هەواڵی ئەمڕۆ

کابینەی نوێی حکومەت و پارێزگاری نوێی کەرکوک

توانا ئەحمەد خەیات - 4-07-2019 - 7805 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی نۆ مانگە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە و تاکو ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک نەهاتووە، کێشەی سەرەکی  پێکنەهێنانی  ئەو حکومەتەش هۆکارەکەی ڕێکنەکەوتنی  پارتی دیموکراتی کورستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، لەسەر پشک و بەرکەوتەی هەریەکەیان لە پلەو پۆست و پایەکانی نێو حکومڕانی ئەم هەرێمە.
پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی دنیا کە لە دوای هەڵبژاردنەوە  دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هۆکارەکەی جیاوازی لە  تێروانین و سیاسەتی حزبە بەشدارەکانەوەیە 

 

پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی دنیا کە لە دوای هەڵبژاردنەوە  دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هۆکارەکەی جیاوازی لە  تێروانین و سیاسەتی حزبە بەشدارەکانەوەیە لەسەر کارنامەی ئەو کابینە نوێیەی کە بڕیارە دەست بەکاربێت، خاڵی سەرەکیش  میکانیزمی نوێی حکومڕانییە بۆ زیاتر خزمەت کردنی هاوڵاتیان و گەشەکردنی ئابوری و بوژانەوەی ژێرخانی  وڵاتەکەیان و بەهێزکردنی پێگەی وڵاتەکەیان.
کێشەی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تەنها لەسەر پۆستەکانی ناو هەرێمی کوردستان نەبو، بەڵکو  هەرجارەی  پەیوەست دەکرا بەوەرگرتنی چەند پۆستێک

 

ئەوەی جێگەی تێڕامان و جێگەی پرسیارە ئەم جارە کێشەی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تەنها لەسەر پۆستەکانی ناو هەرێمی کوردستان نەبو، بەڵکو  هەرجارەی  پەیوەست دەکرا بەوەرگرتنی چەند پۆستێک لە ناو حکومەتی عێراق، واتە لە پارێزگاکانی تری دەرەوەی هەرێمی کوردستان. 

مانۆڕی داخوازی و پێشمەرجی حزبەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ جۆراوجۆر بون، بەڵام دیارترینیان ئەم دوو خاڵە بوون:

1. یەکێتی دەیگوت وەزیری داد لە حکومەتی ناوەندی پشکی ئێمەیەو ئەگەر بۆ ئێمە نەبێت بەشداری لە حکومەتی هەریم ناکەین لە بەرامبەردا پارتیش دەیگوت با وەزیری داد  کوردێکی سەربەخۆ بێت.
یەکێتی دەیگوت پارێزگاری کەرکوک پشکی ئێمەیەو ئەگەر پارێزگارێکی یەکێتی بۆ کەرکوک دانەنرێت  بەشداری  لە حکومەتی هەرێم ناکەین

 

2. یەکێتی دەیگوت پارێزگاری کەرکوک پشکی ئێمەیەو ئەگەر پارێزگارێکی یەکێتی بۆ کەرکوک دانەنرێت  بەشداری  لە حکومەتی هەرێم ناکەین، لە بەرامبەریشدا پارتی پێداگری دەکرد لە قبوڵکردنی  ئەو کاندیدەی کە خۆی پێی ڕازییە، ئەوەبوو یەکێتی نیشتمانی هەر جارەو بەلیستێک ناوی پێشنیار کراوەوە لە دەرگای پارتی دەدایەوە بۆ ئەوەی کاندێکی قبوڵ بکرێت  بۆ پارێزگاری کەرکوک.

دوای ماوەیەک لە گفتو گۆ و پێشنیارکردنی چەندین  کاندیدی یەکێتی پارتی یەکێک لە کاندیدەکانی یەکێتی قبوڵ کرد  بۆ وەزیری دادی عێراق. 
ڕەتکردنەوەی چەندان کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە لایەن پارتییەوە  لە ئێستادا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە وا بڵاوەکرایەوە کە  گوایە پارتی قبوڵی کاندیدێکی نوێی یەکێتی کردووە

 

بەهەمان شێوە دوای ڕەتکردنەوەی چەندان کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە لایەن پارتییەوە  لە ئێستادا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە وا بڵاوەکرایەوە کە  گوایە پارتی قبوڵی کاندیدێکی نوێی یەکێتی کردووە و ڕەزامەند بووە بە پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەو کەسە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە دەزگاکانی راگەیاندنی یەکێتی و پارتییەوە ئەم  ڕێکەوتنانە وەک  کردنەوەی گرێ کوێرەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم وێنا دەکرێت و وەک مژدەی سەرکەوتن بەیانی دەکەن. 

هەرچەندە هەر ڕێککەوتن و گفتوگۆ باشترین بژاردەیە، بەڵام ئەم پرسیارانە بێ وەڵام دەمێننەوە و پێویستە یەکێتی نیشتمانی وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە.
 
1. ئایا  وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە لایەن یەکێتییەوە کیشەی  حکومڕانی لە کوردستان چارەسەر دەکات؟.

2. ئایا وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک  لە لایەن یەکێتییەوە بارودۆخی خڕاپی شاری کەرکوک چارەسەر دەکات ؟.

3. ئایا وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک  پێگەی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەهێز دەکات؟.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP