هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

ئیسلامیه‌كان له‌ دواى پێكهاتنی كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت

عومه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د - 5-08-2019 - 1794 جار خوێندراوەتەوە

ئیسلامیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌تا ئێستا به‌ده‌م وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌وه‌ نه‌چوون كه‌ ئایا بۆچى خرانه‌ ده‌ره‌وه‌ى پێكهاته‌ى حكومه‌تى نوێ؟ ئایا هۆكاره‌كه‌ به‌هۆى دابه‌زینى كێرڤی جه‌ماوه‌رى و نزم بوونه‌وه‌ى ئاستى ده‌نگه‌كانیانه‌؟ یان به‌هۆى بێ پلانى خۆیانه‌ بۆ شێوازى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌لأ ده‌سه‌ڵات؟ یان هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فشارى ئه‌مریكیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ نابێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌لأ ئیسلامى سیاسیدا بكرێت و ده‌بێت په‌راوێز بخرێن؟.
هه‌رسێ پارته‌ ئیسلامیه‌كه‌ى كوردستان شێوازى دید و تێڕوانینیان بۆ كارى سیاسى له‌ یه‌كتره‌وه‌ نزیكن، هه‌رسێكیان له‌ ئێستادا له‌ چوارچێوه‌ى فره‌یى سیاسى دا كار ده‌كه‌ن

 

هه‌رسێ پارته‌ ئیسلامیه‌كه‌ى كوردستان شێوازى دید و تێڕوانینیان بۆ كارى سیاسى له‌ یه‌كتره‌وه‌ نزیكن، هه‌رسێكیان له‌ ئێستادا له‌ چوارچێوه‌ى فره‌یى سیاسى دا كار ده‌كه‌ن و وه‌ك بنه‌مایه‌كى دیموكراسیش به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن یان به‌شداریكردن له‌ ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌رسێ پارته‌ سیاسیه‌كه‌ له‌كارى سیاسیاندا زیاتر پشت به‌ كارى بانگخوازى ده‌به‌ستن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سیاسه‌تیان كردۆته‌ پاشكۆى كارى بانگخوازى و هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت جه‌ماوه‌ر بۆ پارته‌كانیان زیاد بكه‌ن و بۆ سه‌لماندنى ئه‌م راستیه‌ش ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ بانگخواز و مامۆستاى ئاینى كراونه‌ به‌ربژێر و توانیویانه‌ ده‌نگى باشیشیان بۆ كۆ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام دواجار به‌ گه‌یشتنیان به‌ په‌رله‌مان و پۆسته‌ حكومیه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ وه‌ك پیاوى ده‌وڵه‌ت سه‌ركه‌وتنێكى پیشه‌یى به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌م شێوازه‌ له‌ كارى سیاسیدا زۆرتر هاوشێوه‌ى پارته‌ ئیخوانیه‌كانه‌ كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى  وڵاتانى عه‌ره‌بیدا كارده‌كه‌ن

 

ئه‌م شێوازه‌ له‌ كارى سیاسیدا زۆرتر هاوشێوه‌ى پارته‌ ئیخوانیه‌كانه‌ كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى  ووڵاتانى عه‌ره‌بیدا كارده‌كه‌ن، وه‌ك میسر و ئه‌رده‌ن و كوه‌یت و یه‌مه‌ن و هه‌ندێ له‌ وڵاتانى تر كه‌ به‌هۆى ئه‌م شێوازه‌وه‌ تووشى چه‌قبه‌ستویى و قه‌یرانى جۆراوجۆر بوونه‌وه‌، ئه‌م پارته‌ ئیسلامیانه‌ ئێستاش نه‌یانتوانیوه‌ رزگاریان ببێت له‌ گوتارى چاره‌كى كۆتایى سه‌ده‌ى رابردوو، كه‌ ئه‌ویش جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر پاراستنى شوناسى ئیسلامى بوونى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ركى رێكخراوه‌ بانگخوازیه‌كانه‌ نه‌ك پارتى سیاسى.

كاركردنى پارته‌ ئیسلامیه‌كانى كوردستان به‌و فۆڕمه‌ ته‌قلیدیه‌، بوه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى نه‌توانن وه‌ك پارتێكى سیاسى گه‌شه‌كردووى مۆدێرن كاربكه‌ن و بتوانن نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو چین و توێژه‌كان بكه‌ن، به‌ڵكو ئێٍستا ئه‌وان نوێنه‌رى كه‌مینه‌یه‌كى ئایدیۆلۆژى ئیسلامین، نه‌ك هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كه‌ دابه‌شبوونى جۆراوجۆرى هه‌یه‌ له‌ڕوى فیكرى و ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌.
ئه‌م پارته‌ ئیسلامیانه‌ له‌ ناوخۆى پارته‌كانیشیاندا ئاستى گۆڕان و گه‌شه‌یان زۆر لاوازه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ فۆڕم و شێوازى كاركردنیان بگۆڕن یان زه‌مینه‌یه‌ك ساز بكه‌ن بۆ گۆڕانى سه‌رۆك و به‌رپرسه‌كانیان

 

ئه‌م پارته‌ ئیسلامیانه‌ له‌ ناوخۆى پارته‌كانیشیاندا ئاستى گۆڕان و گه‌شه‌یان زۆر لاوازه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ فۆڕم و شێوازى كاركردنیان بگۆڕن یان زه‌مینه‌یه‌ك ساز بكه‌ن بۆ گۆڕانى سه‌رۆك و به‌رپرسه‌كانیان، له‌ هه‌رسێ پارته‌كه‌دا به‌ درێژایى 28 ساڵى رابردوو ته‌نها نوخبه‌یه‌ك رابه‌رایه‌تى پارته‌كانیان ده‌كه‌ن و له‌م روه‌وه‌ هیچ جیاوازیه‌كیان له‌گه‌لأ پارته‌ عه‌لمانیه‌كاندا نیه‌، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك نیگه‌رانى و بێ هیوایى له‌لاى گه‌نجان و ئه‌كادیمى و كه‌سانى رۆشنبیر دروست كردووه‌ و بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م سێ پارته‌ خاڵى ببنه‌وه‌ له‌ میدیاكارى به‌هێز و نووسه‌ر و رۆشنبیر و ئه‌كادیمیه‌كان، چونكه‌ ئه‌و نوخبه‌ باڵاده‌سته‌ تواناى له‌خۆگرتنى ئه‌و توێژانه‌یان نیه‌ و زۆرجاریش به‌دوركه‌وتنه‌وه‌یان دڵخۆش ده‌بن.
ئه‌م فۆڕمه‌ له‌ ئیسلامى سیاسى رۆژ به‌رۆژ له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌دا ده‌كه‌وێته‌ په‌راوێز و چیتر وه‌ك هێزێكى سیاسى كاریگه‌ر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ناكرێت

 

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌م فۆڕمه‌ له‌ ئیسلامى سیاسى رۆژ به‌رۆژ له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌دا ده‌كه‌وێته‌ په‌راوێز و چیتر وه‌ك هێزێكى سیاسى كاریگه‌ر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ناكرێت، به‌تایبه‌تى ئه‌مریكا و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، چونكه‌ له‌دواى به‌هارى عه‌ره‌بیه‌وه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى كه‌ له‌گه‌لأ ئیسلامى سیاسى دا ده‌كرێت روبه‌ڕوبوونه‌وه‌و لێدان و په‌راوێزخستنه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌م پارته‌ ئیسلامیانه‌ى كوردستان ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كى واقیع بینانه‌یان هه‌بوایه‌ بۆ گۆڕانكاریه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌بوایه‌ شێوازى كار و گوتارى سیاسیان بگۆڕیایه‌ هه‌تا هاوته‌ریب به‌ گۆڕانكاریه‌كان ئه‌وانیش بیانتوانیایه‌ گه‌شه‌ بكه‌ن و په‌یوه‌ندیه‌كى نوێ له‌گه‌لأ هێزه‌ كاریگه‌ره‌كاندا دروست بكه‌ن، نه‌ك روبه‌ڕوبوونه‌وه‌و ململانێ، پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ كاریان بكردایه‌ له‌ناوخۆى كوردستان و له‌گه‌لأ هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى كوردستانیشدا ده‌یانتوانى باشتر مامه‌ڵه‌یان بكردایه‌ و لێكتێگه‌یشتنى زیاتریان هه‌بوایه‌ له‌گه‌ڵیاندا.
ئه‌م پارته‌ ئیسلامیانه‌ تواناى ئه‌وه‌یان نیه‌ كه‌ پێشنیارى پرۆژه‌ى گه‌وره‌ بكه‌ن و جیاوازیه‌كانیان تێبپه‌ڕێنن و بتوانن له‌ چوارچێوه‌یه‌كى سیاسى نوێدا درێژه‌ به‌ كار و چالاكیه‌كانیان بده‌ن

 

دابڕانى ئه‌م پارته‌ ئیسلامیانه‌ له‌ یه‌كتر و ته‌نها خولانه‌وه‌یان له‌ ده‌ورى به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كان واى لێكردوون كه‌ نه‌توانن ببنه‌ خاوه‌نى پرۆژه‌یه‌كى سیاسى گه‌وره‌ و كاریگه‌ر كه‌ پارته‌ حوكمڕانه‌كان ناچار بكه‌ن مامه‌ڵه‌یه‌كى ئیجابیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، بۆ نموونه‌ له‌ خولى پێِشووى حكومه‌تدا كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه‌نده‌ى له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نزیكبوو هیواكانى له‌سه‌ر هه‌ڵچنى بوو ئه‌وه‌نده‌ بڕواى به‌ هێزه‌ ئیسلامیه‌كانى تر نه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ش كه‌ یه‌كگرتوو له‌ پارتى نزیك بوبوه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌ نزیك نه‌ده‌بویه‌وه‌، كه‌واته‌ ئه‌م پارته‌ ئیسلامیانه‌ تواناى ئه‌وه‌یان نیه‌ كه‌ پێشنیارى پرۆژه‌ى گه‌وره‌ بكه‌ن و جیاوازیه‌كانیان تێبپه‌ڕێنن و بتوانن له‌ چوارچێوه‌یه‌كى سیاسى نوێدا درێژه‌ به‌ كار و چالاكیه‌كانیان بده‌ن.
له‌ ئێستادا ئیسلامیه‌كانى كوردستان یه‌كه‌م هه‌نگاو كه‌ پێویسته‌ بینێن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بازنه‌ى ئیسلامى سیاسى جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ بازنه‌ى نیشتمانى و كوردستانى بوون

 

له‌ ئێستادا ئیسلامیه‌كانى كوردستان یه‌كه‌م هه‌نگاو كه‌ پێویسته‌ بینێن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بازنه‌ى ئیسلامى سیاسى جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ بازنه‌ى نیشتمانى و كوردستانى بوون و كوردبوون، واته‌ پێویسته‌ له‌ ئایدیۆلۆژیاى ئیسلامى سیاسیه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ بازنه‌ى مسوڵمانى كوردستانى دیموكراسیخواز، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م پارته‌ سیاسیانه‌ى ئێستایان تێپه‌ڕێنن بۆ پرۆژه‌یه‌كى سیاسى نیشتمانى، ئه‌م قۆناغه‌ ئه‌وه‌شى تێپه‌ڕاندووه‌، كه‌ به‌ره‌ى ئیسلامى دروست بكه‌ن یان بچنه‌ ناو پارتێكى ئیسلامى تره‌وه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌رسێ پارته‌ ئیسلامیه‌كه‌ له‌ جیاتى خزمه‌ت به‌ ئه‌جینداى ئیسلامى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى سه‌ركرده‌ و به‌رپرسه‌كانیان بیر له‌ پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نیشتمانى بكه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ببێته‌ چوارچێوه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمان و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێویستى به‌ عه‌قڵى نوێ و كه‌سایه‌تى نوێ و فۆڕمێكى تازه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئایا ئه‌م پارته‌ ئیسلامیانه‌ ئاماده‌ن ئه‌م هه‌نگاوه‌ بنێن؟ زۆر جێگه‌ى گومانه‌.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP