بەپەلە

گوێ له‌ ئۆجئالان بگرن

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج - 12-08-2019 - 6691 جار خوێندراوەتەوە


له‌ دوا دیدارى دوپارێزه‌ر له‌ پارێزه‌ره‌كانیدا دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ گۆشه‌ گیرى ، ئاپۆ پرسى ته‌ندروستى خۆى به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرت و كێشه‌و ئاڕیشه‌كانى كۆمه‌ڵى توركیاو ئه‌وسته‌مكارى ونادادیه‌ى هه‌یه‌ئێستا بو به‌ بابه‌تى گفتوگۆكه‌ى .

ئاپۆ وه‌ك بیركه‌ره‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئاشتى ویست ، وه‌ك ماندێلایه‌كى كورد و بگره‌ سه‌رتر له‌ ماندێللا له‌ بوارى توله‌رانس و لێبورده‌یدا ، مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ى ئاینده‌ى ئه‌و دۆخى دابڕانه‌ى له‌ ئێستادا هه‌یه‌ ئاشكرا كرد ، ئه‌و به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ باسى ئه‌وه‌ى كرد ئه‌و سه‌ركێشى ونابه‌رپرسیاره‌تیه‌ى ئێستا هه‌یه‌ ئاینده‌ ده‌خاته‌ دۆخێكى ناجۆره‌وه‌ ،خه‌ریكه‌ ئیدى دابڕان ودوركه‌وتنه‌وه‌ به‌ راده‌یه‌كى مه‌ترسیدار له‌ نێوان كوردو توركا دروست ده‌بێت ، ئه‌و له‌ئیمرالیه‌وه‌ له‌ خه‌مى تێكچوونى زیاترى بارو دۆخه‌كه‌دایه‌وئه‌وانى ده‌رێ له‌ برى به‌ ته‌نگه‌وه‌ هاتن هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن .

ئۆچئالان بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌ودۆخه‌ باسى رێكه‌وتنى كۆمه‌ڵایه‌تى ، رێكه‌وتنى سیاسى ، رێكه‌وتنى كولتورى كرد ، له‌ راستیدا ئه‌مه‌ئاشتبوونه‌وه‌ى سه‌رتاسه‌ریه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌ر مێزى گڤت وگۆ ، ئێستا له‌ هه‌ركات زیاتر كۆمه‌ڵى توركى له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و مه‌ترسى تێكبه‌ربووندایه‌ ، ناكرێ ئه‌وله‌ زیندانه‌وه‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ ببینێ وئه‌ردۆغانله‌ لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى توركیدا كار بۆ دروستبوونى بكات .

قسه‌كردن له‌ هێزى نه‌رم، ئاوه‌زو پێكه‌وه‌یى، له‌و روانگه‌یه‌وه‌یه‌ ئیدى خوێن نه‌ڕژێت ،ئاینده‌ى توركیا یان پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌وقبوڵكردنى كورده‌ وه‌ك كورد یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌ ،توركیا به‌ دانپیانانى خۆى بوونى 15 ملیۆن كورد له‌و وڵاته‌ ده‌سه‌لمێنێت ، ژماره‌كه‌ له‌وه‌ زیاتره‌ ، بوارى هه‌ناسه‌ دان هه‌بێت زۆر زیاتر ده‌بێت ، چ گه‌وجیه‌كه‌ مرۆڤ 15 ملیۆن نادیده‌ بكات ، كه‌ئه‌گه‌ر شه‌ڕى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست بێت ئه‌ووڵاته‌ ده‌بێت به‌ گۆمى خوێن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت، توركیا به‌ به‌رنامه‌ ناوچه‌ كوردیه‌كانى فه‌رامۆش كردووه‌و هه‌وڵى داوه‌ له‌ دواكه‌وتویدا بیانهێڵێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش رق و توڕه‌یى دروست ده‌كات .

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP