كوشتن وه‌ك ئاو خواردنه‌وه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج - 19-08-2019 - 4879 جار خوێندراوەتەوە

وتی ئه‌گه‌ر چوومه‌ قوتابخانه‌ ئیتر وه‌ك مه‌مه‌جان ده‌كه‌م، ناچمه‌ پۆله‌وه‌ و راده‌كه‌مه‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت جاری تریش باسی ئه‌وه‌ی بۆكردوم كه‌ چۆن له‌ فیلمه‌وه‌ فێر بووه‌ ده‌مانچه‌ بته‌قێنێت

 

دوێنێ‌ به‌یانی له‌ گه‌ڵ ره‌نوی كچما كه‌ دوا فریشته‌ی ماڵه‌كه‌یه‌ ئه‌چووم تا له‌ قوتابخانه‌ ناوی تۆمار بكه‌م، له‌ڕێگا به‌یه‌كه‌وه‌قسه‌مان ده‌كرد، یان راستتر ئه‌وه‌یه‌ بڵێم ئه‌وقسه‌ی ده‌كردو من گوێم رادێرابوو، وتی ئه‌گه‌ر چوومه‌ قوتابخانه‌ ئیتر وه‌ك "مه‌مه‌جان" ده‌كه‌م، وتم مه‌مه‌جان چیه‌ وتی ئاغای بچوك، ناچمه‌ پۆله‌وه‌و راده‌كه‌مه‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت جاری تریش باسی ئه‌وه‌ی بۆكردوم كه‌ چۆن له‌ فیلمه‌وه‌ فێر بووه‌ ده‌مانچه‌ بته‌قێنێت.
شه‌وه‌كه‌ی هه‌رزه‌یه‌ك به‌ دوو چه‌رخه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ به‌نزینخانه‌ی شۆڕش به‌ ده‌مانچه‌ مێردمناڵێكی كوشت، كه‌ كرێكاری ئه‌و شوێنه‌ بوو

 

شه‌وه‌كه‌ی هه‌رزه‌یه‌ك به‌ دوو چه‌رخه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ به‌نزینخانه‌ی شۆڕش به‌ ده‌مانچه‌ مێردمناڵێكی كوشت، كه‌ كرێكاری ئه‌و شوێنه‌ بوو، گرته‌ی تۆمار كراوی روداوه‌كه‌یان له‌ یه‌ك دوو شوێنه‌وه‌ بۆ ناردم "نابوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ بڵاوبێته‌وه‌ "، دڵم داخورپا چۆن ده‌بێت ئه‌مه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌، گرته‌كه‌ زۆر ئازار به‌خشه‌، به‌س نازانم چۆن هه‌ستمكرد ده‌ڵێی ئه‌م جۆره‌ كوشتنه‌م له‌ فیلمدا چه‌ند جارێك بینیوه‌، ئێستا ده‌زانن ئێمه‌له‌ چ دۆزه‌خێكداین.
دزینی نه‌وت، سوككردنی مرۆڤ، تاڵانی دارو به‌رد، به‌ هه‌ده‌ردانی سامان، كوشت و بڕی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ داغان و هه‌لا هه‌لا ده‌كه‌ن

 

دزینی نه‌وت، سوككردنی مرۆڤ، تاڵانی دارو به‌رد، به‌ هه‌ده‌ردانی سامان، كوشت و بڕی شه‌ڕی ناوخۆ، ده‌رگا كردنه‌وه‌ بۆ ئێرانوتوركیاو میت ولۆمپه‌ن و بێبایه‌خكردن به‌هه‌موو مانایه‌ك، خواردنی ئێكسپایه‌ر، ده‌رمانی به‌سه‌ر چوو، زیادبوونی شێرپه‌نجه‌وبه‌ كار هێنانی تلیاك و حه‌شیش و پیسكردنی ژینگه‌و هێنانی هه‌مه‌ جۆر كارگه‌وكارخانه‌ی بێكه‌ڵك و بێ‌ فلته‌ر، دواجاریش په‌خشكردنی ئه‌و هه‌موو فیلم و زنجیره‌ دراما سه‌قه‌ت و شێواوه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ داغان و هه‌لا هه‌لا ده‌كه‌ن، كه‌سیش نیه‌ هیمه‌تێ‌ بكات، فریاد ڕه‌سێك نیه‌، خه‌مخۆرێك نیه‌ بڵێت بیرێ‌ له‌ ئاینده‌بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ر چیمان هه‌یه‌و نیه‌ پاشه‌ كشه‌ی كردووه‌، نه‌مه‌لا مه‌لای جاران نه‌مامۆستا مامۆستای جاران، نه‌فیته‌ر فیته‌ری جاران و نه‌فێرخواز فێرخوازی جاران و نه‌باوك باوكی جاران.
كوشتنی ئه‌و تازه‌ پێگه‌یشتوه‌ به‌و جۆره‌و ئه‌و خوێنساردیه‌ی بكوژه‌كه‌، هه‌رچی كوشت و بڕی ئه‌م وڵاته‌یه‌ له‌ 1991ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هێنایه‌وه‌ به‌ر دیه‌م

 

كوشتنی ئه‌و تازه‌ پێگه‌یشتوه‌ به‌و جۆره‌و ئه‌و خوێنساردیه‌ی بكوژه‌كه‌، هه‌رچی كوشت و بڕی ئه‌م وڵاته‌یه‌ له‌ 1991ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هێنایه‌وه‌ به‌ر دیه‌م، ئه‌م بێبایه‌خكردنی مرۆڤه‌، كه‌ هه‌ر رۆژه‌ به‌ جۆرێك وانه‌ی كوشتنی فێری مناڵه‌كان ده‌كه‌ن، ئێمه‌ به‌ره‌و چاره‌نووسێكی مه‌ترسیدار ده‌بات.

ئه‌وه‌ چ خوێنساردیه‌كه‌ له‌ پێناو بڕێك پاره‌دا مرۆڤێك بكوژی و زۆر ئاسایی شوێنه‌كه‌ش به‌ جێبهێڵیت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP