ئیعتراف دەکەم!

نیاز لاجانی - 27-07-2019 - 18929 جار خوێندراوەتەوە

ئیعتراف دەکەم!

 ئەشھەدوو،ددانی پێدێنم کە:
-گەورەترین مووحەلیلی سیاسی لێرەیە!
- گەورەترین نووسەر و ئەدیب لێرە لە دایک بوە!
- باشترین زانکۆ لێرەیە! (درۆیە کە ووتویانە سۆربۆن و ئۆکسفۆردە!بە قسەی کێ؟)
-جوانترین و پر لە ئاسایشترین شاری جیھان لێرەیە!(بوختانە کە دەلێن رۆژھەلاتی ناوەراست نائەمن و ناخۆش و پر لە شەرە!)
-جوانترین رێگا وبانی جیھان ھەر لێرەیە،سندان لە پردەبەرزفرەکانی چین و یاپان بدا....
- باشترین میدیا و میدیاکار ھا ئە لێرەیە!درۆیە کە ووتویانە بی بی سی و سی ئێن ئێن و دیسکاڤۆری وھتد ھەوال و زانست بلاو دەکەنەوە،ئێمەین دروستکەری ھەوال،تێخەر و دەرھێنەری میدیای و سینەمایی ئێمەین،عەیب نەبێ....
- گەورەترین و جوانترین سیاسی و سیاسەتمەدار،جوانترین و باشترین حیزب ئە لێرەیە! بوختانمان پێدەکەن کە دەلێن: ئەمرۆ دەشت و کێو رەنگینە و کورد ھەرگیز نە شەری ناوخۆیی کردوە و نە جاشایەتی و نە تەکەتول بازی!
ئیعتراف دەکەم... ئۆبالتان ئە بەو ملەم...


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP