یەكێتی خەرەندی پارتی و گۆڕان پڕدەكاتەوە؟

سلێمان عەبدوڵا یونس - 23-02-2017 - 13912 جار خوێندراوەتەوە

سلێمان عەبدوڵا یونس

ڕەنگە دروستبونی قەیرانە سیاسیەكانی كوردستان بەئەندازەی یەكەم، لەئەستۆی یەكێتی نەبێت، بەڵام لەدرێژەپێدانی ئەو قەیرانانەدا، یەكێتی پشكی لەخوڵقێنەرانی قەیرانەكە زیاترە، كەپارتی و گۆڕانن.

لێرەوە باشە یەكێتی لەئاستی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی كۆبوونەوە بكات و واقعی دووباڵبونی خۆی سڕ بكات و بیر لەڕێكخستنەوەی ناو ماڵە كوردیەكە بكاتەوە. بەڵام ڕاست نیە خۆڵ بكاتە چاوی خۆیەوە و وانیشان بدات، مادام كۆبونەوەی كرد، ئیدی كێشەكانی ناوخۆشی چارەسەركرد.

ئاخر وەك چۆن كێشەكانی یەكێتی بەراگەیاندنی ناوەندی بڕیاڕ چارەسەرنەبوون، ئاوەهاش، كێشەكان بەڕاگەیاندنی كۆتایی هاتنی ناوەندی بڕیاڕ چارەسەرنابن. چونكە بوركانی كێشەكان هەروان لەناو هەناوی یەكێتیدا.

لەڕاستیدا پێش هەر ڕێكەوتن و نەخشەڕێگایەك بۆ ئەوانی دی، ڕیكەوتن و نەخشەڕێگایەك بۆ یەكێتی خۆی، كاری هەنوكەیی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیە. چونكە ئەگەر یەكێتی توانای خۆڕێكخستنەوە و ئیرادەی ڕاستەقینەی بۆ یەكگرتنەوەی درزەكانی خۆی نەبێت، ئەوا خەرەندی نێوان پارتی و گۆڕانی، پێ پڕناكرێتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP