کێن ئەوانەی داوای کۆنگرە دەکەن!

کاروان عەلی شامار - 18-08-2019 - 4317 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا مژاری گەرمی نێو کادیرانی یەکێتی بەستنی کۆنگرەیە گەرچی ئەم پرسە گرنگ و ھەنوکەییە زەمینەسازییەکی وای بۆ نەکراوە کەجێی رەزامەندی تەواوی ئەندامانی حیزبەکە بێ! باشتر بڵێین ھیچ گەرەنتیەک نییە بۆ گۆرینی ستراتیژ و ستراکچەری یەکێتی، واتە نازانرێ دوای کۆنگرە ئایندەی یەکێتی بەرەو کوێ دەروات! ئەوەی ھەیە تەنھا چەن بەرپرسێکن کە دەیانەوێ بەدروشمی پۆپۆلیستی جەماوەری یەکێتی وەک پردێک بۆ بون بەسەرکردایەتی بەکاربێنن! گەر بەدیقەتەوە بروانرێ ھەر ئەوانیش مکوڕن لەسەر ئەنجامدانی ئەو پرسە!.

کۆنگرە ئەگەر بۆ خۆنوێکردنەوەی یەکێتی بێ و کادیری یەکێتی دەستکراوەبێ و بە فیدباکی کەسی ئەندامەکان دەستنیشان بکا ئەوا بێگومان کارێکی باشەو ھەموو یەکێتیەکان لەگەڵی دەبن لێ بۆ ئەوەبێ تەنھا کۆمەڵێک روخساری سواو ببن بەسەرکردایەتی کەھەمو خەمیان گەشتنە بەو خواستە ئەوە کۆنگرە نەبەسترێت باشترە.

کادیر و دڵسۆزانی (ی ن ک) لەگەڵ ئەوەن کۆنگرەیەکی نەوعی ببەسترێ نەک لەبەرمەبنای مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و بنەماڵەوە کەسەکان ھەڵبژێردێ! سەرباری ئەوەش نزیک دەبینەوە لە دەیەیەک کە ئەو حیزبە کۆنگرەی نەبەستۆوە لێ ھیچی خراپ روی نەداوەو توانیویەتی بەرگەی زۆر ھەورازو نشێویش بگرێ!. 

خولاصە، گەر حیزبی شەھیدان کۆنگرەیەکی رەمزی و چەندێتی ببەستێ تەنھا بۆ ھاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک فیگەری بێپێشینە بێ ئەوا دەکەوێتە ھەڵەیەکی مێژوییەوە، دواجار کادیر باجەکەی دەدات، دوریش نییە خۆزگە بخوازرێ بۆ سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیەکانی پێشوو! بەپێچەوانەشەوە ئەنجامدانی دەبێتە زایەڵەی کۆنگرەیەکی بابەتی و  ھەوێنی نوێبونەوەو بەرەوپێشچونی زیاتری حیزبەکەی مام.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP