مرۆڤ لە نێوان غەریزە و ئەقڵ دا

فارس نەوڕۆڵی - 18-07-2019 - 2006 جار خوێندراوەتەوە

مرۆڤ کائینێکى ئاڵۆزە و عەجولە زۆرجار غەریزەکانى ئاڕاستە ى دەکات ئەمەش وادەکات جێگا بە عەقڵ لێژبکات ،ئەو کاتەش ئەقڵ حوکمى مرۆڤى نەکرد،مرۆڤ ئامانجى سەرەکى دەبێتە پڕکردنەوەى حەزەکانى،حەزى دەسەڵات،حەزى پارە،حەزى سێکسى،حەزى ڕق لێبونەوەلەوى دیکە،ئەم تەسلیم بوونە بە حەز وادەکات مرۆڤ هەمووشت لە پێناوى خۆى دابێ و تا ئەو  ڕادەیەى هەست بە نەمرى دەکات واتە مەرگى لە خەیاڵدانی یە

بۆیە هەمیشە شەڕەنگێزەو تاوانى گەورە ئەنجام دەداولەسەر شکاندنى هاوڕێ کەى وخەڵکى دیکە چێژوەردەگرێت ، ئەم چێژى ئازاردانى خەڵکى دیکە ئێستا لاى ئێمە بۆتە دیاردەو نەخۆشى ،بۆچارەسەرى  ئەم نەخۆشییە بۆ ئەوەى لەبرى شکاندنى یەک و لەبرى داماڵینى هەمووشت دەبێ هاوکارى یەک بین لە دۆخى پێشبڕکێ دا ،هەوێنى ئەمەش ڕاستگۆى یە ، لەگەڵ یەکتر وخۆشویستن لە برى ڕق لێ بونەوە ئەمەش،کاتێ دەکرێ کە دووڕوو نەبین لەگەڵ یەک، چونکە ژیان لەوە کورتترە کە ئێمە وا بە قوڵى تێیدا ڕۆچووین،

دەبێ تێبگەین مادام مەرگ هەیە ئەم ڕۆچوونە لە ڕق و دووڕوویدا تەنها گەمژەییە، بۆیە باشتر وایە  لایەنە شەڕەنگێزییەکەى ناخت لاواز کەیت و گەشە بەلایەنى ئەوین بدەین ،ئەمەش سەرەتادەبێ ئیلهامەکانى غەریزە پێشڕەویمان نەکەن و غەریزە جێگاى ئەقڵ نەگرێتەوە و ئەقڵ زاڵ بێت بەسەر غەریزەدا،

بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا ڕووبەڕووى هەڵەکانى خۆمان ببینەوە ،چون تەنها غەریزەکان ڕێگرە لەوەى کە ئێمە لەناو خۆمان دا وەک مرۆڤ وەک هاوڕێ وەک کورد رَێک نەبین ، ئەمەش پێویستە  هۆشەکانمان  بخەینە  گەڕ، کانت  لەم بارەیەوە، دەڵێ (هۆشەکانمان جۆرى تێگەیشتنمان  بۆ واقع دیارى دەکات)  هەمووئەمانە لە پڕۆسەى پەروەردەدا یان پەروەردەکردندا  ساغ دەبێتەوە کە بە و پڕۆسەیەدا تێ پەڕین ئەوکات دەتوانین دەرونمان ئارام بێت و ببینە فاکتەرى هاوکارى بۆ یەکتر ،لەسەر ئاستى تاک و کۆمەڵگا ئەم هەنگاوە زەمینە بۆ پێگەیشتن و تێگەیشتنى سیاسى خۆش دەکات و دەبێتە هۆى کردنەوەى دەرگاى گفتوگۆیەکى باڵا بۆ یەکتر قبولًَکردن ، لەبرى یەک داماڵین، دەبیتە هۆى گیانى خۆش ویستن، لەبرى ڕق لێ بونەوە و ئەو کات لە بۆسەدا نابین بۆیەکتر شکاندن.

دواجار تا نەگەینە ئەوئاستە نە دەبینە خاوەنى تاکێکى دروست و کۆمەڵگایەکى دروست، ،ئەخلاقێکى دروست ، هەمیشەش لە گێژاوى دەروونى  دا دەبین.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP