فاكسی بندەرگا

ئەرسەلان بایز - 14-07-2019 - 3293 جار خوێندراوەتەوە

كاتێ‌ لەشاخ بووین… بە جۆرەها ئامێری دەستی دوو و شەق و پەق دەزگاكانی چاپخانە و ڕادیۆمان بەڕێوە دەبرد. بەڵام بە ئیرادەیەكی پۆڵایین هەمیشە خەونمان بەسەركەوتنەوە دەبینی، چاوەڕوانی ڕۆژێكمان دەكرد ڕژێمی بەعس بڕوخێت و بگەڕێینەوە شارەكان. 

هەر لەسەردەمی پێشمەرگایەتیەوە گەلێ‌ جار بە كۆمەڵ باسمان لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ڕۆژنامەیەكی ڕۆژانە و كەناڵێكی تەلەفزیۆن دەكردەوە. هەر لەخۆمانەوە بەرنامەمان بۆ دادەڕشت

 

هەر لەسەردەمی پێشمەرگایەتیەوە گەلێ‌ جار بە كۆمەڵ باسمان لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ڕۆژنامەیەكی ڕۆژانە و كەناڵێكی تەلەفزیۆن دەكردەوە. هەر لەخۆمانەوە بەرنامەمان بۆ دادەڕشت. ڕۆژنامەكە ناوی چی بێت. قەوارەی چۆن بێت. لاپەڕەكانی چۆن دابەش بكرێت. ئەی تەلەفزیۆنەكە لەكوێ‌ دابنێن. چۆن بتوانین ئامێرەكانی بۆ پەیدا بكەین؟. بەهەر حاڵ بۆخۆمان (بەهارمان دەهێنایە چۆكان).

ئیتر بیرمان لە دانانی كەناڵێكی ئاسمانی كردەوە. د.بەرهەم ساڵح لە ئەمریكاوە مشوری پەیداكردن و بەكرێگرتنی ئەو كەناڵەی كەوتە ئەستۆ. (دارۆی شێخ نوری) ڕەحمەتی دابینی پارەی مانگانەی كرد. بەڕێز مام جەلال بۆ دانان و دابینی خەرجی كەناڵەكە و ئیدارەدانی

 

پێشهات و خەونەكەمان بوون بە واقیع (صدام) ڕووخا و گەڕاینەوە شارەكان، هەر زوو بووین بە خاوەنی ڕۆژنامەیەكی ڕۆژانە (كوردستانی نوێ‌)، كەناڵێكی ناوخۆیشمان لە سلێمانی دانا. ئیتر بیرمان لە دانانی كەناڵێكی ئاسمانی كردەوە. (د.بەرهەم ساڵح) لە ئەمریكاوە مشوری پەیداكردن و بەكرێگرتنی ئەو كەناڵەی كەوتە ئەستۆ. (دارۆی شێخ نوری) ڕەحمەتی دابینی پارەی مانگانەی كرد. بەڕێز (مام جەلال) بۆ دانان و دابینی خەرجی كەناڵەكە و ئیدارەدانی، لیژنەیەكی چوار كەسی پێكهێنا (ئەرسەلان بایز، دارۆی شێخ نوری، د.بەرهەم ساڵح، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد)، لە ماوەیەكی كەم بووین بە خاوەنی (كوردسات).

دوای شەش مانگ لە دامەزراندنی كەناڵەكە د.بەرهەم و دارۆ دەست بەرداری هەموو شتەكان بوون. ئیتر ئەركەكەی لەسەر (هێرۆخان) و بەندە مایەوە

 

دوای شەش مانگ لە دامەزراندنی كەناڵەكە (د.بەرهەم و دارۆ) دەست بەرداری هەموو شتەكان بوون. ئیتر ئەركەكەی لەسەر (هێرۆخان) و بەندە مایەوە. منیش بە حوكمی پێوەندییەكی برایانە و چەندین ساڵی هاوڕێیەتی شاخ و داخ لەگەڵ (هێرۆخان). بۆ خاتری (ئەو)، سێ ساڵ لەو كەناڵە كارم كرد. بەڵام هیچ پێوەندییەكم بە بودجە و دامەزراندن و ئیدارەدانیەوە نەبوو. ڕۆژانە چەند كاژێر دەچووم سەیری بەرنامەكانم دەكرد. ئەگەر تێبینیەكم ببوایە پێم ڕادەگەیاندن.


یەكێ‌ لە ڕۆژەكان هەر لە دوورەوە (هێرۆخان) بە پێكەنینەوە بانگی كردم. منیش وام زانی كارێكی كەناڵەكە هەیە. كەچی ڕووی تێكردم و پرسیی:
– فاكسی بن دەرگات بیستووە … دیوتە منیش بە حەپەسانەوە وتم.
– تۆ دەڵێی چی … تێناگەم … فاكسی بن دەرگا چییە…؟ نا واللە لە كوێم دیوە.
– كوڕم …. ئەمە داهێنانێكی زانستی نوێی ماڵی ئێمەیە.
– چۆن چۆنی دە بۆم باس بكە بزانم چییە.


كاتێ‌ (مام) دەزانێ‌ ڕاسپاردەیەك یان كارێكم پێیەتی… بەدوایدا دەگەڕێم تاكو پێی بڵێم. چەندەی دەكەم بۆم ناگیرێ‌… دوێنێ‌ پاش نیوەڕۆ لە ڕاڕەوی ماڵەوە بەرەو ڕووی ڕۆیشتم ویستم ڕاسپاردەی چەند كەسێكی پێ بڵێم. لە پڕ خۆی كرد بە ژووری ئۆفێسەكەی خۆی لە دواوە دەرگاكەی داخست. منیش بیرم كردەوە ئەوە چۆن لە دەستم دەربازبوو، خوایە چی بكەم. وەللە یەكسەر ڕاسپاردەكەم لە كاغەزێك بۆ نووسی و لە ژێر دەرگاكە ناردمە ژوورەوە. پاش چەند خولەكێك وەڵامی نامەكە لە ژێر دەرگاوە هاتە دەرەوە.


ئەی ئەمە فاكسی بن دەرگا نەبێ‌ چییە..؟!!


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP