بەپەلە

هەدەپە له‌ دواى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانى ئیستانبوڵ

عومه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د - 15-07-2019 - 3386 جار خوێندراوەتەوە

ئۆردوغانى سه‌رۆك كۆمارى ئێستاى توركیا وته‌یه‌كى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا هه‌بوو كه‌ ده‌یوت: )هه‌ركه‌سێك ئه‌سته‌نبولأ به‌رێته‌وه‌ توركیاى بردۆته‌وه‌(، به‌ڵام به‌ سه‌رنجدان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ جۆربه‌جۆره‌كانى توركیا له‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى و شاره‌وانى كه‌ دوایه‌مینیان هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبولأ بوو ده‌گه‌ینه‌ راستیه‌ك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ )هه‌ركه‌سێك بتوانێت ده‌نگى كورد به‌رێته‌وه‌ ئه‌وا توركیا ده‌باته‌وه‌(
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوودا، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنى توركیا به‌ هه‌موو باڵه‌ جیاوازه‌كان له‌ چه‌پ و راست و ئیسلامى، به‌رته‌وازه‌بوون و نه‌یانده‌توانى له‌سه‌ر به‌ربژێرێك كۆكبن، به‌م هۆیه‌وه‌ نه‌یانده‌توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن

 

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوودا، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنى توركیا به‌ هه‌موو باڵه‌ جیاوازه‌كان له‌ چه‌پ و راست و ئیسلامى، به‌رته‌وازه‌بوون و نه‌یانده‌توانى له‌سه‌ر به‌ربژێرێك كۆكبن، به‌م هۆیه‌وه‌ نه‌یانده‌توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كاندا هه‌تا ئاستێك توانیان ئه‌و به‌ربه‌سته‌ تێ ببه‌ڕێنن توانیان له‌ پێنج شارى گه‌وره‌دا شكست به‌ پارته‌كه‌ى ئۆردوغان بده‌ن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌و پارتانه‌ بده‌ین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا، رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌تایبه‌تى جه‌هه‌په‌ و ئى پارتى گۆڕانكاریه‌كى ئه‌وتۆیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌

 

ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌و پارتانه‌ بده‌ین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا، رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌تایبه‌تى جه‌هه‌په‌ و ئى پارتى گۆڕانكاریه‌كى ئه‌وتۆیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو رێژه‌یه‌كى دیاریكراویان هه‌یه‌و نه‌یانتوانیوه‌ كاریگه‌ریه‌كى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ده‌نگده‌رى تورك دروست بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن، چونكه‌ ئۆپۆزسیۆنى توركى له‌به‌رئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ ده‌سه‌ڵات دووركه‌وتۆته‌وه‌و له‌ڕوى كارى حیزبیشه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ریفۆرمى گه‌وره‌ له‌ پارته‌كانیاندا بكه‌ن و خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئاستى گه‌شه‌ و هاتنه‌ پێشه‌وه‌یان به‌وجۆره‌ نیه‌ كه‌ بتوانن شكست به‌ پارتى ده‌سه‌ڵاتدار بهێنن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ راوبۆچوونى ده‌نگده‌رى هاوڵاتى تورك بده‌ین ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ بارى ئابورى و هه‌لى كار و گه‌ڕان به‌شوێن ژیانێكى باشدایه‌

 

ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ راوبۆچوونى ده‌نگده‌رى هاوڵاتى تورك بده‌ین ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ بارى ئابورى و هه‌لى كار و گه‌ڕان به‌شوێن ژیانێكى باشدایه‌، به‌ڵام ئه‌و له‌ڕوى سیاده‌ى ده‌وڵه‌ت و شوناس و تورك بوونه‌وه‌ گرفتێكى ئه‌وتۆى نیه‌، ته‌نها له‌م دواییه‌دا نه‌بێت كه‌ ئه‌وانیش لاوازبوونى دیموكراسى و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادیه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى تاكڕه‌وى بۆته‌ جێگه‌ى پرسیار بۆیان و ده‌یانه‌وێت رێگه‌ به‌م ئاڕاسته‌ نوێیه‌ بگرن، به‌ڵام به‌لاى ده‌نگده‌رى كورده‌وه‌ كێشه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌، راسته‌ بارودۆخى ئابورى و گوزه‌ران كاریگه‌ره‌، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر شوناسى كوردبوون و پرسیار له‌ مافى چاره‌ى خۆنوسین و بوونى هاوڵاتیه‌كى رێزلێگیراوى كوردى له‌ ده‌ستوردا به‌ ته‌واوى مافه‌ سیاسى و مه‌ده‌نیه‌كان، له‌ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا خه‌مى یه‌كه‌میه‌تى.
ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئیستانبوڵ به‌ ته‌واوى په‌یامى كوردى گه‌یانده‌ ئاكه‌په‌

 

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ پێم وایه‌ ئۆردوغان و پارته‌كه‌ى ئه‌و راسته‌یه‌یان ده‌زانى كه‌ ده‌نگى كورد یه‌كلا كه‌ره‌وه‌یه‌، به‌ڵام له‌ قۆناغى پێش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌لأ مه‌هه‌په‌ چوه‌وه‌ به‌ره‌ى توركه‌ فاشیسته‌كان و له‌ زۆربه‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش پاشه‌كشه‌ى كرد كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد و دابینكردنى مافه‌ سیاسى و كولتوریه‌كانى نابوى ، له‌ ئێستاشدا به‌ سیاسه‌ته‌كانى له‌ ئاست كوردانى رۆژئاوا و هێرشى به‌رده‌وام بۆسه‌ر هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى و گوندنشینى سنوریه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌رده‌وامه‌كانى له‌ عه‌فرین و ناوچه‌كانىتر، زیاتر كه‌وته‌ دژایه‌تى كوردو داوا ره‌واكانى ، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌سته‌نبول به‌ ته‌واوى په‌یامى كوردى گه‌یانده‌ ئه‌كه‌په‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ به‌رده‌وام بێت و به‌ ستراتیجیه‌تێكى نوێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌لأ كورددا نه‌كات ئه‌وا له‌ ئێستاوه‌ گۆڕى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى 2023 هه‌ڵده‌كه‌نێ.
ده‌بێت هەده‌پە ئاگادارى ئه‌وه‌ بێت كه‌ پشتیوانى كردنى له‌ جه‌هه‌په‌ نابێت وه‌ك دیدێكى نه‌گۆڕ و چه‌سپاوى ستراتیجى بێت و وابزانێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئه‌كه‌په‌ كۆتایى پێ بێت له‌ ئاینده‌دا ده‌سه‌ڵاتێكى باشتر و چاكتر دێته‌ ئاراو زیاتر تیایدا مافه‌كانى كورد ده‌چه‌سپێت

 

به‌ڵام له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ ده‌بێت هەده‌پە ئاگادارى ئه‌وه‌ بێت كه‌ پشتیوانى كردنى له‌ جه‌هه‌په‌ نابێت وه‌ك دیدێكى نه‌گۆڕ و چه‌سپاوى ستراتیجى بێت و وابزانێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئه‌كه‌په‌ كۆتایى پێ بێت له‌ ئاینده‌دا ده‌سه‌ڵاتێكى باشتر و چاكتر دێته‌ ئاراو زیاتر تیایدا مافه‌كانى كورد ده‌چه‌سپێت، چونكه‌ جه‌هه‌په‌ هه‌تا ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئاماده‌نه‌بووه‌ دان به‌ مافه‌كانى گه‌لى كورددا بنێت و شتێك بڵێت كه‌ پێَچه‌وانه‌ى ئه‌و به‌ندانه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌ستورى كه‌مالى ساڵى 1923دا دژ به‌ كورد هاتووه‌، كه‌ به‌ توركى كێوى ناویان ده‌بات و دان به‌ هیچ جۆره‌ نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زێكى ترى غه‌یره‌ توركدا نانێت.له‌ لایه‌كى تریش نابێت سه‌ركوتكردنى راپه‌ڕینه‌كانى شێخ سه‌عیدى پیران و ئاگری داخ به‌ ڕابه‌رایه‌تى ئیحسان نورى پاشا له‌ ساڵى 1930 و سه‌ركوتكردنى راپه‌ڕینى كورده‌ عه‌له‌ویه‌كانى ده‌رسیم له‌ ساڵى 1937 كه‌ تیایدا 13000 هاوڵاتى كورد شه‌هید بوون و سه‌بیحه‌ كوكتشن كچه‌كه‌ى كه‌مال ئه‌تاتورك وه‌ك فرۆكه‌وان خۆى به‌شدارى هێرشه‌ ئاسمانیكانى كردوه‌ ،له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ )جه‌واهیر لاله‌ نه‌هرۆ( له‌ یاداشته‌كانیدا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى له‌ به‌رپرسانى ئه‌نقه‌ره‌ بیستومه‌ كه‌مالیه‌كان زیاتر له‌ ملیۆنو نیوێك هاوڵاتى كوردیان كوشتوه‌ ،كه‌واته‌ ئه‌مه‌ مێژووى جه‌هه‌په‌یه‌ له‌ رابردووداو نابێت ئه‌مه‌ نادیده‌ بگیرێت.

له‌ یه‌كه‌مین كاریدا ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ كه‌ ئێستا سه‌رۆك شاره‌وانى جه‌هه‌په‌یه‌ له‌ ئه‌سته‌نبولأ، جارێكى تر وێنه‌ى كه‌مال ئه‌تاتوركى له‌ پشتى خۆیه‌وه‌ دانایه‌وه‌و جێگرى سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ش پشتیوانى خۆى بۆ لێدان له‌ پارتى كرێكاران راگه‌یاند و سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ش له‌ وه‌ڵامى پرسیارى رۆژنامه‌نووسێكدا وتى "من نازانم بۆچى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زینداندایه‌" له‌به‌رئه‌وه‌ هاده‌پ ده‌توانێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى تاكتیكى و قۆناغبه‌ندى بێت و دواجار بۆ خستنه‌ژێر فشارى ئه‌كه‌په‌ له‌ دانوستانێكى ئامانجداردا به‌كارى بهێنێت.نه‌ك جارێكیتر پشتیوانى له‌ زیندوكردنه‌وه‌ى كه‌مالیه‌كان بكات و بیانگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌توانرێت هاده‌پ و pkk بگه‌نه‌ لێك تێگه‌یشتنى ته‌واوو هه‌ردوكیان به‌ یه‌ك ئاراسته‌ هه‌نگاو هه‌ڵبگرن . ئه‌و په‌یامه‌ى ئێستا موراد قه‌ره‌یلان ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیای كردوه‌ بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى و ئاماده‌ بوونیان كه‌ ئۆجالان نوێنه‌رو رێبه‌رى پارتى كرێكاران بێت، بریارێكى دروسته‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كى باش ،چونكه‌ له‌ لایه‌ك ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا سه‌نگى بزاڤى سیاسی كورد ده‌زانن، له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ ئۆردوغان و پارته‌كه‌ى كه‌وتوونه‌ ته‌نگژه‌یه‌گه‌وه‌ كه‌ بۆ رزگاربوون پێویستیان به‌كورد هه‌یه‌ ،له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ هه‌ست ده‌كرێت جموجولێك و كۆمه‌لێك مانۆرى سیاسی دژ به‌ پارتى كرێكاران له‌ ئارادایه‌، ئه‌گه‌ر به‌هۆشیاریه‌وه‌ مامه‌ڵى له‌ گه‌ڵدا نه‌كرێت دور نیه‌ بۆ كوردانى باكورو په‌كه‌كه‌ كاره‌ساتێك دروست بكات.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP