وه‌ك ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه له‌كاتی پێكهێنانی كابینه‌كانی پێشووتری حكومه‌ته‌كاندا، سه‌باره‌ت به كاندیدی پۆسته سیادی و وزارییه‌كان، هاتۆته سه‌ر هێزه سیاسییه‌كانمان، چاوه‌ڕوانكراو بوو كه بۆ كابینه‌ی(9)ی هه‌رێمیش، هه‌مان ئه‌و ره‌خنانه دووباره ببنه‌وه.
هیچ حزبێك ناتوانێت دڵی ته‌واوی سه‌ركرده‌و كادیره‌كانی خۆی رابگرێت و ناچاره له‌كۆتاییدا، به هه‌ندێ میكانیزم، كۆمه‌ڵێك ناو یه‌كلابكاته‌وه
له‌م بواره‌دا، هیچ حزبێك ناتوانێت دڵی ته‌واوی سه‌ركرده‌و كادیره‌كانی خۆی رابگرێت و ناچاره له‌كۆتاییدا، به هه‌ندێ میكانیزم، كۆمه‌ڵێك ناو یه‌كلابكاته‌وه، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه، بێگومان ناڕه‌زایی و ره‌خنه نابڕێنه‌وه، له‌مه‌دا، هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان، تاڕاده‌یه‌كی زۆر، یه‌كسانن، ره‌نگه تاقه جیاوازی ئه‌وه‌بێت، له‌هه‌ندێ حزبدا، به ئاشكرا، گوزارشتی لێ ده‌كرێت و له‌هه‌ندێ حزبی تردا داده‌پۆشرێ و بێده‌نگ ده‌كرێت!.
دیسانه‌وه، وه‌ك نموونه، ناڕه‌زایی و ره‌خنه هاتۆته‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی هێزێكی وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانی سه‌باره‌ت به ناوی كاندیدكراوانی بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم
بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، دیسانه‌وه، وه‌ك نموونه، ناڕه‌زایی و ره‌خنه هاتۆته‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی هێزێكی وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانی سه‌باره‌ت به ناوی كاندیدكراوانی بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم، ره‌خنه‌كانیش له‌ناو به‌شێك له‌كادرو جه‌ماوه‌رو ته‌نانه‌ت سهركردهكانیشدا، هه‌ن. لانیكه‌م، بابه‌ته‌كه، ده‌شێت په‌یوه‌ندیی به جیاوازیی تێڕوانینه‌وه هه‌بێت، یان ئاره‌زووی گۆڕینی كه‌سه‌كان، یان خه‌ونی دانانی كاراكته‌ری شاره‌زاو پسپۆرتر بۆ پێگه‌كان، له‌م باره‌یه‌شه‌وه، پێوه‌ره‌كان لای سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م هێزه چی بوون و نه‌بوون، پرسیارێكه ده‌بێ له‌ناوخۆی حزبه‌كه خۆیدا بوروژێنرێت، یان وه‌ك به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتی وتبووی، هه‌ڵبگیرێت بۆ مشتومڕه‌كانی كاتی كۆنگره!.
ئه‌وه‌ی، به‌لای به‌نده‌وه، له‌م پرسه‌دا، جێی سه‌رنج بوو، وازهێنانی كاندیدێكی حزبه‌كه بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی وه‌زاری كه ئه‌ویش كوڕی دووه‌می جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی بوو. ئه‌م رووداوه، به‌بۆچوونی زۆر كه‌س، چاوه‌ڕوانكراو نه‌بو
ئه‌وه‌ی، به‌لای به‌نده‌وه، له‌م پرسه‌دا، جێی سه‌رنج بوو، وازهێنانی كاندیدێكی حزبه‌كه بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی وه‌زاری كه ئه‌ویش كوڕی دووه‌می جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی بوو. ئه‌م رووداوه، به‌بۆچوونی زۆر كه‌س، چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو، چونكه كاندیده‌كه كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه، وه‌ك وته‌بێژی ره‌سمیی یه‌كێتی وتبووی، له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كدا هه‌ڵبژێردرابوو كه كۆده‌نگیی به‌ده‌ستهێنابوو، پاشان پاڵپشتی گه‌وره‌شی هه‌بوو كه جێگری سكرتێری گشتییه‌و هاوكات باوكێتی، ئه‌و وه‌ك له سیڤییهكهشیدا هاتووه خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌و گه‌نجه‌و ئه‌زموونی چوار ساڵ وه‌زیریشی هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ری كشانه‌وه لهكاندیدبوون، وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌ندێ له‌ناڕه‌زایی و ره‌خنه‌كان، زیاتر بۆ سه‌ركرده دێرینه‌كانی حزبه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
كشانه‌وه‌ی ئه‌م كاندیده له‌و پۆسته، له‌ناو حزبه‌كه‌دا پێشوازی لێكرا، ئه‌م كاراكته‌ره دواتر به چی قه‌ره‌بوو ئه‌كرێته‌وه
كشانه‌وه‌ی ئه‌م كاندیده له‌و پۆسته، له‌ناو حزبه‌كه‌دا پێشوازی لێكرا، ئه‌م كاراكته‌ره دواتر به چی قه‌ره‌بوو ئه‌كرێته‌وه، بابه‌تێكی تره‌و له‌هه‌موو دۆخێك‌دا كه‌متر ئه‌بێت له‌وه‌ی خۆی، به‌ڵام په‌نده‌كه له‌وه‌دایه، مه‌رج نییه كه كوڕی سه‌ركرده‌یه‌ك بوویت، ئیتر به‌مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێ له پۆستی باڵادا بیت، یان ئه‌وانیتر لهكاندیدبوون بكشێنه‌وه!. به‌دیوێكی تردا، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، ده‌شێت ته‌نانه‌ت شتێك له تانه‌ی ته‌وریسی سیاسییش كه‌م بكاته‌وه كه ماوه‌یه‌كه رووبه‌ڕووی حزبه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌كرێته‌وه.
راسته رووداوه‌كه، هه‌ڵوێستێكی كه‌سییه‌و ده‌ستخۆشیشی لێكراوه، به‌ڵام بێگومان ئه‌و كاره بۆ بڕیاری جێگری سكرتێری گشتیی حزبه‌كه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه، راسته رووداوه‌كه، هه‌ڵوێستێكی كه‌سییه‌و ده‌ستخۆشیشی لێكراوه، به‌ڵام بێگومان ئه‌و كاره بۆ بڕیاری جێگری سكرتێری گشتیی حزبه‌كه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه. به‌رێز كۆسره‌ت ره‌سول، بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌وانیتر خاو بكاته‌وه، ده‌بوو له كوڕه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات و كردیشی. ره‌نگه ئه‌مه خۆی وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیجابییانه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ش كه له‌هاتنه پێشه‌وه‌ی كوڕ‌و كه‌سوكاری سه‌ركرده‌كان ده‌گیرێت، بگره بۆ هاندانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی پله بهپلهش بێت له‌دیارده‌ی مه‌حسوبیه‌ت و هه‌ر هه‌وڵێكی سه‌ركرده‌كانی تریش به ئاراسته‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌دا!، به‌تایبه‌تی كه زۆربه‌ی باڵاده‌ستانی ناو حزبه‌كه كوڕ‌و كچ و خزمیان هه‌یه‌و ره‌نگه وه‌ك چاولێكه‌رییه‌ك بیانه‌وێ بیانهێننه پێشه‌وه‌و به‌وه‌ش ته‌وریسی سیاسی بچه‌سپێت.
كشانه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڤاڵێكی تری حزبه‌كه‌ی، سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو
به كورتی، كشانه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڤاڵێكی تری حزبه‌كه‌ی، سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو، ده‌شێت به‌و نیه‌ته‌ش شرۆڤه بكرێت كه جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌ندامانی حزبه‌كه ده‌رفه‌تیان هه‌بێت كه بگه‌نه پۆسته باڵاكان، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی تریش ته‌فزیلی كه‌سی نزیكی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا، نه‌كات!.