قازانجی دوڕوەکان
نیاز لاجانی -
14-07-2019 -
4662 جار خوێندراوەتەوە
دووڕو.موتەمەلق،درۆزن و نامەرد مرۆڤگەلی گچکە و گەلێکیش قێزەوەنن!بەلام بە قەدەر ناشیرینیان،بە ئەندازەی زیانیان،قازانج دەگەینن!چۆن؟
مرۆڤی خاوەن ویژدان کە لە شەخسەیەت و رەفتاری ئەو بۆرە زەلامانە دەروانێ،بێزی لەو جۆرە رەفتار و کەسانە دەبێتەوە،ھێندە لێیان بێزار دەبێ،ھەرگیز روو لە جۆرە رەفتارانە ناکا،ھەتا ئەو دەعبا بچوکانە نەبینی،گەورەیی خەلکی راستگۆ،دلسۆز،سادە و رەفتار جوان نابینی!
ئاخر تا درۆزن نەبینی قەدری راستگۆ نازانی..
تا دووروو نەبینی،نازانی مرۆڤی پاک و دلسۆز چەندە جوانە...
ھەتا ماستاوچی و پانکەرەوەی ملحیز نەبینی،نازانی مرۆڤی حەقگۆ،حەقرەفتار، بێگەرد و یەکڕوو چەندە مەزنە.ھەتا گەندەل نەبینین قەدری دەستپاک نازانین.
بەوەی نیە کە سەرکز و ھیچن،بەلام ناشیرینی و بێلزەت و قێزەوەنبوونیان،وامان لێدەکەن کە ھەرگیز کەسمان نەک ھەر توخونی ئەو جۆرە رەفتارە نەفرەت لێکراوە نەکەوین،بگرە لە خەونیش بیری لێینەکەینەوە.
ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی