پێی بڵێ رەشۆڵەم بۆ بنێرێ

ئەرسەلان بایز - 10-07-2019 - 13414 جار خوێندراوەتەوە

پێی بڵێ
رەشۆڵەم بۆ بنێرێ

 
گەنجێكی هەرزەكار بووم. لەڕێگای (مامۆستا وەهاب) كۆیی ئاشنای نەتەوەكەم و شۆڕش و پێشمەرگە بووم. هەمدیسان بەهۆی ئەوەوە بۆ یەكەمین جار وێنەی (مام جەلال)م دیت. دەستێ شاڵی قاوەیی لەبەرو كلێتەیەك لەسەر، دەمانچەیەكیش لە كەمەری بوو. هەر لەو تەمەنەوە بووم بە ڕێبوارێكی كاروانە ڕێگا دوورو درێژەكەی ئەو. تا دوا هەناسەو دوایین لێكنانی پێڵوی چاوەكانی، تاكە ڕەمزو ڕابەرم بوو. 

ساڵی (1970) لە كۆبونەوەیەكی فراواندا دوور بە دوور چاوم پێیكەوت. بەڵام خوێنەری كتێب و وتارەكانی بووم.

ساڵی (1980) دوای پێوەندی كردنم بە شۆڕشەوە بۆ یەكەمین جار لە نزیكەوە (مام جەلال)م بینی و وێنەیەكم لەگەڵدا گرت

 

ساڵی (1980) دوای پێوەندی كردنم بە شۆڕشەوە بۆ یەكەمین جار لە نزیكەوە (مام جەلال)م بینی و وێنەیەكم لەگەڵدا گرت. ئەویش ماڵی ئاوابێت بەهۆی پێوەندی كردنم بە شۆڕشەوە، لە ماڵی خۆی لە (ناوزەنگ) ئێوارەخوانێكی بۆ هاوڕێیانی زیندان سازكرد. كە چەند مانگێك پێش من پێوەندییان كردبوو. بەڵام چ ماڵێك دوو ژووری وشكە كەڵەك دەرگاو پەنجەرەكەی بەتانی ڕەشی سەربازی بوون. ئیتر لەو ڕۆژەوە هەنگاو بە هەنگاو پێوەندی و ئاشنایەتیم لەگەڵ ئەو مرۆڤەدا توندو تۆڵتر بوو. هەرگیز بۆ چركەیەكیش لە ڕێبازەكەی لام نەداوە.

بە پشتیوانی ئەو، نزیكەی ماوەی دە ساڵ لێپرسراوی (مەكتەبی ڕێكخستن)ی (ی.ن.ك) بووم. لەملاو ئەولا فشارێكی زۆر لەسەر (مام جەلال) و خۆشم بوو. تاكو لەو مەكتەبە لاببرێم

 

بە پشتیوانی ئەو، نزیكەی ماوەی دە ساڵ لێپرسراوی (مەكتەبی ڕێكخستن)ی (ی.ن.ك) بووم. لەملاو ئەولا فشارێكی زۆر لەسەر (مام جەلال) و خۆشم بوو. تاكو لەو مەكتەبە لاببرێم. بۆیە لە هەڵبژاردنی دەورەی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان خۆم كاندید كرد. بۆ شارەزابوون لەكارو ئیشەكانی پەرلەمانیش سەردانێكی بەغدام كرد، دوو سێ ڕۆژێك لای كاك ( فریاد رواندزی) و هەڤاڵان مامەوە بۆ هەندێ باس و خواس و شارەزابوون لە كاروباری پەرلەمانی عیراق.

هەڵبژاردنی ئەو ساڵەی عیراق بۆ پەرلەمان دوو بۆچوونی جیاوازی لەنێو مەكتەبی سیاسی «ی.ن.ك» دروست كردبوو. (مام جەلال) و ژمارەیەك لە مەكتەبی سیاسی پێیان وابوو ئەو هەڵبژاردنە بكەینە ڕاپرسیەك بۆ جەماوەرێتی «ی.ن.ك» و هێندە بایەخ بە ژمارەی كورسی نەدەین. بەشەكەی تریش كە من یەكێكیان بووم، ئەمانوت: ژمارەی كورسی بۆ ئێمە گرنگە. بۆیە ئەبێ پاڵێوراوەكانمان نموونەیی و دەنگ ڕاكێش بن. لە یەكێ لە كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی قسە كەوتە نێوان (مام جەلال) و بەندە. من سوور بووم و پێم داگرت لەسەر بۆچوونەكەی خۆم. (مام جەلال) توڕە بوو و كۆبوونەوەكەی بەجێهێشت و چووە دەرەوەی ژوورەكە. دواتر من فایل و كاغەزەكانی پێش خۆم كۆكردەوەو هەڵسام بڕۆم، هەڤاڵان وتیان ها بۆ كوێ…؟ وتم: كاكە هەر دەبێ من بۆ ئەو چۆڵی بكەم… قابیلە ئەو ئێرە بۆ من چۆڵ بكات. 

دوای دەرچوونم لە كۆبوونەوەكە سواری ئۆتۆمبێلەكەم بووم و بەرەو ماڵەوە بۆ هەولێر كەوتمە ڕێ… تەلەفۆنەكەشم داخست. كاتێ تەلەفۆنەكەم كردەوە.. چەندین زەنگی مەكتەبی سكرتاریەتی (مام جەلال)م بۆ هاتبوو.

 

دوای دەرچوونم لە كۆبوونەوەكە سواری ئۆتۆمبێلەكەم بووم و بەرەو ماڵەوە بۆ هەولێر كەوتمە ڕێ… تەلەفۆنەكەشم داخست. كاتێ تەلەفۆنەكەم كردەوە.. چەندین زەنگی مەكتەبی سكرتاریەتی (مام جەلال)م بۆ هاتبوو.

هەر هەمان ئێوارە كاك (سەعدی ئەحمەد پیرە) هاتە لام و وتی: (مام جەلال) سڵاوی هەیەو دەڵێ: هەندێ ڕەشۆڵەم بۆ بنێرێ

 

هەر هەمان ئێوارە كاك (سەعدی ئەحمەد پیرە) هاتە لام و وتی: (مام جەلال) سڵاوی هەیەو دەڵێ: هەندێ ڕەشۆڵەم بۆ بنێرێ. منیش قسەكەیم بە گاڵتە وەرگرت و وام زانی خۆی دروستی كردووە. شیاوی باسە ساڵانە چەندین جار چۆلەكەو ڕیشۆڵەم بۆ (مام جەلال) دەنارد، بۆیە وتم: توخوا (سەعدی) لە خۆتەوە قسە مەكەو تاقەتی گاڵتەشم نییە، وتی: بە گۆڕی باوكم بەڕاستمە. دوای كاك (سەعدی)ش دوو ئەندامی تری مەكتەبی سیاسی بەناوی ئەوەوە هاتنە لام. ئینجا دوو نامەشی بۆ نووسیم. منیش ڕۆژێك لەگەڵ وەفدێكی (یەكگرتووی ئیسلامی) چوومەوە بۆ لای، ئەمە (مام جەلال) و ئاكاری (ئەو پیاوە گەورەیە) بوو. لەگەڵ هەڤاڵەكانی.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP