حەق!

نیاز لاجانی - 8-07-2019 - 3822 جار خوێندراوەتەوە

ھەموومان،حەز دەکەین،ئارەزو دەکەین،حەقمان پارێزراو بێ،نەخورێ،ئەمە لە روویی کۆمەلاتیەوە!
لە رووی سیاسیەشەوە،ھەر یەکەو لە سۆنگەی بیری سیاسی و حیزبیەوە،شتێکی پێ حەقە و شتێکی پێ زولم و ناحەق!

ھەر بۆیەشە،راپەرین،شۆرش ،کودەتا،بزاڤی بەرخۆدان سەرھەلدەدات....
بەلام زۆر جار لە لە پێناوی سەرکەوتنی حەق،ھەزاران ناحەقی و زولم ستەم بەرامبەر خەلکی دەکرێ....
حەمەرەزای شاھنشاھی ئێران،ناحەق بوو،میللەت راپەری،بەلام ھەر لە سەردەمی شۆرشدا لە ١٩٧٩ ھەزاران ناحەقی کرا و دواتریش ئەوە چل سالە بە ملێون زولم و ستەم و ناحەقی  بەرامبەر بە میللەت کراوە!

جا بۆ دوور برۆین؟!ئەوە سوریای حازری! بەشارۆک ناحەق و خراپە،بەلام ئایا بۆ لە ناوبردنی ئەو ناحەقیە،  چەندە ناحەقی و زۆرداریتر کرا؟؟!،چیرۆکی ھەر مندالێک،ژنێک،کچێک، پیاوێک،بۆ خۆیی سەرتاپای تراژیدیا و فیلمێکی  ترسناک و ناخھەژێنی راستەقینەیە!

لە ھەرێمەکەی خۆشمان،ھەر با باسی مێژووی دەیان سالەی رابردوو نەکەین،ھەر ئەو دە سالە بەسە کە ھەلوەستەی لە سەر بکەین!ئەو ھەموو ھەلانەی کە کران کە گویا" من حەقم" و " تۆ ناحەق"،ئایا ئەوە ھەلناگرێ ئیتر،بە چاوێکیتر سەیری خۆمان و دەوروبەر بکەین؟
ئایا بەرگری لە حەق،دەبێ ببێتە مایەی لە دایک بوونی ھەزاران ھەلەی کوشەندە و تاوان و ناحەقی و ستەم؟

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP