای خۆمی دەزانم...
شەو لەگەل بابم قسەم کرد و پێم گۆت: ئاری کوری باشە و ئەگەربکرێ چەنابی سەرۆک بیبینێ و بەشکو شتێ بە شتئ بکرێ..
باوکم ووتی: بێگومان شێخ مەحەمەد ھەرسینیم بە برا و ھاوسەنگەرم زانیوە ئەویش وەک تۆیە..
بەیانی یەکترتان دیت ھەم تەوسیەی ژنخوازی کۆتای ھات بە سەلامەتی و ھەم مامۆستای باوکم «وەک خۆت ووتت بە دە دەقەیەک دیدارێکی لەگەل جەنابی سەرۆک بۆ رێکخستی» و جەنابت لە سەنگەرێکەوە بۆ سەنگەرێکیکتر گەرایەوە...

دەستخۆشی لە جەنابی سەرۆک و باوکم دەکەم کە تۆیان وەک قوربانیەک و تێکۆشەرێک بینی... ئەمنیش کۆلێک گەشامەوە... ئاخر نازانی کوشتنی باوکت چێندە ئازاربەخش بوو ئاری گیان..

ئاری برام! دەبوو ھێندە راستی ھەیە خۆت بلێی ئێمەشی بێ سەغلەت نەکەی،ئاخر  خۆششمان دەوێی و رەخنەشمان لێت ھەیە.... برەک لەسەرەخۆ....

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP