بەپەلە

وەرەن بۆ یەک مانگ ببن بە کورد!

نیاز لاجانی - 19-07-2019 - 8708 جار خوێندراوەتەوە


بەرێزم! لە ھەر شوێنێکی ئەنادۆلیت،وەرە  بۆ نوسیبێن ،وەرە بۆ شرناخ، تەنیا بۆ مانگێ خۆت بکە بە کورد ئینجا بزانە کورد بوون لە قەوارە سیاسیە چەندە قورسە؟ باش تێدەگەی کورد چۆن دەچەوسێندرێتەوە و سوکایەتی پێدەکەرێ!دلنیام یان دەروخێی یان بە دەم پاراناوە و نزا دەتەوێ بگەرێیتەوە دۆخی جارانت،ھەرگیز بەرگەی چوار رۆژان ناگری جا نەخاسمە مانگێک!جا وەرەوە خەلکی من سەتان سالە،بە ملێون رۆژانە وا لە سەر خاکی خۆی دەچەوسێتەوە و دەیکوژن و دەیبرن!

بەرێزم! ئاغای تارانی!
وەرە بۆ مەھاباد،وەرە بۆ سنە،بۆ چوار رۆژان ببە بە کورد! پاش تێپەر بوونی سێ چوار رۆژان، بە پارانەوە و نزا بۆ ئیمام حوسێن و ئیمام رەزا داوای گەرانەوەت بۆ رەگەزی فارسی شیعەت دەکەی!جا تۆێک بەرگەی چوار رۆژ کورد بوون نەگری و بکەویە گریان و شین و سینگ کووتان بە ھۆی تەنیا چوار رۆژ کورد بوونت ؛جا نەتەوەی من چ بکا کە بە درێژای مێژوو بە ھۆی زولم وستەمی رەگەزی ومەزھەبی ئێوە ژیانی لێبوەتە دۆزەخ!

کاکی ئەلموحتەرەم لە شامێ لە ھەر جێیەکی وەتەنی عەرەبیت!
وەرە بۆ عەفرین،بۆ کۆبانێ،وەرە بۆ خاکی کوردی ژێر دەستی ئێوە،تەنیا بۆ چوار رۆژان خۆت بکە بە کورد و ئەوجا دەتبینم چۆن ئینھاری دەروونی دەکەی و خۆت لە بەرچاو دەکەوێ و ھەموو واستەیەکی ئاینی و نەتەوەیی دەکەی بۆ ئەوەی ببیەوە بە پیاوە عەرەبە عەزیمەکە! جا بزانە لە ژێر دەسەلاتی ھەزار و چوارسەت سالی حوکمرانی ئێوە چۆن ئەنفال و ژینۆساید دەکرێن!

ئاخر ھێژاینە! ئەوەی ئێوە داوامان لێدەکەن ئەوەیە :کورد ببێتە بەشێک لە ئێوە بەلام بەوپەری حەقارەت و سوکیەوە!! 
جا بزانن کوردبوون چەندە پر لە ئازارە بەلام جێگای شانازی و سەربلندیمانە،چونکە خودا و سروشت وا  دروستی  کردوین ؛دواتر، ھەر ھیچ نەبێ لە مێژووی خۆماندا وەک ئێوە لەگەل مرۆڤایەتی و دەوروبەر نەجولاینەتەوە و دەستمان بە خوێنی خەلکی سور نەبوە.

بۆ کورد زەحمەت و خۆکۆژییە نەتەوەی خۆی بگۆرێ بۆ نەتەوەیەکیتر،ئاخر لە بەر ئەوەی خودا ئێمەی بە کورد خوڵقاندوە بۆیە کوردین...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP