هەواڵی ئەمڕۆ

کـــۆڵـــەپـشـــــت
*20 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ

ئەرسەلان بایز - 8-07-2019 - 4083 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵی كۆتایی سەدەی بیستەم هەردوو شاندی (ی.ن.ك)و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی (ئۆل برایت) وەزیری ئەوسای دەرەوەی ئەمریكا بە نیازی ئاشتبوونەوەیان و كۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆ سەردانی (واشنتۆن)یان كرد

 

لە ساڵی كۆتایی سەدەی بیستەم هەردوو شاندی (ی.ن.ك)و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی (ئۆل برایت) وەزیری ئەوسای دەرەوەی ئەمریكا بە نیازی ئاشتبوونەوەیان و كۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆ سەردانی (واشنتۆن)یان كرد. هەردوو شاندەكە لە تەلاری وەزارەت و بەسەرپەرشتی لێپرسراوێكی گەورە بۆ ماوەی یەك هەفتە لە كۆبوونەوەی بەردەوامدا بوون. كۆبوونەوەكان لە كاژێر نۆی بەیانیەوە دەستی پێدەكرد. ئەگەرچی دەوامی وەزارەتەكە (5 تا 5,5)ی پاشنیوەڕۆ بوو. بەڵام ئەمریكیەكان بەمەبەستی گەیشتن بە ئەنجامێكی باش، بێ‌ هیلاك بوون ڕۆژانە تاكو (6و7)ی ئێوارە لەگەڵ هەردوو شاندەكە لە ڕاوێژو گفتوگۆدا بوون. شەوانیش دوای كاژێر (9) بۆ ماوەی سەعات زیاتر لەگەڵ (د.بەرهەم). بەدواداچوونیان بۆ كۆبونەوەكانی ئەو ڕۆژە دەكردو تاوتوێیان دەكرد.

یەكێ‌ لە ڕۆژەكان هەر لە هەمان تەلار هەردوو شاندەكە بەیەكەوە سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان كرد

 

یەكێ‌ لە ڕۆژەكان هەر لە هەمان تەلار هەردوو شاندەكە بەیەكەوە سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان كرد. زۆر بە گەرمی پێشوازی لێكردین. بەڵام پێش ئەوەی دابنیشین. هەر بەدەم بەخێرهاتنەوە وتی: من دۆستی ئێوەم. هیوای ئەوەم دەخواست ڕۆژێك دابێت هەردوولاتان بەیەك تیم بهاتنایە ئەمریكاو پرۆژەیەكی هاوبەشی گەورەتان بۆ نەتەوەكەتان ئاڕاستە بكردینایە، نەك بۆ كۆتایی هاتنی شەڕی نێوخۆتان و ئاشتبوونەوە.

*(مام) گێڕایەوە

(مادام میتەران) ژنە خەمخۆرو دۆستێكی نزیكی گەلی كورد بوو. چەندین جار سەردانی كوردستانی كرد. لە هاتنەكانیشدا جار جارە لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان ئامادە دەبوو. یەكێ‌ لە ساڵەكانی حوكمڕانێتی (میتەران) سەرۆكی ئەوسای فەرەنسا. (كلینتۆن) سەرۆكی ئەوسای ئەمریكا بە نیازی سەردانی فەرەنسا بوو. سەركردەكانی كوردیش ویستویانە ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە لە ڕێگای (مادام میتەران)ەوە پەیامێك بۆ پشتیوانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان بە (كلینتۆن) بگەیەنن، (مادام میتەران)یش خۆی پەیامەكە دەگەیەنێ‌. لەو كاتەدا (كلینتۆن) هیچ وەڵامێكی نابێ‌.

دوای گەڕانەوەی بۆ ئەمریكا بە چەند مانگێك نامەیەك لەو بارەوە بۆ (مادام میتەران) دەنێرێ‌

 

دوای گەڕانەوەی بۆ ئەمریكا بە چەند مانگێك نامەیەك لەو بارەوە بۆ (مادام میتەران) دەنێرێ‌ لە نامەكەیدا نووسرابوو: (من سەرم لەو نەتەوەی كوردە سوڕماوە و تێیان ناگەم. دوای ئەو هەموو ساڵانەی چەوساوەیی و ماڵوێرانی ئەمڕۆ شتۆكەیەكی بچوكیان دەست كەوتووە. كەچی لەسەر دەسەڵات و ئیمتیازات ڕێناكەون و شەڕیانە، ئەی باشە ئەگەر شتێكی گەورەتریان دەست بكەوێت ئەبێ‌ چ كارەساتێك بەسەر یەكتردا بێنن).

بیست ساڵ بەسەر شاندەكەی هەردوو حزب بۆ ئەمریكا تێپەڕیوە… هەمان ئەو ساڵانەش بەسەر ڕاسپاردەكەی (مادام میتەران) و وەڵامەكەی (كلینتۆن)یش تێپەڕیوە

 

*بیست ساڵ بەسەر شاندەكەی هەردوو حزب بۆ ئەمریكا تێپەڕیوە… هەمان ئەو ساڵانەش بەسەر ڕاسپاردەكەی (مادام میتەران) و وەڵامەكەی (كلینتۆن)یش تێپەڕیوە. كەچی تاكو ئەمڕۆش هەردوو حزب لەیەكتر لە سەنگەرن لەسەر بچوكترین ناكۆكی، رق‌وكینە لە دڵی خۆیان هەڵدەگرن. سەركردەكانیان بەرق لەیەكتر دەگرن.

بەڵام سوپاس بۆ خوا وا خەریكە براكان ئاشتبینەوەو سەرلەنوێ‌ ڕێبكەوینەوە. وشكبوونی مەرەكەبی ئەو ڕێكەوتنەش چەند ساڵێكی دەوێ‌، دواتریش خوا كەریمە…!!.

کـــۆڵـــەپـشـــــت

*20 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ

کـــۆڵـــەپـشـــــت

*20 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP