چه‌ند پێشنیارێک بۆ وه‌زیرى نوێى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ کابینه‌ى نوێیه‌م

سەباح علی جاف - 10-08-2019 - 2128 جار خوێندراوەتەوە

مرۆڤ هه‌میشه‌ پێویستى به‌ روانگه‌ و ره‌خنه‌ و بیرخستنه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌یش له‌ پێناو باشتر کردنى ژیان و ئه‌و لایه‌نه‌ى که‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت کارى له‌سه‌ر بکه‌ین ، له‌و روانگه‌یه‌وه‌ و وه‌ک وه‌زاره‌ت  و خودى وه‌زیر داواکاره‌ که‌ راو و پێشنیاره‌کان گه‌ڵاڵه‌ بکرێن بۆ چوار ساڵى ئاینده‌ ، له‌ پێناو دیدگایه‌کى نوێ و کارى باشتر ئه‌م پێشنیارانه‌ ده‌خه‌ینه‌ پێش چاو به‌ ئومێدى له‌به‌رچاو گرتن و به‌ هه‌ند وه‌رگرتن ، ئه‌م پێشنیارانه‌ بۆ به‌ڕێز وه‌زیرى نوێى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى – حوکمه‌تى هه‌رێمه‌ له‌ کابینه‌ى نوێیه‌م به‌و پێیه‌ى هه‌ر به‌ڕێزێک له‌ کابینه‌ى نوێدا ده‌بێت دیدگا و روئیاى خۆى هه‌بێت ئه‌مه‌یش له‌ پێناو کارکردنى چوار ساڵى وه‌زاره‌ته‌ى بۆ هاوڵاتیان و ستافى وه‌زاره‌ت و چین و توێژه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ خۆى، به‌ ئومێدم ئه‌م خاڵانه‌ جێگه‌ى بکرێته‌وه‌ له‌ کارنامه‌ى وه‌زاره‌تدا به‌شێوه‌یه‌ک که‌ خزمه‌تى باشتر بکات ئه‌مه‌یش به‌و مانایه‌ى که‌ ئه‌و کارانه‌ى که‌ له‌ کابینه‌کانى پێشتر باش بوونه‌ په‌ره‌ى پێبدرێت و ئه‌ویشى خراپ و رێگر بووه‌ لاببرێت و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر کردنى بدرێت به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ له‌ کاتى کارکردنى وه‌زیرى نوێ بتوانرێت به‌ ئاراسته‌ى باشتر بون ببرێت ، ده‌کرێت به‌شێک له‌ بۆچونه‌کان به‌ گیانى ره‌خنه‌یش وه‌ربگیرێت .

یه‌که‌مین کارێک که‌ پێویسته‌ بۆ چوار ساڵى ئاینده‌ کارى له‌سه‌ر بکرێت گرنگى دان بێت به‌ (سه‌رچاوه‌ى مرۆی ) واتا بنیادنانه‌وه‌ى تاکى زانستخواز چونکه‌ به‌ راستى بنیادنانه‌وه‌ى مرۆڤ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ى مانه‌وه‌ و بوونه‌ واتا گه‌ر تۆ تاک بینا نه‌که‌ى به‌ چه‌کى ئومێد و زانست ئه‌وا هه‌ر کار کردنێک سودى ئه‌وتۆى نابێت چونکه‌ ئه‌مه‌ به‌ ئاشکرا له‌ زانکۆ و ناوه‌نده‌ زانستیه‌کاندا هه‌ستى پێ ده‌کرێـت ، دووباره‌ بنیادنانه‌وه‌ى مرۆڤى ئومیده‌وار ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تى کارکردنى چوار ساڵى ئاینده‌ بێت . 

ئه‌و پرۆژه‌ و و به‌رنامه‌ و بڕیار و رێنمایانه‌ى که‌ ده‌درێت بۆ چوار ساڵى ئاینده‌ به‌ شێوه‌یه‌ک بێـ پێش هه‌موو شت له‌گه‌ڵ واقیع و زه‌مینه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى کورده‌واریدا بگونجێت ئه‌مه‌یش والێک بدرێته‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵگه‌ به‌رده‌وام پێویستى به‌ره‌وپێشچوون هه‌یه‌ ، خاڵێک که‌ بۆ تاک به‌ تاکى کۆمه‌ڵگه‌ بێت واتا که‌ پرۆژه‌یه‌ک ده‌خرێته‌ بوارى جێ به‌جێ کردنه‌وه‌ به‌ لایه‌نى که‌م سودى له‌سه‌دا هه‌شتاى له‌به‌رچاو بێت و بیست له‌ سه‌دى وا دابنرێ که‌ ئامانج نه‌پێکێ که‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرجاران ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ ، هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک خاوه‌نى کۆمه‌ڵێک بنه‌ما و هه‌لومه‌رج و دابونه‌ریت و ژیرخانى پێشتره‌ که‌ ده‌بێت ئه‌مانه‌ له‌ هێنانى پرۆژه‌ى په‌روه‌رده‌یدا له‌به‌رچاو بگیرێت . 

ئه‌و به‌رنامه‌ و پرۆژانه‌ى که‌ ره‌هه‌ندێکى نیشتیمانى و ره‌هه‌ندێکى دوور مه‌وداى هه‌یه‌ باشتر دیراسه‌ بکرێت و راى هه‌موانى له‌سه‌ر وه‌ربگرێت واتا له‌ ئاستى خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌موو رووه‌کانه‌وه‌ ، هاوکات پشت به‌ راى ده‌ره‌وه‌یش ببه‌سرێت ئه‌مه‌یش به‌ شێوه‌یه‌ک بێت که‌ ئامانجه‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌ بێت که‌ ئه‌و پرۆژه‌ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ى کورده‌وارى بشێت و بۆ سودى کوردستان بێت نه‌ک له‌به‌ر خاترى فڵانه‌ وولات و رێکخراوى جیهانى . 

خاڵێکى تر که‌ به‌رده‌وام جێگه‌ى مشت و مڕ بووه‌ ئه‌ویش بوونى ده‌سته‌ و گروپى دیارى کراو یان به‌ حزبى بوونى دام و ده‌زگاکانى خوێندنى باڵایه‌ که‌ ده‌کرێت به‌ شێوه‌یه‌کى رێژه‌ى کار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ بکرێت و هه‌وڵ بدرێت وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ چوار ساڵى ئاینده‌ هیچ نه‌بێت بتوانێت حزب و ده‌سته‌ و گروپه‌کان بۆ خزمه‌تى په‌روه‌رده‌ و فێرکردن به‌کاربهێنێت ، خۆ گه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ به‌ ته‌واوى بنه‌بڕ بکرێت ئه‌وا مێژینه‌ و ئومێد به‌خشه‌ . 

گه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى سه‌ره‌وه‌ له‌ چوار ساڵى کار کردنى وه‌زاره‌تدا ره‌تگ بداته‌وه‌ ئه‌وا ده‌کرێت ئاسانتر هه‌وڵى چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌ و گرفته‌کانى ئێستا و رابردوو بدرێت ، به‌ بڕواى من چه‌ند کێشه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ که‌ ده‌کرێت له‌به‌رچاو بگیرێن له‌وانه‌ : له‌ دانانى ستافى کارگێرى و زانستى زانکۆکاندا ده‌کرێت ورتر کار بکرێت ئه‌مه‌یش له‌ پێناوى (دانانى که‌سى شیاو له‌ شوێنى شیاو ) به‌ تایبه‌ت سه‌رۆکى زانکۆ و راگر و سه‌رۆکى به‌شه‌کاندا که‌ من له‌م رووه‌ پێشنیارێک ده‌خه‌مه‌ روو له‌ کۆتاى ئه‌م نوسینه‌دا، له‌ دامه‌زراندنى یه‌که‌مه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگاندا هه‌وڵ بدرێت به‌شێوه‌یه‌ک بێت که‌ گیانى کێ به‌ڕکێ که‌م نه‌کاته‌وه‌ واتا گه‌ر هه‌وڵى جدى بۆ دامه‌زراندنى ئه‌وان نه‌درێت ئه‌وا زانکۆکان روبه‌ڕووى گرفتى جدى ده‌بنه‌وه‌ ، له‌ ده‌رکردنى بڕیار و رێنمایه‌کاندا وورد تر پلان دابنرێت به‌ تایبه‌ت له‌ چوار ساڵى رابردوو دوو خاڵ جێگه‌ى زۆرترین مشت و مڕ و کێشمه‌کێش بوون ، یه‌که‌میان سیسته‌مى وه‌رگرتنى قوتایى و خوێندکاران که‌ رێنمای و بڕیاره‌کان زۆر خێرا بوون و خوێندکارى توشى سه‌رلێشێوان کرد که‌ به‌ بڕواى من تاکه‌ شانازى بۆ سیسته‌مى خوێندن له‌ کوردستان له‌ رابردوودا ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ خوێندن به‌ خۆڕا و بۆ هه‌موان بوو که‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ گۆڕدرا بۆ سیسته‌مى پارالێڵ که‌ که‌متر له‌ سودى هه‌موان به‌ تایبه‌ت زۆرینه‌ى کۆمه‌ڵگه‌دا بوو ، خاڵى دووه‌م که‌ تایبه‌ت بوو به‌ رێنماى تایبه‌ت به‌ خوێندنى ماسته‌ر و دکتۆرا که‌ به‌ جۆرێک بوو که‌ زیانى له‌ که‌رتى خوێندن دا چ له‌ رووى زانستى چ له‌ رووى ئابوورى به‌ تایبه‌ت رێنماى توانستى زمان که‌ ئه‌مه‌یش بوو به‌ هۆى ته‌واو په‌راوێز خستنى زمانى شیرینى کوردى و شه‌له‌ل بوونى خوێندنى ماسته‌ر و دکتۆرا له‌ کوردستان . 

خاڵێکى تر که‌ ده‌کرێت بایه‌خى پێ بدرێت ئه‌ویش لایه‌نى داراى زانکۆ و په‌یمانگانه‌ که‌ له‌ چوار ساڵى قه‌یراندا چه‌ندین


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP